مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ خه‌ڵاتی ریزلێنان ده‌دات به‌کادری حیزبی یان به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ؟
Monday, 17/10/2011, 12:00
من وه‌ک مامۆستایه‌کی به‌ته‌مه‌ن و خاوه‌نی خزمه‌تێکی زۆر و کادری دڵسۆزی یه‌کێتی ناره‌زایی ده‌رده‌برم به‌و سوکایه‌تیه‌ی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ به‌مامۆستایانی سنووره‌که‌ی ده‌کات،له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی مامۆستایانی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ له‌به‌رواه‌ی 16-10-2011 له‌هۆڵی رۆشنبیری چه‌مچه‌ماڵ هه‌ستان به‌ریزلێنان له‌مامۆستا(ئاکۆ حه‌مه خه‌سره‌و) نازانم له‌پای چی ئه‌م مامۆستایه یه‌ک هه‌فته چیه وانه‌ی نه‌وتوه‌ته‌وه که‌چی یه‌کسه‌ر به‌واسته‌ی حیزب و مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ کراوه به‌به‌ریوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ .ئه‌م مامۆستایه که‌هیچ شاره‌زایه‌کی له‌بواری په‌روه‌رده‌دا نییه کراوه به‌به‌رێوه‌به‌ر،به‌داخه‌وه له‌ئه‌نجامی ته‌که‌تولات وخێڵگه‌رایی و سه‌یدانیێتی کراوه به به‌رێوه‌به‌ر،له‌کاتێکدا هه‌موو خه‌لکی چه‌مجه‌مال ئه‌وه ده‌زانن که‌ئه‌م سه‌یدانیانه له‌سالانی نه‌وه‌ته‌کاندا کاره‌بای چه‌مچه‌ماڵیان ده‌دزی و که‌س و کاری خه‌ریک دوژمنداری بوون که‌چی به‌و ته‌مه‌نه منداڵه‌وه کراوه به‌به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستا هه‌یه کاتی خۆی مامۆستای ئه‌م به‌ریوه‌به‌ره بووه به‌لام یه‌کێتی و مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌مال دێن خه‌لاتی ده‌که‌ن و ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چیان ویستووه بۆخیان پییان کردووه کێیان ویستبێت به‌ئه‌مری مه‌ڵبه‌ند به‌م به‌رێوه‌به‌ر به‌واسته مامۆستا هه‌بووه له‌گونده‌وه هێنایه‌نه‌ته‌وه بۆ ناو شار مامۆستاش هه‌یه تا ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌مه‌ڵبه‌نده‌وه که‌س ناناسیت و هه‌ر په‌راویزده‌خرێت..من نازانم ئه‌م به‌رێوه‌به‌ر جگه له‌گه‌ندلی بۆ مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ چی داهێنانێکی کردووه به‌و ته‌مه‌نه مندالیه‌وه که‌زانکۆی ته‌واو کردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێک هه‌بێت ده‌یکه‌ن به‌به‌رێوه‌به‌ر خه‌لاتی ده‌که‌ن و ئه‌و مامۆستا به‌ریزانه‌ی که‌سالانێکه خزمه‌تی قوتابی ده‌که‌ن له‌و شاره ئیهمال ده‌که‌ن ،له‌وه‌ش گه‌نده‌لی تر ئه‌مرۆ وانه‌ی یه‌که‌م له‌قوتابخانه‌کان نه‌خوێندراوه مامۆستاکانیان ناچارکردوه بچن بۆ مه‌راسیمی حیزبی که به‌ریوه‌به‌ر خه‌لات بکریت،
من ده‌پرسم له‌مه‌ڵبه‌نی چه‌مچه‌مال و په‌روه‌رده‌ناسه‌کان؟
-کێ شایه‌نی خه‌لاته بدرێت پێی؟
1-ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه‌ی که‌سالانیکه به‌و هه‌موو نه‌بونی و بی پاره‌ییه‌وه له‌سالانی نه‌وه‌ته‌کاندا ئه‌و هه‌موو گه‌نجانه‌یان پێگه‌یاند یان کاکی به‌رێوه‌به‌ر
2-ئه‌و مامۆستا به‌ریزانه‌ی زیاتر له35 ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه و که‌سانێک وه‌ک مامۆستا ئاکۆ ده‌یانتریان له‌ئه‌ندازیار وپزیشک پێگه‌یاند یان کاکی به‌رێوه‌به‌ری حیزبی
3-ئه‌و مامۆستایانه شایه‌نی خه‌لاتی رێزلێنانن که‌سالانیک زۆر له‌دوای راپه‌رینه‌وه له‌گونده‌کاندا خزمه‌تیان کردوه تا ئێستاش که‌س لایانی لینه‌کردوه‌ته‌وه
4-چه‌ندین مامۆستا و موشریفی به‌ریز هه‌ن که‌ده‌وری باشیان هه‌بوه له‌خزمه‌تی په‌روه‌رده خه‌لات ناکرین ده‌چن که‌سی حیزبی ده‌که‌ن،تف له کار وئیشه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌مال
ماه‌وه‌ته‌وه بڵێم من وه‌ک مامۆستایه‌کی ئافره‌ت له‌کاتی خه‌لاتی ریزلێنان له‌وێ ئامه‌ده‌بووم به‌زه‌ییم به‌و مامۆستا به‌ته‌مه‌نانه ده‌هات که‌پر قورگیان له‌گریان بوبو له‌وه‌ی که‌منداڵێک هه‌رزه‌کاری حیزبی ئاوها ده‌که‌ریته خاوه‌ن خه‌لاتی ریزلێنان و ئه‌وانه‌ی که‌خزمه‌تیان کردووه به‌رنه‌فره‌ت ده‌که‌ون
زۆر گه‌نده‌ڵی په‌روه‌ره‌ی چه‌مچه‌مال هه‌یه که‌ئه‌م به‌رێوه‌به‌ر هه‌ستاوه هه‌رچی براده‌ری خۆی هه‌یه کردویه‌تی به‌به‌رێبه‌ری به‌ش و به‌رێوبه‌ری قوتابخانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌لی و دزیه‌کانی ئاشکرا نه‌بیت هه‌ر له حساباته‌وه تا ئیداره و هه‌مویان سه‌ر به‌کوتله‌یه‌کن یه‌کێتی و مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌مال وه‌ک داشه‌ی دامه یاریان پیده‌کات و ده‌پرسم ده‌بێت ئیتر په‌روه‌رده له‌سنووری چه‌مچه‌مال چۆن پیشده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌روا مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌مال ته‌داخول بکات له‌و بواره هه‌ستیار و ناسکه.
من خۆم و خانه‌وه‌ده‌که‌مان یه‌کێتیبوین به‌ڵام ئه‌و سوکایه‌تیه ده‌بینم به‌مامۆستا به‌رێزه‌کانی شاره‌که‌م ده‌کردێت چیتر پیمقبول ناکرێت و داواکارام چیتر مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌مال واز له‌م ئیشه ناشیرنانه بهێنێت تا له‌وه سووک ورسواتر نه‌بووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست