به هۆی ناعه‌داله‌تی یه‌وه (٦٥) كارگیرو ئه‌ندام لقی سنوری سه‌ركردایه‌تی پاریزگای سلیمانی ناره‌زاینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بارزانی ده�
Sunday, 28/08/2011, 12:00
ئه‌مڕۆ به‌یانیه‌كه‌ی ناره‌زاینامه‌یه‌ك له (65) كارگیرو ئه‌ندام لقه‌كانی(4،21،11،12) گه‌یشته مه‌كته‌بی مه‌سعودبارزانییه‌وه، به هۆیی ئه‌و ناعه‌داله‌تی و بیسه‌روبه‌ریی و ته‌كه‌تول چیتیه‌ی كه له دوای كۆنگره‌ی 13 ته‌واوی بوار‌و كایه‌كانی رێكخستنی پارتی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بردووه،ڕۆژانه له گشت سنوری لقه كان و مه‌كته‌به ناوه‌ندیه‌كانه‌وه به چه‌ندین شیواز ناره‌زایی و وازهینان ره‌خنه‌گرتن و ده‌وام نه‌كردنی كادیران، ئه‌و حزبه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بردووه!
له‌م روه‌شه‌وه به پیی بریارو راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی ته‌كه‌تولچیه‌كانی بارزانی و برازاكانی و مه‌كته‌بی سیاسی، پارتی له‌سه‌ر ئاستی پاریزگاكانیش چۆته قۆناغیكی دیكه‌وه به‌ره‌و مایه پوچ و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌و ناره‌زایی به‌رده‌وامی كادیرانی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه‌ی گرتۆته‌وه!
ئه‌وه‌ی لیره‌دا جیگای باسكردنه كه مه‌سعود بارزانی دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له ٤ جار بێ توانایی و شكسته یه‌كله‌دوایه‌كه‌مانی عزه‌دین به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وجا بۆ جاری پینجه‌م عزه‌دینی كژكوژی مه‌سیحی هیناوه‌توه سنوری پارێزگای سلیمانی و سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلیمانی پێداوه‌كه ٤ لق له خۆ ده‌گریت، له‌وه‌ش ویران تر ژماریه‌ك كۆنه كارگیر و كادیرانی مه‌كته‌به‌كانی هیناوه‌توه بۆ سلیمانی كه یه‌كی یه‌ك ته‌ن ڕه‌خنه‌و ئاسه‌واری دزیی و گه‌نده‌لی دیارده‌ی ئینحرافی ئه‌خلاقیان له‌سه‌ربووه، تا ئیستاش به هه‌مان میتۆد ره‌فتار ده‌كه‌ن!
بۆ زانیاری زیاتری ئه‌و كه‌سانه‌ی كراونه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پاریزگای سلیمانی،كه له‌ناو خانه‌واده‌و بنه‌ماله‌و خیزانه‌كانی خۆشیان كاریگه‌ریان نه‌بووه‌و نیانه!
له‌وانه:
هیوای حه‌مه مین ئاغا، زیاتر له‌١٠ ساله له ئه‌وروپایه‌و فیری نه ئینگلیزی بووه‌و نه فێری كۆمپیوته‌ر بووه، تا له لقی ٤ یش بوو، مانگی دووجار له ژووره‌كه‌ی خۆی به كاری نا ئه‌خلاقیه‌وه ده‌ستگیر ده‌كراو، تا هه‌لبژاردنی ئه‌ندام كارگیره‌كان به‌وه‌شه‌وه كه‌برای شه‌هیده ده‌رنه‌چوو، چونكه خوینی شه‌هید ووینه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا كردبووه قوربانی سۆزانیه‌ك كه مانگی ٦٠٠ دینار ئه‌وكاتی بۆ سه‌رف ده‌كرد، كاتی لقیشی بی جیهیشت ١٢٠ هه‌زار دیناری سیویسری ته‌سفیه‌نه‌كرد ، وتیان بابروات لقه‌كه‌ی بۆ گه‌ن كردووه..
رزگاری ئه‌ژی گۆران ، باسی باوكی ناكه‌ین كه چۆن بووه ماوه‌یه‌ك بووه سه‌رۆكی نووسه‌رانی لقی سلیمانی كاتی ڕژیمی به‌عس ئه‌مه بۆ كاك حسین به‌فرین جیده‌هیڵین
ڕزگار خۆشی جاشی خه‌فیفه‌و و پیش ئه‌وه‌ش وه‌رقه‌ی حزبه كارتۆنیه‌كه‌ی مه‌لا ماتۆری پی بوو، دوای راپه‌رینیش نه‌یوار ببیته یه‌كیتی و پترتی روو له حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود و یه‌كگرتن كرد، دوای ئه‌وه‌ش حزبیكی لاكۆلانی دیكه تاقی كرده‌وه و به دزی براده‌ره‌كانیه‌وه كاری بۆ پاراستن ده‌كرد، كاتی هاته ناو پارتی كردیانه ئه‌ندام مه‌كته‌بی دیراسات، لای جه‌عفه‌ر ئیمنكی گیله پیاوه‌كه‌ی بادینان و، له ژێریشه‌وه په‌یوه‌ندی به نه‌زهه‌ت حالی پاراستننه‌وه هه‌بووه، تا ئه‌و كاته‌ی كردیانه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، له‌كاتی ١٧ ی شوباتدا به ئاشكرا هاواری كردبوو، كاتی ئه‌وه هاتوه نه‌وشیروان مسته‌فا بكوژرێت!
عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی ئه‌و پیاوه هه‌زیل و گالته‌جاریه‌ی له به‌رنامه‌كانیدا له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان هاواری ده‌كرد، ٣٠٠ گۆرانخواز په‌یوه‌ندیان به‌منه‌وه كردووه خۆی كردبووه، لیژنه‌ی ئیستیعاب!
به دریژای كاركردنی له‌ناو پارتییدا له هه‌موو به پیاوه فاشیل و شكست خواردووه‌كه ناسراووبووه، ئه‌مجاره‌ش له ریگه‌ی فاتمه خانی (ناز)ی براژنیه‌وه به‌واسته‌ی ئه‌و كراوه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركرداه‌یه‌تی، كاتی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی كه‌نالی كوردستان تیفی بوو، هه‌ر خۆی و خاڵه یوسف قاسه‌كه‌ی شكاندبوو پاره‌كه‌ی برد، به‌لام ئه‌و جاره‌ش پاراستن نه‌یانگرت له‌به‌ر نازه‌خان
ئه‌مه له بواری كۆمه‌لایه‌تیشدا هه‌ر فاشیل بووه، هه‌ردوو ژنه‌كانی ده‌ریان كردووه.پیاویك ئه‌وه حالی بی ده‌بی چ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ پارتی له سلیمانی پی بێت ، ته‌نها به‌رنامه‌یه‌ك ئه‌و هه‌یبیت شه‌وانه‌یه
سه‌عید ئاغا پیاوه‌كه‌ی پاراستن له ژیره‌وه به‌ئاشكرا دۆستی فازیل میرانی و خوله سوور، له هه‌موو كاره‌كانی ی‌دا فاشل بووه به‌لام له نزیكبوونه‌وه به ده‌عوه‌ت ئه‌و پله‌یه‌شی وه‌رگرتوه، تا ئیستا ده‌لی رازی نیم
ئه‌و رۆژه له‌لای هه‌لۆی به‌رپرسی لقی ٤ دانیشتبووین گووتیان هه‌ر له ئیسته‌وه قفلیك بده‌ن له لقی ٤ ئه‌گه‌ر یه‌كیتی و ئۆپۆزیسۆن وه‌ك ئیمه ئه‌مانه ده‌ناسیت ، هه‌رگیز به‌رد بارانمان ناكه‌ن، چونكه كادره‌كانی خۆمان ده‌یكه‌ن، هه‌ر له‌ویدا حه‌سه‌ن جه‌باری گووت: پیاونه‌مابوو عه‌بدولوه‌هاب و رزگار و هیوا ئاغا بكه‌ن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و، شه‌وه‌كه‌شی كامل فه‌خره‌دین ووتبووی به كادریكی لقی ئیتر ده‌ست له سلیمانی بشۆن، مادام وه‌هابی حاجی عه‌لی یان هیناوه‌ته‌وه!
هه‌روه‌ها نوری حه‌مه عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش ئاماده‌نیه له‌ناو ئه‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌ی پاریزگای سلیمانی ده‌وام بكات و، وابریاره بۆ مه‌كته‌بی سیاسی سه‌لاحه‌دین بگوازریته‌وه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست