وەزیرى دەرەوەش شەكرى شكاند
Thursday, 06/01/2011, 12:00
ئەگەرچى باشوورییەكان بەتایبەتى جلال تاڵابانى و ووشیار زێبارى و هیچیان بۆ كورد لێچاوەڕوان ناكرێت و هەرگیزیش نابێت ئەوەمان بەبیردابێت كەئەم دوو بەناو كوردە ئەگەرچى بەكەلاش گەورەن بەڵام بەئاقڵ و مەعریفە بچوك و ڕیسوان لەدوا ڕیسوابوونیان زلە بەرپرسەكەى پارتى لەكاتى پێشوازى لەوەزیرى دەرەوەى ئێرانى تیرۆریست ناماقوڵى كرد و شەكرێكى زلى شكاند ووتى پەژاك....یە ئەوەش بۆ ئێمەى كورد جێگەى نیگەرانى نیە چونكە ئەم دوو زلە بەرپرسە سووكە هەر ئەوەیان لێچاوەڕوان دەكرێت و بەباوەڕى من مێژوو بەزەیى بەم دوو ڕیسوا كوردەدا نایەتەوە و ئەمەش دەمانباتەوە ئەوساتەى كەدەبێت ئەو دوو بەرپرسە دڵنیابن لەوەى گەلى كورد چۆن سەدام و ئەردۆگان و ئەحمدى نەژادى ڕیسواكرد ئەوهاش ئەم دوو بەرپرسە سووكەى كورد كەزۆر ڕیسوانە ڕیسواتریان دەكات دەرسێكیان پێدەدات كەلەژیان كردن پەشیمان ببنەوە بەهیواشم پەژاك وەڵامێكى توندى ئەو بەرپرسە ڕیسوایەى كورد بداتەوە چیتر بێدەنگى هەڵنەبژێرێت و ووشیارییەكى پێبدات كەئەم جۆرە لێدوانانە ڕووبەڕووى گورزێكى كوشندەى دەكاتەوە و دەیخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتیەكى مێژوویى
نابێت ئەوەشمان بیربچێت كەجلال تاڵابانى لەساڵى ڕابردوو لەوكاتەى لەتوركیا ڕیسوا كرا ناماقوڵیەكى گەورە و زلى كرد لەبەرامبەر پەكەكە دا بەڵام جێگەى داخە و كەسەرە كەپەكەكە بەمشێوەیە بێدەنگى هەڵبژارد لەبەرامبەر جلالدا بۆیە لێرەوە داوا لەپەژاك دەكەم وەڵامێكى توند بداتە وەزیرى دەرەوەى عێراق و سووك و ڕیسواى بكات....درێژەى ئەم بابەتە ڕادەگرین تائەوكاتەى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان(PJAK)وەڵامێكى توند دەدەن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست