ئافه‌رین موسه‌نا ئه‌مین و مه‌لا مێزه‌ر پاکه‌کان

Monday, 21/02/2011, 12:00





دوای ئه‌وه‌ی ته‌وژمی گۆڕانکاریی سه‌رجه‌م کون و که‌له‌به‌ریی زۆربه‌ی وڵاته‌کانی ناوچه‌که‌ی گرته‌وه‌ و میلله‌تان هوشیاربوونه‌وه‌ له‌ خه‌وی قوڵی چه‌ندان ساڵه‌ی پڕ له‌ سته‌م و مه‌حرومیی وئیهانه‌کردن و به‌ کۆیله‌کردن، ئه‌وا میلله‌تی هوشیاری کوردیش خوێندنه‌وه‌ی واقیعی بۆ ڕووداوه‌کان و پێشهاته‌کان کردو پیرو گه‌نج و مناڵ و ئافره‌ت و پیاوان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌موویان به‌ یه‌ك ده‌نگ هاواریان کرد (نا بۆ دیکتاتۆرییه‌ت)ئه‌مه‌ش دوای 20 ساڵ دێت له‌ ئارام گرتن له‌ سه‌ر بێکاریی و شه‌ڕی کوردکوژیی و ئاشکرا بوونی مه‌له‌فی خیانه‌ت و نادادپه‌روه‌ریی و ئیهانه‌کردنی که‌سایه‌تی تاکی کورد و داپڵۆساندنی هه‌موو ڕایه‌کی ئازاد و ئازادیخوازان به‌ ده‌ستی دوو ده‌زگا به‌دناوه‌که‌ی زانیاری و پاراستن
هه‌رجه‌ندێك بێت نرخی ئازادی میلله‌ت ئاماده‌یه‌ بیدات ته‌نیا بۆ ڕزگار بوون له‌ شه‌وه‌ نوتوکوکانی حوکمی قه‌ره‌قۆشی حیزبیی ئێوه‌ی جه‌لاد و خائین،لای هه‌موو لایه‌کیش ڕووونه‌ که‌ به‌ زووترین کات ئاکامی ئێوه‌ش وه‌کو حوسنی موباهره‌ك و بن عه‌لی تووڕ ده‌درێته‌ زبڵدانی تاوانکاره‌ جیهانیه‌کانه‌وه‌و میلله‌ت وه‌کو ڕه‌مزی نه‌فرین له‌ داهاتوودا ناوتان دێنێت
که‌سانی بروادار له‌ پێشترین که‌سانن که‌ خاوه‌نی مۆڕاڵ و ویژدانن و ڕه‌فزیی زوڵم و سته‌م ئه‌که‌نه‌وه‌و ته‌نیا سه‌ریان بۆ کردگاریی ئاسمانه‌کان و زه‌مین داده‌نه‌وێنن نه‌ك جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعوود به‌رزانی که‌ وه‌کو دوو باندی مافیایی ده‌ستیان به‌ خوێنی منالانی بێ تاوانی کورد سوور بووه‌و په‌له‌قاژێی مه‌رگیانه‌ تاوه‌کو له‌گه‌ڵ له‌ناوچوون و گۆڕ به‌ گۆڕ بوونی خۆیاندا زۆرترین تاوان دژی میلله‌ت ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه‌ میلله‌ت هه‌مووی به‌ یه‌ك ده‌نگ ڕه‌فزی کردووونه‌ته‌وه‌ و نایه‌وێت چی تر له‌ ژێر حوکمی قه‌ره‌قوشدا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت، مه‌گه‌ر که‌سانێکی که‌می چڵکاو خۆر نه‌بێت که‌ چاره‌نووسی خۆیان به‌ هۆی تاوانه‌کانیانه‌وه‌ به‌ چاره‌نووسی ئه‌و دوو دیکتاتۆره‌ خوێن ڕژه‌ قه‌زه‌مه‌وه‌ گرێ دابێت و خه‌ڵکی سڤیلی کوردیان بۆ بڕێژن ئه‌گینا زۆربه‌ی زۆریی میلله‌ت ئه‌وانه‌ش که‌ له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێك بێت نایه‌نه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌ دڵه‌وه‌ ئه‌تانبوغزێنن و نه‌فره‌ت له‌ خۆتان و مێژووی پڕ له‌ خیانه‌تی خه‌باتی کوردکوژیتان ده‌که‌ن
جێی خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی له‌ لاوی کوردی دڵسۆزی میلله‌ته‌که‌مان موسه‌نا ئه‌مین بکه‌ین بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ جوامێرانه‌ی نوواندی له‌سه‌ر شه‌قام له‌گه‌ڵ لاوانی سته‌مدیده‌ی میلله‌ته‌که‌یدا و جارێکی تر سه‌لماندی که‌ خواناسێکی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت بنه‌بڕی زوڵم و سته‌م بکات، خوازیارم هه‌موو مه‌لا مێزه‌ر پاکه‌کانی کوردستان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بێت بو پاشه‌ڕۆژی خۆیان و جێ ده‌ستی جوامێرانه‌ی خۆیان ده‌ربخه‌ن له‌سه‌ر گۆرانکاریه‌کان که‌ له‌ داهاتوودا نه‌وه‌کان شانازییان پێوه‌ ده‌که‌ن، هه‌ر وه‌ك چۆن فاروق ڕه‌فیقیش له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا وته‌ی خۆی ڕاگه‌یاند و هێڵی ڕاست و چه‌وتی هێنا به‌سه‌ر حوکمی 20 ساڵه‌ی دیکتاتۆرییه‌تدا و نه‌فرینی له‌ هه‌موو قێزه‌ونیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی مافیا کرده‌وه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ خه‌یاڵی خاوه‌ که‌ بتوانێت وشه‌ی ئازاد ده‌سته‌مۆ بکات و له‌ زیندانی توند بکات، ئێستا کورد هه‌مووی بووه‌ته‌ موسه‌نا ئه‌مین و واوه‌یلا بۆ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌یه‌کی تێوه‌ ده‌دات‌
ئا ئه‌مه‌یه‌ هه‌ڵویستی مه‌ردانه‌ی ڕۆشنبیرانی کورد و بوێریی و ئازایه‌تی هه‌ق ویستانی گه‌لی سه‌رکوت کراوی کوردی سته‌مدیده‌ به‌ده‌ست ئه‌و خائین و بازرگان و مافیایانه‌ی که‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان له‌ خه‌می خوێنی هاوڵاتی کوردا نه‌بوون و به‌ هیچ جۆرێك درێخیان نه‌کردووه‌ له‌ شه‌هید کردنی ڕۆژنامه‌نووسی ئازادو ئازادیخوازانی دڵسۆزی میلله‌تی کورد
له‌ مێژه‌ شاعیرانی کورد فه‌رموویانه‌
داری ئازادیی به‌ خوێن ئاو نه‌درێ قه‌د به‌ر ناگرێ
سه‌ربه‌خۆیی بێ فیداکاریی ئه‌به‌د سه‌رناگرێ
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە