وه‌ڵامێکی پێویست بۆ سه‌ید جه‌میل په‌نجه‌ ده‌روێشه‌که‌ی رژیمی ئه‌نفالچی سه‌ددام

Tuesday, 21/12/2010, 12:00


رۆژی 14/12/2010 دیمانه‌یه‌کی کاک خالید محمدزاده‌م چاوم پێ که‌وت له‌ گه‌ل سه‌ید جه‌میل په‌نجه‌ کردبوو
بۆ کار کردنی له‌ کاری راگه‌یاندن و دیمانه‌کان ده‌ست خۆشی لێ ده‌که‌م و هیوادارم که‌ هه‌میشه‌ سه‌رکه‌وتوو بێت، به‌ڵام ده‌بێت کاک خالید دیمانه‌ له‌ گه‌ل که‌سێك بکات که‌ به‌ راستی شایه‌نی دیمانه‌ بێت له‌ ماڵپه‌ڕه‌ کوردییه‌کان باس له‌ خۆیان و تێکۆشانی خۆیان بکه‌ن تا مابوون راسته‌و خۆ جاش و به‌ کرێگیراوی سه‌ربه‌ رژیمه‌ یه‌ک له‌ دوا یه‌که‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان بوون، حه‌زم ده‌کرد کاک خالید ئه‌وه‌ له‌ سه‌ید جه‌میل ئه‌م پرسیارانه‌ له‌ کاک سه‌‌ید جه‌میلی شۆڕشگێڕ بکات.
1/خۆی که‌ چه‌کی له‌ به‌عس وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌ری ئه‌و هه‌موو‌ شوانانه‌ی‌ ده‌یبڕین و ته‌سملیم به‌ رژیمی سه‌دامی ده‌کردنه‌وه‌ به‌ ناوی‌ سه‌ره‌ پاسدارچی بوو؟
2/ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی سالی 1984/1985 له‌ ناو جه‌رگه‌ی شاری تاران کردی به‌ سه‌دان که‌سی بێ تاوان کوژران کێ کردی؟
3/ داگیر کردنی خێزانی دکتۆر سه‌عید (سودابه‌ خانم) که‌ ئێستا خێزانیه‌تی، ده‌ستی به‌ سه‌ردا گرت و دکتۆری ده‌ست به‌ سه‌ر کرد و دایه‌ ده‌ستی رژیمی به‌عس.
4/علی مه‌ریوانی کێ بوو که‌ به‌ ئاره‌زووی خۆی خه‌ڵکی ده‌کوشت و چه‌نده‌ها کاری نابه‌جێی ده‌کرد.
5/ئایا‌ سه‌ید جه‌میل ‌ سالی چه‌ند ژنی کوردی سیغه‌ ده‌کرد و ده‌یکرده‌ ژنی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت؟
6/ رۆژی چه‌ند که‌سی زیندانی ده‌کرد له‌ ماله‌که‌ی خۆی و دوای ده‌یکوشتن.
7/ تا ئێستا چه‌ند که‌سی دا به‌ ده‌ستی ئه‌منی عێراق و به‌ ئیعدام کردنی دان،
8/چه‌نده‌ها جاشی شاری ره‌واندووزی هێنا به‌ سه‌دان هه‌زار دیناری ئه‌و کاته‌ی 1989 ی ده‌سه‌ند لێیان و دوای ته‌سلیم به‌ علی کیمیاوی کرد ؟
9/له‌ زه‌مانی رژیمی پاشایه‌تی له‌ په‌نجه‌ وه‌ك شێخ و ئاغا چی به‌و جوتیارانه‌ کرد کۆمه‌ڵێك که‌سی کوشت دوای ئه‌وه‌ رایکرده‌ عێراق بۆ جاشایه‌تی سه‌دام؟
10/کاک سه‌ید جه‌میل ده‌فه‌رموێت حیزبه‌ کوردستانیه‌کان چیان کردوه‌ بۆ کورد له‌ رۆژهه‌لات، ئه‌ی بیر چووه‌ ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌ که‌ حیزبه‌کان دابوویان چی به‌ سه‌ر هات؟
11/باشه‌ که‌ حیزبه‌ کان هیچیان نه‌کردووه‌ بۆ کورد ئه‌ی خۆی چی بۆ کورد کردووه‌ که‌ ناوی خۆی ناوه‌ حیزب به‌ بێ چالاکی؟
12/تا سالی 2003 ده‌فه‌رومیت که‌ له‌ به‌غداد بووه‌ چۆن ده‌یتوانی زیاتر له‌ چه‌ند جارێك له‌ گه‌ل سه‌دام دانیشێت له‌و کاته‌دا هیچ حیزب و سازمانێك نه‌یده‌توانی له‌ گه‌ل سه‌دام دانیشێت؟

کۆمه‌له‌ و دیموکرات و خه‌بات ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی که‌ هه‌یانبوو په‌یوه‌ندیکه‌ی دپلۆماتی بوو نه‌ک وه‌ک جه‌نابیان ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێی سه‌دام بوبێتن، هه‌ر له‌ کیمیا بارانه‌که‌ی هه‌له‌بجه‌ کۆمه‌له‌ خاوه‌نی شه‌هیدانی گوردانی شوان بوو.

شنه‌بای شه‌ماڵ
[email protected]
19/12/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە