ئه‌و پارانه‌ى له شێركۆ بێكه‌سم وه‌رگرتووه
Monday, 21/06/2010, 12:00
دواى دوو رۆژ له بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌شى یه‌كه‌مى وتاره‌كه‌ى (سه‌رده‌م.. نمونه‌ى ده‌زگایه‌كى گه‌نده‌ڵ و بێسه‌ر و به‌ر) له رۆژنامه‌ى ئاوێنه، كاك شوان ئه‌حمه‌دى نووسه‌رى وتاره‌كه‌م بینى و باسى وتاره‌كه‌مان كرد و سه‌رمسوڕما كاتێ گوتى (ته‌ڵعه‌ت ناوه‌كه‌ت بڵاوبكه‌مه‌وه؟) پرسیم بۆچى؟ ناوى من له راپۆرتى چاودێرى دارایى چى ده‌كات؟ گوتى له‌و ناوانه‌ى گوایه شێركۆ بێكه‌س پاره‌ى پێداون!
له ساڵى 1999 كاك دڵشاد عه‌بدولڵا داواى لێكردم ببمه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى نوسه‌رانى گۆڤارى ئاینده ، تا ساڵى 2002 ده‌ستم له كار كێشایه‌وه و له ئیستیقاله‌كه‌شمدا نووسیومه ده‌زگاى سه‌رده‌م به ده‌زگایه‌كى گه‌نده‌ڵ ده‌زانم و شانازى ناكه‌م كار له ده‌زگایه‌كى له‌و شێوه‌یه‌دا بكه‌م (كۆپى ئیستیقاله‌كه‌شم لا ماوه) له‌و ماوه‌یه‌ى كه له سه‌رده‌مدا كارم ده‌كرد ژنم هێنا و له‌سه‌ر پێشنیارى كاك دڵشاد ئه‌نجومه‌نى ده‌زگاى سه‌رده‌م (500) دینارى سویسریان وه‌ك موكافه‌ئه‌ى ژنهێنان بۆ سه‌رف كردم، ئه‌ویش له‌سه‌ر داواى كاك دڵشاد و پشتگیرى مامۆستا حسێن عارف ، له‌م (500) دیناره بترازێ و له ماوه‌ى ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ى رابردوودا ته‌حه‌داى شێركۆ بێكه‌س و ئه‌نجومه‌نى ده‌زگاكه‌ى ده‌كه‌م یه‌ك فلسیان به من دابێت. ته‌حه‌داى نه‌ك ده‌زگاى سه‌رده‌م به‌ڵكو سه‌رجه‌م ده‌زگا روناكبیرى و رۆشنبیریه‌كانى كوردستان ده‌كه‌م به هاوكارى و یارمه‌تى یه‌ك فلسیان به من دابێت، یان یه‌ك عه‌ریزه‌ى منیان لا بێت كه داواى هاوكاریم كردبێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ى من ده‌ناسن ده‌زانن من هه‌رگیز كاك شێركۆم به شاعیرى گه‌وره‌ى كورد نه‌زانیوه ، چه‌ندین وتاریشم له‌سه‌ر شیعره‌كانى و بۆچوونم سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كانى ده‌ربڕیوه، به‌ڵام وه‌كو كه‌سایه‌تى هه‌میشه رێزم لێگرتووه، له ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابردووش ره‌نگه من هه‌شت جار كه‌متر و زیاتر نا، كاك شێركۆم بینیبێت، ئه‌ویش به ته‌نیا نا، به‌ڵكو له‌و كۆڕ و مه‌جلیسانه‌ى به‌رێكه‌وت تووشى یه‌كتر ده‌بووین (بۆ نمونه له هاتنى ئه‌دۆنیس و كردنه‌وه‌ى پێشانگا و تاد...) به‌ڵام ئه‌و قه‌ت خۆشى به روخسارى من نه‌هاتووه و دڵى به چاره‌ى نووسینه‌كانم نه‌كراوه‌ته‌وه، چه‌ندین جاریش له رێگه‌ى چه‌ند براده‌رێكه‌وه په‌یامى ئه‌وه‌ى بۆ ناردووم كه ئه‌و بۆچوونه ئه‌ده‌بیانه‌م راست نین و هه‌قى بڵاوكردنه‌وه‌یان نییه، جاریش بووه ئاستى په‌یامه‌كانى هێنده نزم بوون ته‌نیا به پێكه‌نینى هێناوم، بۆ نمونه دواین جار و دواى رۆشتنه‌وه‌ى ئه‌دۆنیس وتارێكم (له رۆژنامه‌ى هه‌واڵ) بڵاوكرده‌وه وه‌ك جیاوازییه‌ك له نێوان ئه‌دۆنیس و شاعیره‌كانى خۆمان، كاك شێركۆ له‌ناو كۆمه‌ڵێك نووسه‌ردا كه باش ده‌یزانى براده‌رى منن و قسه‌كانم پێ ده‌گاته‌وه گوتبووى (جا ئه‌و هه‌ولێرییانه به چى ده‌نازن؟ چی‌یان هه‌یه؟ ته‌ڵعه‌ت خۆى و هه‌ولێرى پێ چییه؟ خۆ هه‌موو كلاسیك هى ئێمه‌یه ، نالى و مه‌حوى و گۆران هه‌مووى سلێمانیین) وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێمه شه‌ڕه گه‌ڕه‌ك و شه‌ڕه شار و شه‌ڕه كۆڵان بكه‌ین! بزانه چۆن شاعیرى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان باس له كلاسیك ده‌كات؟ بزانه چۆن شاعیرى گه‌وره دۆلار به ناوى شیعرى شه‌هیدانه‌وه وه‌رده‌گرێ و ناوى زیندوانیشى پێ ده‌زڕێنێ؟
به‌و قسانه‌ى پێكه‌نینم هات و ده‌شمزانى كاك شێركۆ ته‌نیا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیشه‌كه‌ى جارانى كه بریتییه له خۆشاردنه‌وه‌ى له په‌نا شتێك‌دا، كاك شێركۆ زیاتر له پانزه ساڵ خۆى و ئه‌ده‌به‌كه‌ى له پشت مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى شارده‌وه و كار گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ى هه‌موو رۆژنامه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى سه‌وز ده‌رگایان له‌سه‌ر ئه‌و نووسینانه داخستبوو كه بۆنى ره‌خنه‌یه‌كى بچووكیشیان لێهاتبا ده‌رباره‌ى كاك شێركۆ و ئه‌و شیعرانه‌ى شه‌وان به ته‌له‌فۆن مه‌سووله‌كان پێیان ده‌نووسى!! ئێستاش كه مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له پشت شێركۆ نه‌ماوه، ئه‌وا ده‌بێت خۆى و قسه پێكه‌نیناوییه‌كانى له پشت سلێمانى و هه‌ولێرچێتییه‌وه بشارێته‌وه، كاك شێركۆ له برى ئه‌وه‌ى شكسپیر به باپیره گه‌وره‌ى خۆى بزانێت، دێت و نالى له چوارچێوه‌ى شاره‌وانى عه‌ربه‌ت قه‌تیس ده‌كا !دێت و مه‌حوى له هه‌ولێرییه‌كان ده‌سه‌نێته‌وه و موڵكیه‌تى شیعره‌كانى ده‌باته‌وه سه‌ر ناحیه‌ى گاپیلۆن/ قه‌زاى ماوه‌ت! كاك شێركۆ لیستێكى ره‌شى هه‌یه و ناوى من له‌و لیسته ره‌شه‌دایه ، هه‌موو جارێكیش گوتویه‌تى (فه‌رهاد پیرباڵ، ته‌ڵعه‌ت تاهیر، ئه‌حمه‌دى مه‌لا و هه‌ولێرییه‌كان دژایه‌تیم ده‌كه‌ن له رۆمانه شیعرى (بۆننامه)شدا (ئه‌و شیعره‌ی كه دوای ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و بارزانیه‌وه، ناوی له كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا نه‌ما) هه‌موو ئه‌و هه‌ولێریانه‌ى دواى 31 ئاب له شاره‌كه‌دا مابوونه‌وه به خائین و عه‌میلى له قه‌ڵه‌مدابوو هه‌تا دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ له قاعه‌كه‌دا له دواى خوێندنه‌وه‌ى شیعره‌كه پێى گوتم كه ده‌عوه‌ت كراون بۆ ئه‌وه‌ى شێركۆ ئیهانه‌یان بكات.
دواى ئه‌م هه‌موو رقه و ئه‌م هه‌موو ناكۆكییه كاك شێركۆ خێره پاره به من ده‌دات ؟ یان من داواى پاره‌ى لێ ده‌كه‌م؟
ئینجا وه‌ره دێت و ده‌سته چه‌وره‌كانى به پاره‌ى سكرتاریه‌ت به سه‌رى ئێمه‌ماندا بسڕێت و له‌خوتو خۆڕایى بوختانت بۆ بكات و ناوت له لیستى ئه‌وانه‌دا بهێنێت كه گوایه پاره‌یان لێ وه‌رگرتووه.
من ماوه‌ى ده ساڵه خۆم له هه‌موو بنكه و ده‌زگا و كۆمه‌ڵه‌یه‌كى روناكبیرى و رۆشنبیرى به دوور گرتووه، له ناو نووسه‌ر و ئه‌دیبانیشدا هاموشۆم نییه، نه ئه‌ندامى هیچ حزبێكم و نه فه‌رمانبه‌رى حكومه‌تیشم، ته‌حه‌دا ده‌كه‌م هه‌رچى حزب و هه‌رچى فه‌رمانگه‌ى حكومه‌ت هه‌یه مووچه‌شم لایان هه‌بێت، لێره‌وه بێ منه‌تم له شێركۆ بێكه‌س و له ده‌زگاى سه‌رده‌م و هه‌موو ده‌زگاى رۆشنبیرییه‌كانى دیكه‌ى كوردستان ئه‌گه‌ر یه‌ك فلسیان دابێت به من، ئه‌گه‌ر شێركۆ بێكه‌سیش ئه‌و جوامێره‌یه كه له حه‌فتاكاندا شیعرى به ناوه‌كه‌ى بڵاو ده‌كرده‌وه، با عه‌ریزه‌یه‌ك، یان ئیمزایه‌ك، یان شایه‌تێك بهێنێت كه من پاره‌م له خۆى و ده‌زگاكه‌ى وه‌رگرتبێت.
پێشده‌چێت كاك شێركۆ نه‌ك له رووى نرخى ئه‌ده‌بییه‌وه، ته‌نانه‌ت له رووى ته‌كتیكیشه‌وه لاواز بووبێت، ده‌نا له برى ریزكردنى ئه‌و هه‌موو ناوه وه‌همیانه‌ى كه پێشكه‌شی دیوانى چاودێرى كردوون، باشتر بوو له‌سه‌ر عاده‌تى خۆى شیعرێكى له ساڵیادى دامه‌زراندنى دیوانى چاودێرى دارایى نووسیبا و ژنه‌كانى دیوانى به رێواسى قاچ ته‌زیو و پیاوه‌كانى به دارى بڕنه‌و شوبهاندبا و كێشه‌كه‌ى چه‌شنى كێشه‌كانى پێشترى بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بوو...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست