ئەنوەر حسێن...ئەسكوێی هەموو دێزەیەك!

Sunday, 20/12/2009, 12:00


خۆ هەڵقورتاندنە هەموو مەسەلەیەك لە كێشەی ژینگەوە بگرە تا شیعرو هۆنراوە، لە گرفتی تەكنیكی كارەباوە تا دەگاتە بەخێوكردنی مەڕو ماڵات، لە ئافاتە كشتوكاڵییەكانەوە تا وردترین زانیاری گەردوون و هەسارەكان، بۆتە پیشەی كۆمەڵێك لەو كەسانەی خۆیان بە رۆژنامەنوس ئەزانن تا لەپێناو ئەوەدا لە شاشەی تەلەفزیۆنێكی بێ‌ بەرنامە، یان رۆژنامەیەكی بابەتدا دەربكەون... یەكێك لەو نمونانەش ئەنوەر حسێن بازگرە!.
كاكی نوسەرۆكە تا چەند مانگێ بەرلەوەی لە سەرنوسەری رێبازی ئازادی دەریبكەن، كەم رۆژ هەبوو ماستاو بۆ كاكە حەمەی حاجی مەحمود سارد نەكاتەوە، بەهۆی بێئاگایی لە بواری یاسای رۆژنامەنوسانیش چەندین بابەت و ڕیپۆتاژی بڵاوكردەوە كە هەرای گەورەی لەسەر دروست بوو، دیارترینیان له‌ژماره‌(542)ی ‌ساڵی (‌2008)ی ‌ڕۆژنامه‌ی ‌(ڕێبازی‌ئازادی)‌ بابه‌تێك له‌لاپه‌ڕه‌(10)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌له‌ژێر ناوی‌"پیرێژنێك 200 كچ له‌مردن ڕزگارده‌كات"، تیایدا هاتووه‌: سەدان كچ پەردەی كچێنیان نەماوەو پیرەژنێك بۆیان چاك ئەكاتەوە، بەڵام دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت ئەو پیرەژنە هەر بوونیشی نییە و چیرۆكەكان خودی رۆژنامەكە دروستی كردوون، لەو ڕووەشەوە كۆمەڵێك پسپۆرو یاساناس وتاریان لەسەر خراپی بڵاوكردنەوەی ئەم بابەتانەی رۆژنامەكەی ئەنوەر حسێن نوسی(بۆ زانیاری زیاتر بگەڕێرەوە بۆ سایتی چاوی خەڵك، رۆژی 8 كانوونی دووەمی 2009).
ئەوەی لێرەشدا مەبەستمانە كاكی نوسەرۆكە هەر رۆژەی لەسەر پەتێك یاری ئەكاتن و لە هەر كەناڵەو لەسەر پسپۆڕێتییەك قسە ئەكاتن، بەبێ‌ ئەوەی خاوەنی هیچ جۆرە بروانامەیەكی زانستی بێت لە هیچ بوارێكدا بۆ نمونە شەوی (18/19-12) لە بەرنامەی سۆمای كەناڵی كوردسات لەسەر یاسای رۆژنامەنووسی قسەی ئەكرد، شەوی (19/20-12) لەسەر سەفەرەكەی د. بەرهەم ساڵحی سەرۆكی حكومەت بۆ ئیران قسەی ئەكرد، دەم لەبواری ئەدەب وەرئەدا و سەرنوسەری گۆڤاری ئەدەبی سورێنی نوێیە. دەمێ‌ وەك بەرگریكاری یاسایی لە سەندیكای رۆژنامەنوسان دەدوێ. ئەگەر سێرچێكیش لەناو سایتەكاندا بكەیت، ئەوا هەر ساتەو ئەسكوێی دێزەیەكە، kurdistanpostی خۆشەویستیش هەر زوو مەعدەنەكەی ئەنوەر حسێنی ئاشكرا كردو كاتی خۆی لە زنجیرە (25)ی قەڵەمفرۆشە جەلالیەكاندا ناوی بردبوو.
هەتا ئەنوەر حسێنیش دەمڕاستی راگەیاندنی حیزبی بێ، حاڵی لەوە باشتر نابێ‌ كە ئەمڕۆ رۆژنامەو كەناڵەكانیان كەمترین خوێنەرو بینەریان هەیە!.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە