کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەڵبەندى ڕاپەڕینى یەكێتى !! ووتەبێژى حكومەت و وەزیر لە ڕۆشنبیرى منداڵانى ڕانیە چ باسە ؟!

Monday, 20/09/2010, 12:00



دەڵێن حكومەتى هەرێم بەشێكى زۆرى بودجەكەى بە مووچە دەڕوات بەڵام كام جۆرە مووچە ، یان بە چ شێوەیەك كە لەڕێگەى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكان دابەشى دەكات ؟ ئاخۆ حكومەت تائێستا پلانى بۆ ئەوە داناوە ؟ یان لەسەر ئەساسى بەخوا پیاوى باشە دانراوە ، ئێمە ئەمانەوێت لێرەدا ئەو باسە بوروژێنین كە ئاخۆ گەنجێكى مێشك پڕى خاوەن بڕوانامەى دانەمەزراو لەو جێگایەدا دانامەزرێنن كە خاوەن و شیاوى شوێنە كە بەهەزارانمان هەیە خاوەن بڕوانامەن و دانەمەزراون ، كەچى هەرچەندە دەست لە رێگەى بەرێوەبەرایەتیەكان پاندەكەنەوە بەڵام دامەزراندن نیە كەچى ئەوەتا لە بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى منداڵانى ڕانیە فەرمانبەرێكى خانە نشین كراو بەناوى (ف م ع) كە خزمەتى تەواو كردوە هەم لەزەمانى حكومەتى كۆنى ..... و ئەم كابینانەش خانە نشین كراوە كەچى جەنابى بەڕێوەبەرى ڕۆشنبیرى منداڵانى ڕانیە لەبەر خاترى ...... بەگرێبەست هێناویەتیەوە و جێگاى گەنجێكى خاوەن بڕوانامەى پێپركردۆتەوە و مانگێك نا مانگێكیش پاداشتێكى چەور وەردەگرێت سەرەڕاى مووچەى گرێبەستەكەى ، گرێبەستى تریشى لێیە بەخەونیش پاداشتى نەبینیوە ! ئایا وەزیرى ڕۆشنبیرى ئەمە ڕاستە و حەقە ؟؟ لەكاتێكدا بزانە هەزارانى ئاوا بن پەردە كراون دڵنیاشین ئەنجومەنى وەزیران ئاگادارى ئەم ژێر بەژێرانە نیە ، یان پاشان كابرا دواى ئەوەى كە خانەنشین كرا بۆ دەهێڵن بگەڕێتەوە بە گرێبەست ! دە لێگەڕێن با بار سوكیەك بۆ حكومەت بگەڕێتەوە باكەسێكى دانەمەزراو بۆشاییك پركاتەوە نەوەك كابرایەكى لەتەمەن بەساڵداچووى بێئەزموون ئاقارەكان وەك لێوارى مەرگ و قۆرخ كردنى جێگا پێشانى ئێمە مانان بدات .
دڵنیاشم ئەمە تاك و یەكەمین كەس نیە كەبەو شێوەیە دانراوەتەوە و دڵنیاشتان دەكەین كە ئێمە لەپێناو باشتر كردنى بژێوى گەنج و ڕۆشنتر كردنى ئایندەى كوردستان هەموو ئەم دیاردە دزێوانە دەخەینە بەردید و بە هیواین بەدواداچوون بكەن گەندەڵ چاوەشەكان بەسزاى خۆیان بگەینن .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە