کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەخسیرێك* یاخیانەکاریکه‌ ئەدوێت

Sunday, 05/12/2010, 12:00


ئەوەى پێوست بە بەڵگە هێنانەوە ناكات ئەوەیە كە سەرسەخترینى ئەوانەى كە یاساى خۆپیشاندانەكانیان سەپاند بەسەر پەرلەمانداو زۆرینەى دەنگى هێنا پەرلەمانتارەكانى پارتى و سەرۆكى پەرلەمان بوو لە جەبهەى پارتی. كە پاشان داواى یاساییشیان لەسەر ئەو پەرلەمانتارانەى یەكێتى تۆماركرد لە دادگا كە دەنگیان بە دژ بەكارهێنا لە پەسەند كردنى ئەم یاسا. ئەم ڕەفتارە ئەگەر هیچمان پێنەڵێت، ئەوا پێمان دەڵێت: كە هێزێكى گەورە لەكوردستاندا هەیە كە لە ئازادى دەترسێت، هێزێك هەیە دەنگ وڕەنگى جیاواز بە مەترسى بۆ خۆى دەزانێت. هەمیشەش ئەو هێزانەى ئەم جۆرە بیركردنەوانەیان هەیە هێزگەلێكن بڕوایان بە دەستاودەستكردنى دەسەڵات نییە. ئەگەر سەیر بكەین كە ئەم ئەندام پەرلەمانانە هەموویان سوێندیان خواردووە كە ئەوەى لە بەرژەوەندى خەڵكدا نەبێت بەرگرى لێنەكەنو ڕەتى بكەنەوە. بەڵام ئەگەر وردبینەوە سەیردەكەین ئەندام پەرلەمان بۆى نیە قسەیەك زیاتر لەوە بكات كە حیزب بۆى دیارى كردووە. كەواتە ئەم ئەندامانەى پەرلەمان نەك ناتوانن لە بەرژەوەندى خەڵك قسە بكەن بەڵكو ناتوانن بەرگرى لە سوێندەكەى خۆشیان بكەن. ئەوەشى كە ئەیكەن تەنها لە پێناو دوو شت دایە:
یەكەم/ جوانكردنى ڕووى خۆیان بە تایبەتى سەركردایەتیەكانیان لەلاى خەڵك
دووەم/ بۆ ئەوەى ئەو بەرژەوەندیە گەورەى كە بنەماڵە و مەسولین بناغەیان بۆ كێشاوە نەكەوێتە مەترسیەوەو خەڵك بەردەبارانیان نەكات.
لە هەمووى سەیرتر ئەوەبوو كە ڕاگەیاندنە ڕوو زەردەكانیان خەریك بوون دەكەوتنە پیاهەڵدان بە شان و باڵى ئەم پرۆژە یاساداو بە یاساى ڕێكخستنى خۆپیشاندان بیدەن بەگوێى خەڵكدا. بەڵام زوو بێدەنگیان لێكردو پێئەچوو پێیان وتبن ئەوە بۆ سپى كردنەوەى ڕووى سەرۆكە. تاكو ئەو واژوو كردنى ڕەتكاتەوەو ئەو كات خەڵك فریودەن كە سەرۆك پاارێزەرى ئازادى ئێوەیە!
كەناڵەكانى ئەم حیزبانە كاتێك روماڵى خۆپیشاندانێكیان دەكرد، هەندێك نەتەوایەتیان بەسەر خەڵكیدا ئەفرۆشت كە ئەمە كارێكى جوان نیەو ڕێگەگرتنە لە كارى گشتى خەڵك. بەڵام لەسەر ئەو خۆپیشاندانەى كە یەكێتى قوتابیانى لە پشت بوو یەك وشەیان نەوت بەڵكو پاش ماوەیەك لە بەرنامەیەكى كەناڵى زاگرۆسدا بەناوى (چى بكەین) كەوتنە تاوانباركردنى حكومەت. كە بەداخەوە لەم بەرنامەدا (مامۆستا عبدالرحمن ێدیق) دانیشتبوو. كە پێویستى نەدەكرد ئەو بەڕێزە قسە لەو مەسەلەدا بكات چونكە ئەمە شەڕێكى دوورو درێژو بەردەوامە كەسانى سەرەوە (هەرەم) بە خەڵكى خوارەوە (بنكە)ى دەكەن.
لەم ماوەدا قوتابیانى زانكۆ بە ڕێبەرى قوتابیانى سەر بە پارتى خۆپیشاندانێكى گەورەیانكردە سەر وەزارەتى خوێندنى باڵا لە هەولێر و (بەرد ، هێلكە، میوە ، سەوزە) بارانیانكرد. وەزارەتى خوێندنى باڵاش ڕایگەیاند: كەدەستێكى سیاسى لە پشت ئەم كارەوە هەیە و بەڵگەشمان هەیە. هەر بەو بۆنەوە "ڕۆژنامەى هاوڵاتى" چاوپێكەوتنیان كردووە لەگەڵ محمدى مەلا قادر، وە ڕەتى دەكاتەوە كە پارتى لەپشت كارێكى وەهاوە بێت. بەڵام لێرەدا ئەم پیاوە وەك یاخیگەرەكان دەدوێت و دەڵێت : (ئەگەر داموودەزگایەك وەڵامى قوتابیان نەداتەوە ئەوا قوتابیان حەقى خۆیانە هەر ڕێگەیەك بگرنە بەر). بەڵام من ئەپرسم لەو بەڕێزە ئەگەر كەسێك ئێوەى لە پشت نەبێت و نەك بەرد بە وەزارەتەوە بنێ بەڵكو بەرد بگرێتە ئۆتۆمبیلێكى حكومى یان حیزبى كەى ڕووناكى خۆر بەچاوى خۆى دەبینێت؟؟؟؟. ئەم قسە ئەكرێت كۆیلەیەكى جەستە بیكات و بیرى لێكاتەوە بەڵام بۆ كۆیلەیەكى عەقڵ گوناهێكى گەورەیە.
*. یەخسیر: لێرەدا بەماناى دیل یان كۆیلە دێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە