کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كلكه‌ گۆڤارێكی‌ دۆڕاو درۆی‌ كرد

Tuesday, 31/08/2010, 12:00


گۆڤاری‌ ململانێ‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌رده‌چێت له‌ ژماره‌ی‌ (5) و له‌ لاپه‌ڕه‌ (10) دا بابه‌تێكی‌ هه‌ڵبه‌ستراوی‌ بلاَوكردۆته‌وه‌ به‌ ناوی‌ (چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی‌ دۆڕاوی‌ ئیسلامی‌ حزبێك پێكده‌هێنن) له‌و بابه‌ته‌دا وێنه‌و ناوی‌ منیشی‌ تێدا بلاَوكراوه‌ته‌وه‌، گوایه‌ منیش (زانا رۆستایی‌) یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ حزبه‌كه‌ دروست ده‌كه‌ین.

ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌ر له‌به‌ر درۆیه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و خه‌ونه‌ خراپانه‌ی‌ گۆڤاره‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ له‌ پشته‌وه‌ی‌ وه‌ستاون به‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و سه‌ركرده‌كانیه‌وه‌ ده‌یینن, كه‌ دیاره‌ ئه‌و كلكه‌ گۆڤاره‌ هه‌ر له‌ ژماره‌ی‌ یه‌كه‌میه‌وه‌ ئالاَی‌ دژایه‌تی‌ كردنی‌ ئیسلامیه‌كان به‌ تایبه‌تی‌ و ئۆپۆزسیۆنی‌ به‌ گشتی‌ هه‌ڵكردوه‌ بۆ په‌یدا كردنی‌ رزقێكی‌ حه‌ڕام و خۆپێژیاندن.

من ئه‌و گۆڤاره‌م هه‌ر زوو ناسیوه‌ بۆیه‌ به‌ شایه‌نی‌ ئه‌وه‌م نه‌زانیوه‌ لێدوانی‌ بۆ بده‌م, ئه‌گه‌رنا من خۆم به‌ یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ ده‌زانم و ئه‌گه‌ر ناونیشانیشم سه‌ركردایه‌تی‌ نه‌بێت ئه‌وا یه‌كێ‌ له‌ سه‌ركرده‌ و كادیره‌ پێشكه‌وتوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵم و به‌رده‌وامیشم له‌ خزمه‌تكردن له‌و چوارچێوه‌یه‌ و تا ئێستاش من به‌رپرسی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییم.

ئه‌وه‌ له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی‌ تریش من خوازیارم ئیسلامیه‌كان له‌ناو یه‌ك حزب كۆ ببنه‌وه‌و یه‌ك چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ هاوبه‌ش كۆیان بكاته‌وه‌ و خواخوامه‌ حزبێك كه‌مبێته‌وه‌ له‌ كوردستان چ جای‌ ئه‌وه‌ی‌ بیربكه‌مه‌وه‌ له‌ حزبێكی‌ تر.

زانا سه‌عید رۆستایی‌

به‌رپرسی‌ ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان

هه‌ولێر 31/8/2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە