کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكی كراوە بۆ وەزیری پیشمەرگە

Thursday, 28/10/2010, 12:00



میژوو شاهیدە كە هیزی پیشمەرگەی یەكیتی نیشتمانی لە پیناو بەرژوەندیە بالاكانی میللەتی كوردا چ بەرخودان و گیان بازیەكی كردووە. خۆت یەكێك بووی لەوانەی كە شەوروژ شەونخونیت كیشاوەو سەدانجار لە كناری مەرگدا گەرایتەوە. ئەوی من لێرەدا مەبستمە ئەوەیە ئیستا ئەو خزمەتە لە بەرچاو نەگیراوە .ئیمە چەند پیشمەرگەیەكین بە پەنجەی دەست ئەژمار دەكرێت لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەریمدا دامەزراوین كاتێك دەمانەوێ راژەی خزمەت هەژمار بكەین پیمان دەڵێن خزمەتی ئێوە لە پێش راپەرینەوە بوتان ئەژمار دەكرێت., بەلام بۆ پارتیەكان لەو روژەوە كە تەمەنیان بوە بە 18 سال بۆیان بە خزمەتی فیعلی ئەژمار دەكرێت ئەگەر پارتیەك تەمەنی 18 سال بێت 20 سال لە ئیران بووە ئەوە ئیستا بگەریتەوە هەر هەموی بە خزمەت بۆ حساب دەكرێت بەلام پیشمەرگەیەكی یەكیتی دژی دسەلات و خەیانەت كاران جەنگاوە ئیستا دەلێن خەباتی دوای راپەرین ئەژمار ناكرێت. لێرەدا بە سەراحەت پێتان دەڵێم پارتی فێڵی لە یەكیتی كردووە . پیشمەرگەیەكی یەكیتی دادەمزرێت بۆ بەستنی راژە یاسای پیشمەرگایەتی لە سەر دەچەسپێت بەلام بۆ پارتیەكان یاسای ئاوارەیی واتە هەموو پارتیەك ئاوارە بووە هیچ پیویست ناكات بچێت خزمەتی پیشمەرگایەتی بهێنێت لە سەر ئاوارەیی خزمەتەكەی بۆ حساب دەكەن بەلام خۆ یەكیتیەكانیش هەر ئاوارە بوون بۆ ئەو جێوازیە دەكرێت, بۆیە خەسارەتمەندی یەكەم و ئاخیر ئێمەی پیشمەرگە كونەكانی یەكیتین كە سالانێكی زۆر لە دوای راپەرینەوە خزمەتی حزبمان كردووە بەلام بۆمان حسا ب ناكرێت كە چی حزبیش وەكو پارتیەكان داكوكیمان لێ ناكات بۆیە داواكارین لە بەریزتان بەلكو مشوورێكی ئەو كیشەیە بخۆن . ئایا بۆ جاشایەتی و سەربازی رژێم و پولیسی بە خزمەت حسابە بەلام خزمەتی پیشمەرگایەتی لە ریزی یەكیتی نیشتمانی بە خزمەت حساب نیی یە. لێرەدا بە ئاشكرا دیارە پارتی تۆڵەی شەری ناوخۆمان لێدەكاتەوە بۆیە ئەو خزمەتە ئەژمار ناكات .


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە