له یادتان نه‌چێت کاتێک وێنه‌ی مناڵان دائه‌نێن بۆ بابه‌ته‌کانتان بزانن مناڵی کێ یه؟
Sunday, 05/06/2011, 12:00
له‌م هه‌رێمه زه‌ردو و سه‌وز ڕۆژانه زۆر شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره ئه‌بینین و ئهخوێنهنهوه له ه‌سه‌ر ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کان ، ئه‌م وێنه‌یه‌ی که ئه‌بینرێ وێنه‌ی مناڵێکه زۆر نازداره جارێک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکی شه‌هیده و جارێکهیش لبه‌ر ئه‌وه‌ی مناڵیکی ڕۆج سوک و زیته‌ڵه . لێره‌دا وه‌ک ده‌بینن ڕاکشاوه و ده‌ستی ڕاستی له ژێر چه‌ناگه‌ی داناوه زۆر تامه‌زرۆیانه ئه‌ڕوانێته شوێنێک ڕه‌نگه بۆ جیهانه مناڵانه‌که‌ی واتای زۆر جوان و سه‌رنج ڕاکێش بێت .
له ژماره 1477 ی دووشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ئه‌م وێنه یه که برازامه بڵاو کراوه‌ته‌وه بۆ بابه‌تێک:
له ژێرناوی (منداڵان باجی هه‌ڵه‌ی باوانیان ده‌ده‌نه‌وه) پێم سه‌یره له کوردستانێکی بێ نازی پڕاو پڕ له وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مناڵی بێ نازو مناڵانی کار که‌ر و ده‌ستگێڕی بێ دایک و باوک و بێ ناز ، که‌چی له ژێر وێنه‌ی برازاکه‌ی مندا نوسراوه منداڵێک له به‌رده‌م بێنازیدا و ئه‌رشیف ، له‌کاتێکدا ئه‌م وێنه‌یه به مۆبایلی تایبه‌تی براکه‌م گیراوه که‌چی کراوه به ئه‌رشیف ، هه‌رچه‌نده برازاکه‌م بێ باوکه به‌ڵام بێ‌ناز نیه. ئه‌و وێنه‌یه بۆ خانه واده‌که‌ی که بریتین له دایکی و نه‌نکی و چوار مام و سێ پور که ئه‌مانه بێ زیاده ڕۆیی نازی دایک و باوکیان پێدداون . ئه‌م کوڕه و دوو کچ له‌ناو چوار خێزاندا ئه‌ژین له‌گه‌ڵ دایکیاندا . که‌چی ئه‌نوسرێ بێ ناز . ئه‌و وێنه‌یه پڕه له ده‌ربڕینی چوانی چونکه ئه‌و مناڵه ئێستا له پۆلی سێی بنه‌ڕه‌تی یه و له‌وێدا تازه باوکی شه‌هید بوه ، له حاله تێکیشا ئه‌گه‌ر بێنازیش بێت باوکی شه‌هیدی یه‌کێتیه، ئه‌م وێنه‌یه له کاتێکدا گیراوه له‌گه‌ڵ مامی له‌سه‌ر بینایه‌که شۆفڵ ئیشی تیا ئه‌کات هه‌ر له ئۆتۆمۆبیله‌که دابزیوه له‌سه‌ر ئه‌و بناغه یه ڕاکشاوه تا به بینینه مناڵانه‌که‌ی به ڕاکشانه‌وه بتوانێ زیاتر زاڵ بێت به سه‌ربینینی شۆفڵهکهداههر له‌وێشدا پێمان بڵێت ئه‌و شۆفڵه وه‌ک ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم هزرو توانای ئێمه‌ی مناڵ تێک و پێک ئه‌دات و له نازی باوکمان ئه‌کات تا ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵات داری پله به‌رز به‌رزتر ببنه‌وه و ئێمه‌ش بێ‌ناز تر له سۆزی باوکایه‌تی ده‌ربکه‌وین له وێنه‌ی ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کانتان ،
ئهمهوێتت بڵێم ئه‌م مناڵه کوڕی که‌سێک نیه تا ڕۆژنامه‌یه‌کی حزبی بیکاته ڕیکلامی ڕۆژنامه‌که‌ی ، ئه‌مه وێنه‌ی کوڕی شه‌هیدێکه که هه‌ر دوێنێ که ده‌کاته 31 / 5 له گردی شه‌هیدان چه‌پکه گوڵتان بۆ دانا ، واتا ڕۆژێک پێش یادی دامه‌زراندنی حزبه‌که‌تان ، له کاتێکدا ساڵڕۆژی شه‌هید بونی هیچ شه‌هیدێک که پله به‌ندتان کردون بۆ پله یه‌ک و پله دوو بیرتان ناکه‌وێته‌وه به کارتێکی ساڵڕۆژی شه‌هید کردنه‌که‌شیان ،له‌و باوه‌ڕه‌دا بن ئه‌گه‌ر ماڵوێرانی زیاتر به‌ر دایک و باوک و خوشک و براکانی پله دوو نه‌که‌وێت دڵنیا بن که‌متر نابێت له و ماڵ وێرانیه‌ی که‌س و سه‌رکرده‌کان .
کاتێک نا دروستی و نا واقعی ڕۆژنامه‌کان له کوردستان ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ته‌نها ده‌بێته پڕکردنه‌وه‌ی ڕوپهڕهکان ئیتر هیچ به‌ر پرسیاریهتێکی ئه‌خلاقی و ڕاست گۆیی میدیا به‌تایبه‌تی میدیا حزبیه‌کان له ئه‌ته‌کێتی ڕۆژنامه وانی پێ دائهتهکێنرێت .
له‌کاتێکا که په‌نا ئه‌برێته به‌ر وێنه‌ی ناو تۆڕ‌و ماڵپه‌ڕه بێ گیان و بێ ڕۆحه‌کان و بردنی وێنه‌ی ئه‌م و ئه‌و که ڕه‌نگه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی گوزارشت و ده‌ربڕینێکی زۆر جیاوازی ببێت له‌و گوزارشته‌ی که ئێوه ئه‌یگونجێنن له‌گه‌ڵ نوسینه‌کانتان .
ئه‌توانرا ڕاست گۆیانه تر وێنه‌ی مناڵی سه‌ر شه‌قامه‌کان که له به‌ر نه‌بونی و هه‌ژاری دایک و باوکیان ده‌ست گێڕی و بۆیاخ چێتیان کردۆته خوێندنگه‌و و جێگێی یاری و خۆشگوزهرانیانی گرتۆته‌وه ، ئه‌توانرا ئه‌و وێنانه واقعیانه‌تر بێت و بکرێته لۆگۆ بۆ به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی میدیاکانتان تا بتوانن ڕاست گۆیانه تر گوزارشت بکه‌ن .
ئه‌و دور کهوتنهوهیهتان له تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئهوسپهیسهیه که ئیتر هه‌رچی ئه‌نوسرێت له ڕێی ڕۆژنامهکانتانهوه ته‌نها وشهکاریه و هیچ مانایه‌ک بۆ نوسین و گوزارشت نامێنێته‌وه . مرۆڤ که چاو به لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کاندا ئه‌خشێنی نه‌ک هه‌ر ناتوانی بێخوێنیته‌وه بگره توڕه‌شی ئه‌کات .
ئه‌مه‌وێ سکاڵاتان له‌سه‌ر تۆمار بکه‌م .
1 / 6 / 2011
ئه‌م بابه‌ته ناردم بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ نه‌ک هه‌ر بڵاویان نه‌کرده‌وه بگره داوای لێبوردنێکیشیان لێ نه‌کردین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست