خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی سلێمانی له‌به‌ر ده‌م مزایه‌ده و هه‌راجی مه‌لا سهحافدا!!
Tuesday, 15/03/2011, 12:00
گه‌نج و پیری به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی، جارێکی تر سهلمانتانهوه که ده‌بێت گوله له سینه‌ی کچ و کوڕانتان بێت له هه‌ڵمه‌تا. دیارده‌ی نه‌بوونی (یاسا، دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، بیمه‌ی ژیان و بێ‌کاری، دزین و به هه‌ده‌ر بردنی سه‌روه‌ت و سامانی ژێر و سه‌ر زه‌وی کوردستان، سه‌دان کاری نایاسایی حاشا لێ نه‌کراو ، ئێوه‌ی خاوه‌ن عیزه‌ت و که‌ڕامه‌تی هێنایه به‌رده‌رکی سه‌را.
پاکی و بێگه‌ردی هه‌ستی پڕ سۆزی ئێوه به خه‌باته مه‌ده‌نیه سهردهمیهکهتانهوه دیاره و پڕۆسهکهمانی جوانتر خه‌مڵاندووه. ئاستی نزمی هه‌ندێک که‌سی نامه‌سئول و دڵ ره‌ش که به‌ده‌سیسه وویستیان سیمای خه‌باته هاوچهرخیهکهتان به کاربهێنن بۆ ڕاست کردنه‌وه‌ی باری گلاویان له‌به‌رامبه‌ر حه‌ریفه سیاسیه‌کانیان بۆ هه‌موو لایه‌ک روون و ئاشکرایه. هه‌وڵی نه‌زۆکی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که نه‌فه‌سیان نه‌ک هه‌ر له‌میلله‌ت به‌ڵکو له حکومه‌ت، په‌رلمان و قه‌زا بڕیوه. ئایندهی لێڵی سیاسیان، ئیداره و به‌ڕیوه‌بردنی بێ به‌رنامه‌یان، به کردار شارستانیه‌تی سلێمانی فه‌له‌ج کردووه.
خه‌ڵکی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ئێوه حه‌زره‌تی حوسێن و بنه‌ماڵه‌که‌ی نین، خه‌ڵکی کورستان له ده‌شتی که‌ربه‌لا به‌ته‌نها جێتان بهێڵن. ئێوه نوێنه‌ری ئاخ و حه‌سره‌تی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانن. بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌رده‌رکی سه‌ر ببێته هه‌وێنی بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین و یه‌ک بوونی هه‌موو کوردستانیان، پێویسته به‌رده‌وام بن و به ئاگایانه‌تر ڕێگا بگرن که داواکاریه‌کانتان بازرگانی پێوه بکرێت له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه ئۆپزێۆنهکان یان ده‌ڵاڵ و شایه‌رانی دروست کراوی ده‌سته‌ڵاتی دۆڕاوی سیاسی و ئیداری.
پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ک هێند دانه‌ندرێ بۆ پیاوه‌کانی سه‌رۆک کۆمارێک که له‌سه‌ره مه‌رگدا به هاواری دیکتاتۆر حوسنی موباره‌ک و ئه‌سه‌ده وه چوو، چیتر گوێ به فه‌لسفه‌ی داهێنه‌ری نموونه‌ی دێموکڕاتیان نه‌درێ. ئاگادار بن سه‌عید سه‌حاف ئاسا وه‌ک توتی قوڕمیش کراون. له چرکه‌کانی گیانه‌ڵای خاوه‌ن فه‌خامه‌تی ڕوزهردهکهیان ده‌یانه‌وێت به فریشته‌ی دیموکڕاتی و مافی مرۆڤ پێتان بفرۆشنه‌وه. ئێوه‌ی خاوه‌ن عیزه‌ت، کڵاوی نا حیکمه‌تانه‌ی خه‌ڵکی دووڕو و درۆزنتان ناچێته سه‌ر. ئێوه‌ی شارستانی پێویسته زۆر هۆشمه‌ندانه‌تر ئه‌نجومه‌نه کاتیه‌کان بگوازنه‌وه بۆ هه‌موو شار و شارۆچکه‌کان. وه کاتی خۆیه‌تی که نه‌خش بهێنن و ببنه ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی یه‌ک بوونی کوردستانیان. خه‌ونی هه‌موو ئه‌وانه پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه که ده‌یانه‌وێت هێزی له‌بن نه‌هاتووی ئێوه‌ی ڕاپه‌ڕیو به کار بهێنن به تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ تازه کردنه‌وه‌ی کۆنه ڕق و کینه‌یان بۆ هێنانه‌دی هه‌موو خه‌ونه سه‌وز نهبوهکانیان له شه‌سته‌کانه‌وه تا ئه‌مڕۆ.
ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رپه‌رشتی کاری ڕاپه‌ڕینه‌کان پێویسته له بازنه‌ی چه‌ند که‌سێک له مه‌یدانه‌که‌وه بۆ شورایه‌کی ڕاپه‌ڕینی یه‌ک بوونی کوردستانیان بگواسترێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به دوور بگیرێ له مزایه‌ده‌ی پشکی ده‌سته‌ڵات و واریدات که حزبه ئۆپزێۆنهکان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
وه‌ک ده‌ست پێک بۆ پێک هێنانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌ک بوونی کوردستانیان له سه‌کۆی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانیه‌وه بانگهێشتی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین بۆ پشگیری خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیووی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری. داواتان لێ ده‌که‌ین که ببنه پشت و په‌نایان و رێگا نه دهن ئه‌م هه‌له زێڕینه له بار بچێ تا کۆتایی به سته‌م و ناعه‌داله‌تی و نابهرامبهریهتی له کورستان ده‌هێنین. با ئامانجی سه‌ره‌کیمان پێک هێنانی ئۆپزیۆنێکی تهکنۆقڕاتی سه‌رده‌میانه وه‌ک سێبه‌ر بۆ ده‌سته‌ڵاتی به‌ڕێوه بردن، یاسا دانان و قه‌زا بێت، بۆ داڕشتنی ده‌ستوور و یاسایه‌ک بۆ هه‌موو تاکێکی ئه‌م کوردستانه له هه‌ر پله و پایه‌یه‌کدا بێت. سه‌رکه‌وتن و پاشه ڕۆژی پڕشنگ دار هه‌ر بۆ میلله‌ته.
یه‌کگرتوو تر بێت ڕیزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، له ژێر ئاڵای شه‌کاوه‌ی کوردستاندا،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست