کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاگەیاندنی ناسنامەی گەریلاکانی پژاک

Wednesday, 20/07/2011, 12:00


ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپامه‌نیی په‌ژاک ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپامه‌نیی په‌ژاک، له‌ باره‌ی ئه‌نجامی هێرشی داگیرکه‌رانه‌ی سپای پاسداران و ئه‌رته‌شی ئێران، بۆ سه‌ر باشووری کوردستان و هه‌رێمه‌کانی پارا‌ستنی مێدیا، له‌ لێدوانێکدا، ناسنامه‌ی ئه‌و 7 گه‌ریلایه‌ی ڕاگه‌یاند که‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی په‌ژاک، له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند، له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌وه‌ هه‌زاران پاسدار و به‌کرێگیراو به‌ پشتیوانیی چه‌کدارانی ئه‌نسارئولئیسلام، هێرشێکی به‌ربڵاویان کردۆته‌ سه‌ر باشووی کوردستان و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مێدیا.
په‌ژاک ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی سه‌ر به‌ ڕژیمی ئێران، له‌ چه‌ندین خاڵی وه‌کوو دۆڵی کۆکێ و زه‌ڵێ، ویستوویانه‌ سنوور ببه‌زێنن، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی به‌رخۆدانی گه‌ریلاکانی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان- هه‌ره‌که‌ بوونه‌وه‌ و زه‌بری کوشنده‌یان به‌ر که‌وتووه‌ و ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ کراون.
په‌ژاک هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی 7 گه‌ریلای هێزه‌کانی هه‌ره‌که‌ی ڕاگه‌یاند، که‌ له‌ به‌رخۆدانی دوو ڕۆژی یه‌که‌می دژ به‌ هێرشه‌کانی سپای پاسداراندا بۆ سه‌ر باشووری کوردستان و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مێدیدا، گیانیان له‌ده‌ست دا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی په‌ژاک، ناسنامه‌ی گه‌ریلا گیانبه‌ختکردووه‌کانی هه‌ره‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
گه‌ریللا سروە فەتحوللاهی ناسراو به‌ بەرفین چلچەمە، لە دایکبووی ساڵی 1991 شاری سەقز، ساڵی 2010 به‌شداری ریزه‌کانی گه‌ریللا بووه‌.

NAW: SIRWE FETHULLAH
NASNAW: BERFN ILEME
LADYIKBN: 1991 - SEQIZ
ROJHELAT KURDISTAN

گه‌ریلا سەردار ئادار، ناسراو به‌ زەردەشت تاتوان، لەدایک بووی ساڵی 1980 ی تاتوان، ساڵی 2005 به‌شداری ڕیزه‌کانی گه‌ریلا بووه‌.
NAW: SERDAR ADAR
NASNAW: ZERDEŞT TETWAN
LADYIKBN: 1980 - TETWAN
BAKR KURDISTAN

گه‌ریلا مەریەم وەلیکۆ، ناسراو به‌ ئەویندار گارێ، لەدایکبووی1985 ی حەلەب، ساڵی 2000به‌شداری ڕیزه‌کانی گه‌ریلا بووه‌.

NAW: MERYEM WELKO
NASNAW: EWNDAR GAR
LADYIKBN: 1985 - HELEB
ROJAWAY KURDISTAN

گه‌ریلا غەریب به‌شار، ناسراو به‌ فاروق باز، لەدایکبووی ساڵی 1992ی کۆبانی له‌ رۆژئاوای کوردستان ساڵی 2011 به‌شداریی ڕیزه‌کانی گه‌ریلا بووه‌.

NAW: XERB BEŞAR
NASNAW: FARQ BAZ
LADYIKBN: 1992 - KOBAN
ROJAWAY KURDISTAN
گه‌ریلا مەحیەدین تاهیر، ناسراو به‌ ڕێباز کۆچەر، لەدایکبووی ساڵی1991ی دێرک له‌ باشووری رۆژئاوای کوردستان، ساڵی 2009 به‌شداری ڕیزه‌کانی گه‌ریلا بووه‌.

NAW: MIHEDDN TAHR
NASNAW: RBAZ KOER
LADYIKBN: 1991 - DRIK
ROJAWAY KURDISTAN
هه‌روه‌ها دوو گه‌ریلای تر به‌ ناسناوه‌کانی عەگید و سەرهەڵدان وان، که‌ دواتر ناسنامه‌کانیان ڕاده‌گه‌یه‌نرێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە