کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك لەخەڵكى شارى هەولێرەوە بۆ بەڕێز كاك نەوشیروان

Friday, 10/07/2009, 12:00


ئێمە وەكو خەڵكى شارى هەولێر پێویست ناكات لەمەڕ ئەو چەرمەسەرى و ئەو هەموو زوڵم و زۆردارییەى لەلایەن چەپەڵترین بنەماڵە و عەشیرەت كەبەدرێژایى مێژوودا بەهەموو جۆرە خیانەت و ناپاكى و نۆكەرایەتیكردن بۆ دوژمناى كورد و كوردستان بەزۆرى و زۆردارەكى خۆیان سەپاندووە بدوێین , چونكە هێندە زۆرن نایەنە باسكردن هەر ئەوەندە دەڵێین بەعس بەهەموو فاشیەت و دڕندایەتى خۆى بەمشێوەیە شارەكەمانى تاڵان نەكرد و ئاوا بێوژدان و بەد ڕەوشت نەبوو بەرامبەر خەڵكى شارەكەمان وێڕاى ئەوەى بەهەموو شێوەیەكیش ئێمە دژایەتى بەعسمان دەكرد و بەڕێزشتان چاك ئاگادارى خەبات و تێكۆشان و بەرخودانى خەڵى شارەكەمانى , كەچى لەگەڵ ئەو هەموو چاوپۆشین و بێدەنگیەشدا بەرامبەر زوڵم و زۆردارى بنەماڵە دەبینین ڕۆژ بەڕۆژ شارەكەمان تاڵان دەكرێت و هەرچى شوان و گاوانى سەرسنوور هەیە لەشارەكەماندا زەویان دەدرێتێ و خەڵكى ستەمدیدەى شارەكەمان بەدۆشداماوى و دەستەوەسان و بەهەناسەساردیەوە تەماشادەكەن كەبە ئاشكرا غەدریان لێدەكرێت و هەرچى خێر و بێرى ئەم شارە هەیە تاڵان و فەرهود دەكرێت .
جابۆ ئەوەى زیاتر لەخەم و ئازارەكانى خەڵكى شارەكەمان بگەیت داوا لەبەڕێزتان دەكەین كەوا هەرچى زووە سەردانى شارەكەمان بكەن كەزۆر پێى سەربەرز و سەرفراز دەبین و لەگەڵ پیاو ماقوڵ و خەڵكانى بێلایەن و ڕاستگۆى شارەكەمان كۆبوونەوە سازبدەن بۆ ئەوەى لەنزیكەوە ئاگادارى ئەو هەموو چەرمەسەرى و زوڵم و زۆردارییە بن كەلەلایەن بنەماڵەى گەندەڵعودەوە دەرهەق بەشارەكەمان كراوە ئەمەلەلایەك لەلایەكى ترەوە بەبۆنەى هەڵبژاردنەوە ماوەیەكە سیخوڕانى هەردوو دبنەماڵە پروپاگەندەى ئەوە لەناو خەڵكى شارى هەولێردا بڵاو دەكەنەوە كەگوایە بەڕێزتان ڕقتان لەخەڵكى شارى هەولێرەو لەزۆر شوێندا بەنەزان و شتى تر كەهێندە دزێوە و ناوترێ ناوزەدت كردوون كەئەمەش بەڕاستى كارێكى خراپى كردۆتە سەر خەڵك و كەسانێك هەن ڕەنگە بەم پڕو پاگەندە بێ ئابڕووانە باوەڕبكەن هەرچەندە ئێمە لەوباوەڕەداین ئەو كارە دوورە لە مەبدەئى بەڕێزتان كە ئەمڕۆ هەڵگرى پەیامێكى پیرۆزن و دڵى گەندەڵان و كۆنەپەرستانتان هێناوەتە لەرزین . بەمۆمێكى گەش هزرو بیرە تاریكەكانتان هەراسان كردووە .
حابۆ ئەوەى خەڵكى شارى هەولێریش بەگەرم و گوڕى بەشداریى زەماوەندى گۆڕان بكەن داواكارین لەبەڕێزتان لەمبارەیەوە ڕوونكردنەوەیەك بخەنەڕوو بۆ ئەوەى زیاتر خەڵكى شارەكەمان ڕاستیەكانیان بۆ ڕوون بێتەوە و پڕوپاگەندەى ناحەز و داخ لەدڵەكانیش بچێتەوە ناو دڵە ڕەش و پر ِلەڕق و كینەكانیان لەكۆتاییدا داوا لەخواى گەورە دەكەین نموونەى وەك بەڕێزتان هەرزۆر بێت بۆ میللەتەكەمان و گەردەلولى گۆڕانیش گەندەڵى و ناعەدالەتى ڕابماڵێت .







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە