کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاخر لیپرسراوی هۆبه‌ی په‌رستاری بۆ ......؟؟؟

Tuesday, 23/10/2012, 12:00




له‌و رۆژه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێزه‌ بووه‌ته‌ سه‌رۆكی نیرسه‌كان و كارو باره‌كانیان رێك ده‌خات به‌به‌رده‌وامی تێبینی ئه‌وه‌م كردووه‌ كه‌ هه‌میشه‌ خه‌ریكی دروستكردنی كه‌سانێكه‌ له‌و ناوه‌نده‌دا بیانكاته‌ پیاوی خۆی و له‌ به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانی دا به‌كاریان بهێنێت و له‌ به‌رامبه‌ریشدا هه‌موو كارئاسانییه‌كیان بۆ ده‌كات .
ئه‌وه‌ بوو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر بیرۆكه‌ی دروست كردنی سه‌ندیكایه‌كی سه‌ربه‌خۆ هاته‌ كایه‌وه‌ بۆ نیرسه‌كان و له‌و پێناوه‌شدا به‌رێزیان كۆمه‌ڵێكی به‌كار هێنا كه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بوورووژێنن و له‌ به‌رامبه‌ر سه‌ندیكای كارمه‌ندان ته‌حه‌ددای پێ‌ بكات و ناراسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی كردن .
من خۆم یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌رێزیان داوای لێ‌ كردم به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ندیكا هه‌ندێك كاری بۆ بكه‌م به‌لام قبوولم نه‌بوو .
بۆیه‌ به‌رێزیان وه‌كو پیشه‌ی خۆی به‌ گیانێكی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ دابه‌شكردنی نیرسه‌كاندا هه‌وڵی ته‌واوی دا ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ پێم خۆشه‌ بۆی بچم لێم زه‌وت بكات و هه‌ڵی دامه‌ شوێنێك كه‌ هیچ كات حه‌زم لێ‌ ی نه‌بووه‌ و چه‌ندیش لێ‌ ی پارامه‌وه‌ ووتی هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ، به‌ڵام چه‌ندین كه‌سیش له‌وانه‌ی بوونه‌ته‌ دارده‌ستی خۆی به‌ ئاره‌زووی خۆی و له‌سه‌ر مه‌زاجی خۆی و به‌ ویستی خۆیان ناردنیه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ :
1- خۆیان پێیان خۆشه‌ بۆی بچن
2- پاره‌و داهاتێكی باشی تیایه‌ بۆیان
3- خۆی به‌ پێویستی ده‌زانێت بۆ راگرتنی توازنی قورسایی خۆی له‌و شوێنه‌ .
منیش به‌هۆی نه‌خێرێك له‌ رووی به‌رێزیان و به‌هۆی خیانه‌ت نه‌كردنم له‌ سه‌ندیكای كارمه‌ندان نامه‌ی به‌ختم سووتا و بۆ هه‌تا هه‌تایی به‌ نابه‌دڵی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ سابت بووم و چاوه‌روانی خراپتریشم چونكه‌ به‌رێزیان ئیستا له‌ ئاستی ده‌سه‌لاتدان و وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ پشته‌ و هه‌رچییه‌كی تریشی مه‌به‌ست بێت پێم ده‌كات . هه‌ر منیش نیم له‌وانه‌یه‌ چه‌ندینی تریش به‌ ده‌ردی من برابن و كه‌سێكیش نه‌بێت له‌سه‌رمان هه‌ڵ بداتێ‌ .
بۆیه‌ ئه‌پرسم ئاخر به‌رێزم ئه‌م هه‌موو رق و كینه‌ و ئه‌م گیانی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌و مل شكاندنه‌ بۆ ؟؟ له‌ پێناوی چی ؟؟ بیر ناكه‌یته‌وه‌ رۆژێك دێت له‌ ده‌سه‌لاتدا نامێنی ؟؟ له‌وانه‌یه‌ رۆژێك بێته‌ پێش من لێپرسراوی تۆ بم به‌لام ئه‌زانی ئه‌و كات من وه‌كو تۆ بیر ناكه‌مه‌وه‌ ؟؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە