زانكۆی جیهان نەبوونی ئینتمای نەتەوەیی و تەعریبكردنی زمانی كوردی !!
Saturday, 20/06/2009, 12:00
زۆربوون ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه دوونیایه‌ك خه‌ون و هیواو ئاواتیان هه‌بوو كه له‌دوای ته‌واوكردنی قۆناغی دواناوه‌ندی له‌زانكۆ خه‌ونه‌كانیان به‌دی بێنن و ئه‌و حه‌زوخوولیایه‌ی كه له‌ماوه‌ی چوارده‌ساڵی خوێندن هه‌وڵیان بۆداوه تاكو پێی بگه‌ن، ئاشكراشه له‌ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خولی تاقی كردنه‌وه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له‌نێو هۆڵه‌كانی تاقی كردنه‌وه ته‌واو یارمه‌تی قوتابیان درا تاكو دواقۆناغی خوێندنی په‌روه‌رده‌یی ببڕێت و بچێته خوێندنی باڵا ئه‌وه‌شمان بینی كه ئاسانكاریه‌كی ئێجگار زۆر بۆ قوتابی ڕه‌خساندرا له‌نێو هۆڵه‌كانی ئه‌زمونه‌كان تا قوتابی ده‌رچێت!! كه‌تیایدا زۆرترین ڕێژه كه له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بۆ ده‌رچوونی قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌م بوبێت پارساڵ بوو، پاشان به‌شێكی زۆریش له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رگیران به‌پێی نمره‌كانیان ئه‌وه‌ی مایه‌وه نزیكه‌ی ده‌هه‌زار قوتابی بێ به‌شكران له خوێندنی باڵا ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر میلله‌ت بێده‌نگ بوایه ئه‌م غه‌دره نه‌ته‌وه‌ییه به‌ئاسانی تێپه‌ڕ ده‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زه‌ختێكی ئیعلامی و خۆپیشاندانی قوتابیان بۆبه‌رده‌م په‌رله‌مان ئه‌نجام درا له‌به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانیش بڕیارێكی دا كه چه‌ند په‌یمانگایه‌ك بكرێته‌وه و به‌شێكیش له‌و ده‌هه‌زار قوتابیه‌ی پێ پڕ بكه‌نه‌وه، هێشتا ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه هه‌ر زۆربوو، كه‌چی ئه‌وه‌ی سه‌یر و جێگه‌ی گومان بوو له‌گه‌ڵ ده‌رچوون و پاڵ پێوه‌نانی ئه‌و هه‌موو خوێندكارانه له‌هه‌مان كاتدا چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌هلی دامه‌زران و هه‌ندێكیشیان ساڵێك له‌مه‌وپێشتر هه‌بوون كه مۆڵه‌تیان له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتبوو تاوای كرد كه ئستغلالی وه‌زعه‌كه بكه‌ن و ئه‌و قوتابیانه‌ی بی هیوا مانه‌وه ناچار كران بچنه نێو ئه‌و زانكۆ به‌نێو ئه‌هلیانه!!پێشتر باس له‌وه كرا كه ئه‌و زانكۆیانه له‌سه‌رووی تواناكانی پێدانی زانست و مه‌عریفه‌ته له كوردستان!! كه‌چی دواتر ڕوون بۆوه كه جگه له بازرگانی كردن به‌گه‌نجانی كه‌م ده‌رامه‌تی وڵاته‌كه‌م هیچی تری لێ به‌دی ناكرێت، من پێم باشه زیاتر متمانه لای خوێنه‌ر درووست بكه‌م كه ئه‌م قسانه ده‌كه‌م چونكه خۆم قوتابیم له‌زانكۆی جیهانی ئه‌هلی له‌نزیكه‌وه شاره‌زای ته‌واو ئه‌و فه‌وزایه بووم كه له‌زانكۆ ئه‌هلیه‌كاندا هه‌یه تایبه‌ت زانكۆی جیهان، پێشتر كه قوتابیان سه‌ردانی ئه‌و زانكۆیانه‌یان كرد جگه له پاره وه‌رگرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ساده هیچ بڕگه‌یه‌ك نه‌بوو باس له‌وه بكات كه خوێندن و نوسین له‌و زانكۆیانه به زمانی عه‌ره‌بیه و ئاشكراشه كه نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌دی نه‌وه‌ت و نۆی عه‌ره‌بی نازانێت بۆ ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه‌ی كه قوتابیانی توشی نائومێدی و په‌شیمانبوونه‌وه‌ی كرد، دواتر ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م زانكۆیانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌هلییه!! واتا وه‌كو ئه‌وه‌یه تۆ له كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت كار بكه‌یت هه‌ركاتێك خاوه‌نی كۆمپانیاكه عه‌قڵی نه‌بڕێت ده‌ڵێت فه‌رموو بڕۆ ماڵه‌وه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ش كه هه‌ر گه‌نجه و به شێوازێك په‌یدای كردووه" مه‌به‌ستم ئه‌وگه‌نجانه‌یه كه له خانه‌وادیه‌كی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت هاتوون نه‌وه‌ك منداڵه به‌رپرسه‌كان " ده‌چێته قاسه‌ی خاوه‌ن كۆمانیاكان كه گوایه بۆ پێدانی زانست و مه‌عریفه‌ت هاتوونه‌ته كایه‌وه!! بۆیه له‌و زانكۆیانه وه‌كو ئه‌وه‌ی لێهاتووه كه قوتابی ده‌بێت به‌نده و ژێر ده‌ستی سیسته‌می ئیداری ئه‌و زانكۆیه بێت ئه‌گه‌رنا ده‌ینێرنه‌وه ماڵه‌وه!! واتا دیكتاتۆری له‌م زانكۆیه به‌ئاشكرا په‌یڕه و ده‌كرێت و به‌بێ منه‌تیش زمانی كوردی ته‌عریب ده‌كرێت و هیچ خویندكارێك له زانكۆ بۆی نیه له‌نێو پۆل به‌كوردی بنوسێت و بخوێنێت، لێره ده‌بێت كی خه‌مخۆر و به‌رپرس بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشه‌ڵكاریانه‌ی كه زانكۆ ئه‌هلیه‌كان ده‌كرێت وه‌زراره‌تی خوێندنی باڵا؟ یان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی و تایبه‌ت نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه خۆی گه‌نجه و پشتگیری گه‌نج ده‌كات. !!
زانكۆی جیهان یه‌كێكه له‌و زانكۆیانه‌ی كه ماوه‌یی دوو ساڵه دامه‌زراوه كه خۆی گرتوو له چه‌ندین به‌شی كۆلێژی جیاواز وه‌كو یاسا و زمانی ئینگلیزی و پڕۆگرامسازی و ده‌رمانسازی و هه‌ر به‌شێكیش به‌پێی جۆری خوێندنه‌كه پاره وه‌رده‌گرن واتا له (سێ ملیۆن و نیو تاكو شه‌ش ملیۆن دینار) له‌قوتابی داوا ده‌كرێت ئه‌مه به‌شێوه‌ی قیست نیه چونكه ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوومانگ تا سێ مانگ سه‌رجه‌م پاره‌كه بدرێت له‌لایه‌ن قوتابیه‌وه، هه‌رقوتابیه‌كیش یه‌كێ له قیسته‌كانی دوابخات ئه‌وا بێ شك فه‌سڵ ده‌كرێت، سه‌یره ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی بیر له پاره‌كه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌نده هه‌وڵی پێش خستن و گرینگی پێدانی زانسته‌كه نین، ئه‌مه له‌لایه‌ك ئه‌و قوتابیانه‌ی ئێستا له زانكۆی جیهان له‌به‌شێكی وه‌كو به‌شی یاسا له‌كۆی حه‌وت پۆل هه‌ر پۆلێكیش زیاتر له (65) قوتابی تێدا ده‌خوێنێت زۆرینه‌ی ئه‌و قوتابیانه له‌ئاستێكی نزم دان له‌ڕووی وه‌رگرتنی زانیاری پێویست له وانه‌كانیان و په‌شیمانن له خوێندنیان له‌و زانكۆیه چونكه ئاستی زانستی ئه‌وه‌نده نزمه ناگاته به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌ییه‌ی كه قوتابی ده‌یدات، چونكه خوێندن به‌زمانی عه‌ره‌بیه و قوتابی كوردیش عه‌ره‌بی نازانێت هه‌رچه‌نده كه" له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه قوتابی مافی خۆیه‌تی به‌زمانی دایك قسه‌بكات و بخوێنێت و بنوسێت به‌ڵام له‌م زانكۆیه سه‌رپێچی ده‌ستور كراوه " هه‌ركاتێكیش ئه‌و قسه‌یه ڕووبه‌ڕوویان ده‌كه‌یته‌وه ده‌ڵێن "خۆ كه‌س زۆری لێتان نه‌كردبوو بێنه ئێره بخوێنن! دواتر سیسته‌می خوێندن له‌زانكۆكه‌مان به‌عه‌ره‌بیه " باشه ئه‌ی گوناهی قوتابی چیه عه‌ره‌بی نازانێت و بۆ ئه‌مه‌ش هۆكارێك بێت بۆ ده‌نه‌چوونی، هه‌ر قوتابیه‌كیش ده‌رنه‌چێت ساڵی دووه‌م هه‌مان پاره ده‌داته‌وه، له‌نێو ئه‌م ڕه‌وشه‌دا چه‌ندین جار سكاڵاكان چۆته وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ڵام ئه‌وان خۆیان به‌خاوه‌نی نازانن و نابه‌رپرسانه خۆیان لێ به‌دوور ده‌گرن، پارساڵ له‌م زانكۆیه قوتابی له‌خولی یه‌كه‌م به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر مایه‌وه و زانكۆش خولی به‌هێزكردنی كرده‌وه به‌پاره و تیاید (60) پرسیاران بۆ دیاری ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن له‌و پرسیارانه دینه‌وه بۆ خولی دووه‌م ئه‌مه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا پاره له قوتابی وه‌ربگرن ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه مامۆستاكان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن بۆته كێشه چونكه ناتێگه‌یشتنێكی زۆر له‌نێوانیان ڕووده‌دات و هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه چیڕۆكی سه‌یرو جۆراوجۆر ڕوویداوه له‌نێوان قوتابیان و مامۆستا عه‌ره‌به‌كان كه له‌داهاتوو هه‌موویان ده‌خرێنه ڕوو بۆ خوێنه‌ران.
Dilan_kn@yahoo. com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست