کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


به‌ دوای نه‌خۆشییه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی جه‌لال تاله‌بانییدا چی قه‌وما!؟

Saturday, 29/12/2012, 12:00


لەوەتەی تێڵیىێەێ نەخۆش كەوتووە، میدیاكانی یەكیەتی وسێبەرەكانی، خەریكە لێمان دەكەن بە ماندێلا و فریشتەو ئەفسانەیەكی هێندە گەورە نەبێتەوە. بەڵام ئەم پیاوە هێندە پڕ كارەسات وشكست ولاوازیە، مرۆڤ نازانێت لەكوێوە دەست پێبكات، بۆ نمونە ماوەی بیست ساڵە یەك پارێزگای بەدەستە، حیزبەكەی وخۆی نەیانتوانیوە تەنها جادەیەكی باش دروست بكەن، قوتابخانەكان هەمووی روخان، شەست خوێندكار لەپۆلێكن، نەخۆشخانەكان كەس خۆزگەی بەحاڵیان ناخوازێت، ماوەی بیست ساڵە سلێمانی لە دەست دەسەڵاتی تاڵەبانیە، سەیری بكەن رۆژ بەرۆژ توشی قەیرانی كوشندە دەبێت، لەوەش گرنگتر جێگری خۆی و دەیان مەكتەب سیاسی لەبەر فەشەل وكورسی پەرستی ودیكتاتۆریەتی ئەم پیاوە جیابوونەوە، سەیر بكەن ماوەی چەندین ساڵە سەرۆك كۆمارە، كەچی تەنها یەك گوندی ناوچە
وازلێهێنراوه‌کان نەگەڕاندۆتەوە سەر هەرێم، نەیتوانیوە دە كەس لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگا لەم عێراقە دابمەزرێنێت، خەڵك كێشەی سوتەمەنی، كارەبا، بێكاری، تەندروستی، ئاو و ئاوەڕۆ، خانوو، گەندەڵی، مەحسوبیەت، بەرتیل، نەبونی یاسا...هتد دەیەها كێشەی دیكە لە عێراق وكوردستان هەن كە مام سەرۆكێتی، تەنها یەك كێشەی چارەسەر نەكردووە بە سنوری دەسەڵاتی ژێر حیزبەكەی خۆشیەوە.. سەیر ئەوەیە میدیاكانی یەكیەتی وەك فریادڕەسی عێراق باسی دەكەن، كەچی سەیر بكەن لەوەتەی سەرۆك كۆمارە سونە و شیعە یەكتر دەكوژن، رۆژ نیە تەقینەوە و كوشتن و رفاندن لە عێراق نەبێت، بە بەرچاوی سەرۆك كۆمارەوە ئۆپەراسیۆنی دیجلە دروست دەكرێت و بەردەبێتە گیانی كورد، هیچی پێنەكرا. لە سنوری دەسەڵاتی حیزبەكەی تاڵەبانی دیاردەی تەڵاق وكوشتن وخۆكوشتن وبێكاری هێجگار زۆرەو ترسناكە، واتە لەروی بەرنامەی كۆمەڵایەتیش شكستی هێناوە. سەیر بكەن ماوەی چل ساڵە سكرتێری حیزبەكەیەتی، بەم نەخۆشیەوەش جێگای بۆ كەس چۆلأ ناكات، توخوا ئەگەر ئەمە لوتكەی دیكتاتۆریەت نیە چیدی دیكەیە؟ چل ساڵ لەسەر كورسی دابنیشی خۆشت پێ كەسێكی دیموكرات وئازاد بێت... لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەوو حیزبەكەی هەزاران كەس چونە ئەوروپا وسەرگەردان بون لە دەریاكان قرش خواردنی، ئەرێ ئەمە سیاسەتی حەكیمانەیە. میدیای جنێوفرۆش وپڕ موهاتەرات تەنها لە مام جەلالەوە فێربووین. حیزب نەماوە شەڕی لەگەلأ نەكات؟ هەزاران كەس باجی ئەم پیاوەی داوە و كوژراوە. شتێكی سەیری دیكە ئەوەیە چەند رۆژێك پێش ئەوەی نەخۆش بكەوێت گوتی ئه‌وه‌ی بیر له‌ دەوڵەتی كوردی ده‌کاته‌وه‌ بێ عه‌قڵه‌ ، ئەرێ بەراست ئەم پیاوە شایستەی بەزەیی و دوعا و شیفایە؟ مەرگی ئەم پیاوە رۆژگارێكی ئارام وخۆش لە دوای خۆی دەهێنێت؟ ئەگەر بەچكەكانی پەروەردەی دەستی ئەو لێمان تێكنەدەن؟. ئیدی بەسە شەخس پەرستی، ئەگەر هەر شەخس پەرستی وبنەماڵە پەرستی دەكەن، فەرمون با كوردستان، با نیشتمان، با گۆڕی ئەنفال وهەڵەبجەو شەهیدان بپەرستین. سەرۆكێك دێت ودەڕوات تكایە بەسۆز بیرمەكەنەوە. كورد خاوەنی هەزاران گەنجی خوێن گەرمە دە قات دەتوانێت جێگای مام جەلال بگرێتەوە، هەرچەندە زۆر ناخۆشە جێگەی ئەم پیاوە بگریتەوە، چونكە مێژوەكەی هەموی خوێن وجەنگ وسەرشتێی وكاولكاریە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە