بۆچى پارتى هێندە بێ منەتە؟
Monday, 25/10/2010, 12:00
بەیانیت باش ببورە سپێدە باش قاسم ئاغا لەوانەیە گوێیەكانت دەمێك بێت ڕاهاتبن چونكم تۆ دەمێكە لەناو یارانى هاودەما لە سەرى ڕەش كە بەیانیان بە خەبەر دێى پیاوانى بارزانى بە سپێدە باش ڕۆژێكى نەێت لێئاوادەكەن. ئاغا ئەزانیت ئەم ڕۆژانە ئاغاكەت شتى زۆر سەیر دەكات. ئاغاكەت ئەوەى كە گوێى هەموومانى بە كوردایەتى كەڕ كرد. ئاغاكەت ئەوەى نمایشى كوردایەتى لە ژێر تابوتى ئەنفالكراوێكى بارزانیدا دەكردو ئەمڕۆكەش لە هەرە ڕێزدارترین و بە قەدرترینى میوانەكانى تۆو چەند جاش و ئەنفالچیەك، بكوژانى ڕۆژنامەنوسانن، بكوژانى ڕۆشنبیرانن. ئاغا داردەستەكەى ئەمڕۆى سەرۆكى هەرێم و داردەستەكەى دوێنێى سەدام و على كیمیایى و پێشنیازكەرى بیرى كیمیابارانكردنى ڕانیە وەك هەڵەبجە. ئەبێت لەڕێگەى تۆوە میلەتەكەم بدوێنم، ئەو میلەتەى كە چەندانى وەك تۆ بەسەدان و هەزاران فرسەخ دوورتان خستەوە لە مافەكانى خۆى لە ئازادى و سەربەخۆیى.
پارتەكەى سەرۆكى هەرێم لە هەڵبژاردنى 7/3 سەركەوتنێكى گەورەى بەدەستهێنا، لە پاش ئەمە هەر زۆر بەزوویى ڕۆژنامەنوس و خوێندكار سەردەشت عوسمان بە بەرچاوى دنیاو بە ڕۆژى ڕووناك فڕاندو تیرۆریانكرد، پاشان شۆڕە سوارى! ڕۆژى ئەنفال قاسم ئاغا پێشوازى لێكرا لە پایتەختى هەرێم و سەرى ڕەشدا، هەروەها كەوتنە سكاڵا تۆماركردن لەسەر زۆربەى ڕۆژنامەو گۆڤارە ئەهلى و ئازادەكان و نوسەرانى سەربەخۆو ئۆپۆزیسیۆن.
لێرەدا باپرسین ئایا پارتێك ئومێدى بە خەڵك و جەماوەر هەبێت، ئاوا بێمنەت ئەبێت لە خەڵك؟ ئەگەر ئەم حیزبە مەرامى بە خەڵكەو پشتى بە خەڵك قایمەو هێزى خۆى لە گەل و حەماوەر وەردەگرێت چۆنە زۆرترین دوژمنانى گەل و جاش و ئەنفالچیەكان لەلایان پارێزراوو پلەدارن؟. ئەبێت لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا سەرى ترسێك بەدەرخەین بۆ ڕاى گشتى خەڵكى كوردستان.
چونكە وەك چۆن لەم هەڵبژاردنەدا وەك هەندێك سەرچاوە باسى دەكەن پارتى چەند پسپۆڕێكى ئیسرائیلى لە بوارى هەڵبژاردن و تەزویرات هێناوە بۆیە ئەم دەنگانەى بەدەستهێنا، كە لەوانەیە بیەوێت ئەم كارى تەزویراتە بە پسپۆڕو لێهاتووەكانى دەرەكى وەك تەكتیكێكى بەردەوام پەرەپێبدات. یان ڕەنگە پارتى خۆى بۆ ئەوە ئامادەكردبێت كە ئەگەر بە هەڵبژاردن دۆڕانى توشهات، بەهێز قەرەبووى بكاتەوەو دەسەڵاتى تاك ڕەوانە بەسەر كوردستاندا بسەپێنێت و هەموو دەنگ و جیاوازییەك كپ بكات و بسڕێتەوە. ئەگەرى سێهەمیش كە ئەگەرێكى تا ڕادەیەك بەهێزە ئەوەیە كە دەیانەوێت ئەم یاساى كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەى كە لە پەرلەماندایەو ئۆپۆزسیۆن زۆر لێى دەترسن هەرچۆنێك بێت بە قازانجى خۆیان تێیپەڕێنن بە تایبەتى ئەو ماددەى كە پەیوەندى بە هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆكایەتى كۆمسیۆنەوە هەیە كە بە پەنجا+1ى دەنگەكانى پەرلەمان تێبپەڕێت، ئەگەر ئەمەش ڕوویدا ئەوا چەندان تەزوویر چى دادەنێن كە هەموو هەلبژاردنەكان دەبێت بە مەیدانى تەزویرات لە قازانجى دوو زلحیزبەكەى كوردستاندا.
وە چەندین ئەگەرى دیش كە لەوانەیە من نەتوانم پەییان پێ ببەم، بەڵام هەموو ئەگەرێك لەم بێمنەتیەدا ئامانجى كۆتایى لە خۆسەپاندنى بەزۆر خۆى نمایش دەكات. كە پارتى لە داهاتوودا وەك لۆجیكێكى نرسناك پشتى پێدەبەستێت، چونكە ئەم حیزبە لە سەراپاى كوردستاندا كەوتۆتە بەر ڕەخنەیەكى قورس لەلایەن تەواوى چین و توێژەكانەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست