هەڵدانەوەی رەشماڵی تۆزی گەندەڵی و رۆتینی شارەوانی رۆژهەڵاتی سلێمانی - بەشی یەكەم
Thursday, 27/10/2011, 12:00
كاتێك هەر هاوڵاتیەكی سنوری ئەم شارەوانیە بۆ كارەكانی ڕو لەم شارەوانیە دەكا. ئەوەم دێتەوە پێش چاو كە ئێسترێك یان مێگەلێ گوێدرێژ كە تەپوتۆزیان خەفت دەكا. لەپیسی و بۆگەنی و تۆزەكەی. ئەوا لەم شارەوانیەش بەهەمان شێوە ڕو بەڕوی ئەو گەندەڵی و ڕۆتین و پیسی و بەرتیل خۆری و فرتوفێڵی و ئەم دەست و ئەو دەستە دەبی. تاوات لێ دێ ئاوات بەمردنەكەی خۆت بخوازی. بەرپرسە مافیاكانی ئەم شارەوانیە كل لەچاوان دەردەهێنن و ڕۆڵە لەبەر دایك دەفڕێنن. ئیتر دەبێ ئێمەی نەوەی شەهیدان و پێشمەرگە و ئەنفال و خاوەن پیشەی حەماڵ و كرێكار و هەژار و نەدار...هەتاد چۆن لەدەستی ئەم حوتانە قوتار بین؟؟؟؟؟؟ ئایا كێ هەیە بپرسێتەوە لەمافیا گەورەكانی ئەم دەزگایە؟؟؟؟؟؟ ئایا كەس هەیە بتوانێ لەشارەوانی سلێمانی تەنها بۆ یەك جار بەرپرسێكی ئەم دەزگایە سزا بدا؟؟؟؟؟؟ ئایا كەس هەیە گوێ لەئێمە بگرێ و ڕاستیەكان بكەینە كونە گوێیانەوە بەشریقە؟؟؟؟؟ ئایا تۆ بڵێ ئەم لافاوی گەندەڵی و ڕۆتین و بەرەڵایە تاكەی وا بێ؟؟؟؟؟
سڵاو بۆ سەرۆكی شارەوانی سلێمانی.........
سەرۆكە خەوتوەكەی شارەوانی، سەرۆكە مەست بوەكەی شارەوانی، سەرۆكە بێ هۆشەكەی شارەكەم، سەرۆكە گوێ گرانەكەی شارەوانی سلێمانی، سەرۆكە بەرزەكەی شارەوانیەكەم، تۆ دەزانی لەوەتەی چویتەتە كۆتا نهۆمی بینای شارەوانی تۆشی فڕین بویت، تۆ دەزانی لەبەرزی 500مەترەوە ئێستا سەیری هاوڵاتیان بەردەم دەزگاكەت دەكەی، تۆ دەزانی دەبێ لەدووری و بەرزی چەندەوە سەیرێكی بەرپرسە گەندەڵیەكانی شارەوانی ڕۆژهەڵاتت بكەی؟؟؟؟؟؟ ئایا دەزانی ڕۆژانە چۆن یاری بەسەدان هاوڵاتی وەك من دەكەن؟؟؟؟ نامەوێ زۆر لەگەڵت بدوێم لەدوورەوە دەتوانی خۆت بێت و ئێمەی هاوڵاتی بدوێنی تابزانی دەزگای گەندەڵت هەیە یان دەزگای مافیا یان دەزگای كردار شەرتە.
سەیرترین چیرۆكی گەندەڵی شارەوانی ڕۆژهەڵات
سەرەتا لە17/4/2011-11/7/2011 بە دو مانگ نیو كارەكەم لەم دەزگایە تەواو كردوە. خانوەكەم لەدەرەوەی قڕگە بوە. لەم شارەوانیە بێ ڕۆتین و گەندەڵە (19) كەشفم بۆ كراوە، بەس لەم شارەوانیە پۆخڵاواتە (13) جار وەسڵیان پێ بڕیوم، كەهەر وەسڵێك بە (7500) دیناری چاپی نوێیە، (46) ئیمزای پێوەیە. لەم شارەوانیە گومرگی ڕوتانەوە هەیە لەژوری ئیجازات. هیچ كەشفێك بە بێ وەسڵ ناكرێ دەتوانی بچی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ببینی چی ڕاو ڕوتێكی وەسڵ بڕین بەو خەڵكە دەكرێ. هەر بۆیە پارە پەیداكردن بۆتە پیشەی كارمەندانی ئەم دەزگایە. لەم شارەوانیە كەشفێك بوە بە چوار قۆناغ، ئەمەش بۆ ئەوەی ناچارت بكەن زیاتر ڕیشوەت بدەیت؟؟؟؟ لەم شارەوانیە بەرپرسێكی وەك ئەندازیار (شیلان عەلی) چۆكت پێ دا دەدات بۆ دانی بەرتیلدان ئەوەی ئەم ئەندازیارە بودەڵە بە منی كرد لەم شارەوانیە. ڕژێمی بەعسیش هەر ئەوەی بە خەڵكی ئەم شارە كردوە. ئەم ئەندازیارە پۆخڵاواتە كاتێ ئێمەی هاوڵاتی دەچینە بەردەستی وەك تاوانبارێ مامەڵەمان لەگەڵ دەكا. ئایا سەرۆكی شارەوانی سلێمانی تۆ دەزگای ئەمنت داناوە یان ژوری قەسابخانە؟؟؟؟؟؟ ئەوەی بەسەر من هاتوە لەماوەی تەواو بونی كاری مامەڵەكەم وەك خۆی لەم سایتە بەڕێزەوە ناخی خەم و تاڵی چەشتووەكەم دەخەمەڕو. هەموو ئەو دزی و فرتوفێڵ و ژێربەژێریان دەخەمە ڕو. ئەگەر هەر كامەرندێك یان هەر ئەندازیارێك دێتە جواب ئامادەم زۆر لەوە زیاتریش بەڕەكەیان بۆ هەڵدەمەوە. ئەگەر سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەن خۆتان بەڕاست دەزانن و خاوەنی شعوری خۆتانن دەتوانن بێنە جواب ئەگەر وا نیە؟؟؟؟؟؟؟ ئەوە ئەوپەڕی شوری و بێ ئابڕویە بۆ ئێوە كە لە شارەوانیەكەتان چی بەخەڵكی دەكەن. ئەوە ئەو پەڕی مەودای گەندەڵی و گەورەكردنی مافیایە كە ئەندازیار (شیلان عەلی) چی دەكا بەو خەڵكە. ئەو ئەوپەڕی بێ سیستەمی ئیدارەی دەزگاكەتانە لەشارەوانی كە ئەندازیار شیلان عەلی خۆی بڕیار بۆ خۆی دادەنێ. ئیتر ئەنجومەن و سەرۆكی شارەوانی بۆچی ناچن لەلای سینەماكان پاقلەی كوڵاو بفرۆشن. چونكە ئەندازیار شیلان عەلی حوكومەتی نوێ و دەستووری نوێ راگەیاندوە. بۆ كاروبارەكانی شارەوانی.
لەكۆتایدا دەڵێم: خەڵكی شاری سلێمانی، بەرپرسەكان، یاسا ناسان، ئەندازیاران، هەمو توێژەكان، تو ویژدانتان، ئەوە چی جۆرە گەندەڵەیەكی پێ بڵێن یان ناوی چی لێ بێنین كە یەك مامەڵە (19) كەشفی بۆ بكرێ و 46 ئیمزای لەسەر بێ دەبێ هەرچی گەندەڵی و رۆتینی ئەم دەزگایە بیخەمە ڕ. دەبێ ئەو دزی و تەزویرانەش باس بكەم كەئافرەتەكانی ئەم دەزگایە دەیكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست