سەرۆكەكان لە خاچتان ئەدەین
Thursday, 31/03/2011, 12:00
سڵاو....
گوێتان لێبێت سەرۆكەكان
من ئەو گەنجەم لێتان توڕەم
باوكم لە پێناو خەڵك و نشتیمانا خۆى شەهید كرد
نەك لەبەر دزێكى وەك و ئێوە وا هەست بكەن دنیاى جێهێشت
هەرگیز بە درۆكانتان چۆڵى ناكەین مەیدانەكان
ئەگەر چەكێكم بەنە دەست
دنیاتان بە سەرا وێران ئەكەم
مامە ڕیشەتان لەبیرە پێى ئەوترا پیاوى ئاسنین
ئەمجارەیان لە جیات ئاسن هێزى پۆڵا سەرتان شۆڕ ئەكات
واتان لێدەكەین بەدەستى خۆمان لە مەیدانى ئازاد لە خاچتان ئەدەین
با لاشە پیسەكەتان ببێتە خۆراكى قەلە ڕەش
ئێمەش پێدەكەنین و لە خۆشیا چەپڵە لێدەدەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست