کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارکه‌ن بڕۆن. . شۆڕش به‌رنه‌وه‌ هه‌نده‌ران

Thursday, 27/01/2011, 12:00


ئاواز و وتنی ئه‌م سروده‌ (هاوتا ئه‌سعه‌د)











بارکه‌ن بڕۆن شۆڕش به‌رنه‌وه‌ ‌ هه‌نده‌ران

گوێتان که‌ڕکه‌ن له‌ گریانی پڕ‌ سۆزی دایکی شه‌هیدان
ئێوه‌ن نه‌فره‌تی خوێنڕێژیی،
ئێوه‌ن سه‌رچاوه‌ی ئازار و خه‌می ره‌شپۆشی کوردستان
بارکه‌ن بڕۆن .... بارکه‌ن بڕۆن
****************
ئێوه‌ ده‌ڵێن تف له‌ وڵات،
تف له‌ خوێنی سه‌دان شه‌هید تف له‌ خه‌بات
ئێمه‌ش ده‌ڵێن ماڵ وێرانه‌ گرم هوڕه‌،
شۆڕش دراوێک بوو دۆڕا
خه‌می ئێوه‌ شه‌وی سووره‌،
خه‌می ئێمه‌ش قوڕه‌ی سک و راکردن به‌ره‌و سنوره‌
بارکه‌ن بڕۆن .... بارکه‌ن بڕۆن
*****************
هه‌ژارینه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی ته‌مه‌نتانا،
جه‌ژنانه‌تان مشتێ خوێن و زامی سوری شه‌هیدانه‌
ئاخ له‌ وڵاتی ئێمه‌دا نرخی پاروه‌ نانێک خوێنه،‌
نرخی مرۆڤیش هه‌رزانه‌
بارکه‌ن بڕۆن .... بارکه‌ن بڕۆن
*******************
ماڵوێرانه‌ تۆپ تۆپێکی ده‌خواته‌وه‌،
ره‌نجێ دێ ره‌نجێ لاده‌با په‌ڕۆ په‌ڕۆ ده‌شواته‌وه‌
تۆپبارانه‌ که‌لله‌ سه‌ره‌ له‌ له‌ش جودا ده‌بێته‌وه‌،
تارای بووکه‌ له‌ ئاسمانی بێویژدانا ده‌توێته‌وه‌
ناڵه‌ی دایکی شه‌هیدانه‌،
ئاخۆ رۆڵه‌ی که‌ی دێته‌وه‌؟
بارکه‌ن بڕۆن .... بارکه‌ن بڕۆن
بارکه‌ن بڕۆن ... بارکه‌ن بڕۆن
بارکه‌ن بڕۆن
بارکه‌ن بڕۆن
بارکه‌ن بڕۆن
بارکه‌ن بڕۆن
بارکه‌ن بڕۆن
**********************************************






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە