سوبحى ساڵە یى و كەوتنە دواى كڵاوى بابردوو
Tuesday, 11/01/2011, 12:00
پارتى نیم بەڵام هەرگیز بیرم لەوە نەكردۆتەوە كە رۆژێك بێت ولەسەر پارتییە ك بنووسم لە بەر ئە وەى كە پارتییە نە خاسمە رۆژانێك بەیەكەوە هاوخەباتى بووبین و لە شوێنێك بە یە كە وە كارمان كردبێ، بلاًم خۆبەستانەوەى ئەو هاوخەبات وهاوپیشەیەم بەرابردوو وایكرد كە ناچار بم ولێى بێمە دەنگ بەڵكو بە خۆیدا بیتەوەوبیرێك لەو تەمەنەى بكاتەوە كە بەبێ ئەمەكى لە خزمەت پارتى وبنەماڵەى بارزانى بردیە سەر بەبێ ئەوەى ئەوانیش ئاورى لێبدەنەوە، لێرەشدا مەبەستم بەرگریكردن نیە لەوانەى كە ئەم هاوپیشەیەم بەتوندى هێرشیان دەكاتە سەر كاتێ ناوى پارتى وبارزانى دێنن، بەقەد ئەوەى دە مەوێ خودى سوبحى ساڵەیى بەخۆیدا بچێتەوە و رێگاى راست بگریًتە بەر ...چونكە هەمیشە بە وتارەكانى كە زۆربەیان بە عەرەبى دە یاننووسى بەرگرى لە بۆچوونەكانى مەسعود بارزانى و بەرژەوەند ییەكانى پارتى و بنەماڵەى بارزانى دەكات و ئەوەى دوژمنى ئەوان بێت بە دوژمنى خۆى دەزانێ ولەمبارەوە ش زۆر جار گوتویەتى (من نووسەرێكى بێلا یەن نیم)....
باشە كاك سوبحى لەماوەى رابردوو تەنیا لە ێوت العراق و ایلا ف سێ بابەتت بڵاوكردەوە لەژێر ناوى (السوابت فی كلمە الرئیس بارزانی)و(مسعود بارزانی رئیسنا ومرجعنا)و(نعم مسعود بارزانى خگ احمر) و خودا دەزانێ چەندى دیكەش لەملا وئەولا بڵاوكردۆتەوە چ بە كوردى وچبە عەرەبى، كێ پێى گوتى دە ست خۆش وئافەرین؟ ئەى بۆ كە دێریك یا وتارێك لە شوێنێك دژیان بنووسرێ دەیكەنە هەڵڵاو لە دادگا داوا تۆمار دەكەن دژى نووسە رەكەى ودژى ئەو رۆژنامەو گۆڤارەى تێیدا بڵاوكراوەتەوە ؟؟چۆن دەلێی رەخنە گرتن لە بارزانى هیلى سوورە؟؟ حە ق وایە تۆ لە هە مووكەس باشتر بارزانى بناسى ...
وەكو بزانم تۆ لە 1969 وە پارتیت وتاكو 1975 رۆڵى بەرپرسایەتیت هەبوولە پاراستنى بەد ناوولە سەرەتاى حەفتاكانەوە دەنووسى وهەموو نووسینەكانت لە كوردایەتى زیاتر پارتایەتییان پێوە دیارە، لەدواى راپەرینەوەش لە نێوان برایەتى وخەبات وگوڵان و تەئاخى وێوت الاخر كاردەكەى چیت بۆ كراوە؟..
مەدالیاى بارزانیت وەرگرتوە؟هیچ خەڵات كراوى؟كارگێرى كام لقى؟یا ئۆتۆمۆبیلێكیان داوێتى وەكو ئەو خزمەت كە چەند مانگێك بوە یەكێتى وگەرایەوە ناو پارتى وكرا ئەندام مەكتەب و ئۆتۆمۆبیلێكى پێشكەش كرا؟..یاوەكو ئەوانەت بۆكراوە كە لەناو حزبى شیوعى ویەكێتى وحزبەكانى دیكەوە بەهەلپەرستى چەند ساڵێكە هاتوونەتە ناو پارتى؟..دەزانم وەڵامەكەت ناوەڵڵایە...ئەى تۆى برادەرى كەمال كەركوكى وكەریم سنجارى وخزمى مسعود ساڵەیى ودژوار فائق داوەت كراى بۆ كۆنگرەى 13 وەكو ئەندام یاخود میوان؟..
(من) نووسەرى ئەم بابەتە تۆ لەوانە بە موستەحقتر دەزانم كە كراونەتە ئەندامى مەكتەبەكانى راگەیاندن ودیراسات و رێكخستن؟یا لە مەكتەبەى سەرۆكەكەتان كار دەكەن...یا ئەوانەى بە فەرمانێكى مەسعود ونێچیر و مەسرور كراون بە ئەندام پەرلەمان ومدیر عام وبەرپرس؟بۆ لەخۆت ناپرسى لەبەر چى ئاورێكت لێنادەنەوە؟ ساڵێك لەمەوبەر بەكام بریار و بەچ پلە یە ك خانەنشین كراى؟ وەزیر،یا مد یر عام، یا راوێژكار؟... بەڵێ دەزانم بە هیچیان نەبوو،تەنانەت چەند مانگێكیش دەوامت كرد بەبێ موچە ئێستا بەبێ ئیش وكارى...كەى واز لە دواى كەوتنە دواى كڵاوى بابردوو دێنى؟تاكەى خزمەتى دارێك دەكەى كە نە بەرى هەیە ونە سێبەر؟..كاكى خۆم شانازیكردن بە رابردوو بۆ ئەوەیە كە لە داهاتوو هەڵەكاى دووبارەنەبنەوە .... بە خودا ئیوە لاى پارتى بە زیادە حساب كراون .....خۆبەستانەوەش بە هەڵوێستى هەڵە كارەساتە...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست