کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیژنەى لیكۆڵینەوەى سەردەشت عوسمان چەند پرسیارێك

Tuesday, 21/09/2010, 12:00


دواى چوار مانگ و پازدە رۆژ لەدروست كردنى لیژنەى لیكۆڵێنەوە لەتیرۆركردنى شەهید ى رۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان) ئەنجامى لیكۆڵینەوەكانى راگەیاند و گوایە ناوبراو پەیوەندى بەگروپى تیرۆرستى ئەنسار و ئیسلامەوە هەبوو بەهۆى رانەپەڕاندنى كارەكانى ئەو گروپە تیرۆریان كرووە كەهەموو مرۆڤێكى خاوەن ویژدانى توشى شۆك كرد لێرەدا دەیان پرسیار دروست دەبَت كەلێرەدا دەمەوێت ئاراستەى دەسەڵاتدارانى ناوچەى زەردى بكەم.
1ـ یەكێك لەو دەسكەوتانەى بەردەوام سەرۆكى هەرێم و بەرپرسانى حكومەت شانازى پێوە دەكەن ئارامى و ئاسایشى هەرێمى كوردستانە و سەدان هەزار پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە بەناوى پارێزەرى هاوڵاتیان بەشێكى زۆرى بودجەى هەرێم لوش دەكەن، ئەى كەئەو هەرێمە ئەوەندە ئارامە ئەو هەموو پاسەوانەى هەیە چۆن گروپێك دەتوانێت بێت لەناوەڕاستى پایتەخت هاوڵاتیەك بەبەرچاوى هێزەكانى پۆلیس و هاوڵاتیان بفڕێنێت و بەچەند بازگەیەكدا تێپەڕێت؟
1ـ چى مەنتقێك هەیە گروپى ئەنسار ئیسلام سێ ئەندامى گروپەكەى بنێرێتە ناوجەرگەى پایتەخت و ژیانیان بخاتە مەترسیەوە بۆ رفاندنى رۆژنامەنوسێكى لاو، ئەگەر ئەو گروپە تواناى ئەوەیان هەبێت بێنە ناو هەولێر ئەوە بەدڵنیاییەوە دێن كردەوەیەكى تیرۆرستى گەورە ئەنجام دەدەن كەخەڵكێكى زۆر تیرۆر بكەن یاخود بەرپرسێكى باڵاى پارتى یاخود حكومەت دەكوژن؟
3ـ ئەگەر دەسەڵات نیاز پاكیان هەبوایە لەدۆسیەى لێكۆڵینەوەى تیرۆر كردنى سەردەشت عوسمان بۆچى لیژنەیەكیان بەئاشكرا دروست نەدەكرد كەبنەماڵەى سەردەشت عوسمان و نێونەرى سەندیكاى رۆژنامەنوسان و پەرلەمان ئەندام بونایە تێیدا بەئاشكرا لێكۆڵینەوە نەكرا؟
4ـ بۆچى لیژنەى لێكۆڵینەوە لەسەرەتاى دەست كەوتنى زانیارى لەسەر ئەو گروپە و چۆنیەتى دەست كەوتنى زانیاریەكانیان لەتیرۆكردنى سەردەشت عوسمان بۆخەڵكى كوردستان ئاشكرا نەكرد؟
5ـ جێگاى گومانە كەئەو ئەفسەرەى (هیشام مەحمود) دەسگیركردووە لەبێجى دواى دوو رۆژ تیرۆركراوە.
6ـ لەدان پێدانانەكەیدا (هیشام مەحمود) دەڵێت من پەیوەندیم بەگروپى تیرۆرستى هەبووە لەساڵى 2007 ئاشكرابووین چەند كەسێكمان دەسگیركران و دواتر هەڵاتوم بۆ بێجى، دەڵێت سەرجەم بازگەكان منیان دەناسى لەكاتى بردنى سەردەشت عوسمان بۆ موسڵ نەیان دەوەستاندم كەوایە ئەو تیرۆرستە ناسراو بوو چۆن لەبازگەكان تێپەڕى؟
7ـ ئەگەر ئەنجامى ئەو لێكۆڵینەوەیەش راست بێت ئیتر ژیانى سەرجەم هاوڵاتیانى ئەو هەرێمەى كەبەردەوام سەرۆكى هەرێمى كوردستان و بەرپرسە باڵاكان شانازى بەئارامى و ئاسایشەكەیەوە دەكەن لەمەترسیدایە و پێویستە سەرجەم بەرپرسانى ئەمنى پارێزگاى هەولێریش لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت لەپۆستەكانیان دوور بخرێنەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە