بانگه‌واز بۆ چه‌په‌کان ، دیموکراتییخوازان ، پێشکه‌وتنخوازان و شیوعییه‌کان
Monday, 26/04/2010, 12:00
پارتی چه‌پی کوردستان
ساڵانێکه بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له کوردستاندا توشی سستیی بووه و له گۆڕه‌پانه هه‌مه‌جۆره‌کانی ژیانی گه‌له‌که‌ماندا کاریگه‌ریی که‌م بووه‌ته‌وه.
هۆیه‌کانی ئه‌و سستیی و که‌مبوونه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌ش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کیی:
- خۆهه‌ڵواسین به ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له لایه‌ن هه‌ندێک له هێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌وه ، ساڵانێکه بووه به به‌شێک له که‌لتوری سیاسی و خۆژیاندنیان.
- دورکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ندێک له هێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌که له خه‌باتی چینایه‌تی و تێکۆشان له‌پێناوی ئاوات و ئامانجه‌کانی چین و توێژه چه‌وساوه و که‌مده‌رامه‌ته‌کان.
- وه‌رگرتنی "یارمه‌تی" له لایه‌ن هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌وه له حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات به ناوی یارمه‌تی حیزبیی و هه‌مه‌جۆره‌وه ، بووه به هۆی دهستهمۆبوونیان و دورکه‌وتنه‌وه‌یان له ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له کوردستاندا و دورکهوتنهوی جه‌ماوه‌ر لێیان. له کاتێکدا که ئه‌بێت لایه‌نه چه‌په‌کان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن که یارمه‌تی حیزب و ڕێکخراوه هه‌مه‌جۆره‌کان ، به‌پێی یاسای حیزبه‌کان و ده‌ستور دابینبکرێت ، نه‌ک وه‌ک خێر و پیاوه‌تی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگیرێت! ئه‌وه‌ش ئه‌رکی چه‌په‌کانه که یاسا سه‌روه‌ر بکه‌ن و ڕێ له‌و جۆره گه‌نده‌ڵییانه بگرن.
- په‌یڕه‌وکردنی کوێرانه‌ی بنه‌ما ئایدیۆلۆجییه‌کان و چه‌پڕه‌ویی مناڵانه و ده‌مارگیریی له لایه‌ن هه‌ندێک له لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌وه و دژایه‌تیکردنی هه‌موو ئاوات و ئامانجێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی گه‌لی کوردستان له لایه‌ن هه‌ندێکی تره‌وه به ناوی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ، بووه به هۆی ئه‌وه‌ی که له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان دابڕاون.
- نه‌بوونی نوێکاریی ، تازه‌گه‌ریی و خۆنه‌گونجاندن له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤایه‌تی و ئامێره نوێیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئه‌و په‌یوه‌ندییه نوێیانه‌ی که له‌و بوارانه‌دا په‌یدائه‌بن ، ده‌ردێکی کوشنده‌یه و توشی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ بووه ، نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا ، ته‌نانه‌ت له هه‌موو ناوچه‌که و له دنیاشدا.
بێگومان ده‌یان هۆکاری تریش شوێنه‌واری خۆیان له‌م لاوازییه‌ی ئه‌مڕۆی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له کوردستاندا هه‌یه و پێویستیان به چاره‌سه‌رکردنه.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و دواییانه‌ی کوردستان ، ئه‌و ڕاستییانه‌یان ده‌رخست که چه‌په‌کان پێوستیان به به‌خۆداچوونه‌وه و گۆڕینی سیاسه‌ت و ڕه‌وشه‌که‌یان و دورکه‌وتنه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات هه‌یه ، پێویستیان به به‌ره‌یه‌کی فره‌وانی چه‌پ هه‌یه که سه‌نگی هه‌بێت له گۆڕانکارییه‌کاندا و ده‌ربڕی ئاوات و ئامانجه‌کانی ئه‌و چین و توێژانه‌ی کۆمه‌ڵ بن که له‌پێناویاندا دروستبوون.
به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستیی مێژوویی و ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که له ئه‌ستۆی که‌سان و لایه‌نانی چه‌پدان ، داوا له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ ئه‌که‌ین که هه‌ست به به‌رپرسیاریی مێژوویی خۆیان بکه‌ن و به ده‌نگ ئه‌و بانگه‌وازانه‌ی جهماوهرهکامانهوه بچن و هێز و تواناکانمان یه‌کبخه‌ین و به‌ره‌ی ئۆپۆزیشون به‌هێزبکه‌ین و کاریگه‌رییمان هه‌بێت له ڕه‌وشی ڕووداوه‌کاندا.
بتوانین به‌شێکی سه‌ره‌کیی بین له ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زایی و بهرههڵستکارییانهی جه‌ماوه‌ره‌که‌مان که هه‌ر ئێمه‌ی چه‌په‌کانی کوردستان ، پێش چه‌ند ساڵێک هه‌ڵگیرسێنه‌ری بڵێسه‌که‌ی بووین.
ئه‌و ئه‌رکه مه‌زنانه به ته‌نیا ناکرێن و نزیکبوونه‌وه و یه‌کخستنی هه‌موو هێز و تواناکانی لایه‌نه چه‌په‌کانی پێویسته.
ئه‌وا ماوه‌یه‌که چه‌ند لایه‌نێکی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ ، له کۆبوونه‌وه و بیروڕاگۆڕینهوهداین و هیوادارین که هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که خۆیان به چه‌پ ئه‌زانن و هه‌ست به به‌رپرسیاریی مێژوویی خۆیان به‌رامبه‌ر به چین و توێژه چه‌وساوه و که‌مده‌رامه‌ته‌کان و چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی گه‌له‌که‌یان ئه‌که‌ن ، بێنه پێشه‌وه و به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌کاندا بکه‌ن و ڕۆژێک زووتر تواناکانمان یه‌کبخه‌ین.
داوا له حیزبی شیوعی کوردستان عێراق ئه‌که‌ین که له‌و سیاسه‌ته کوشندانه‌ی دوربکه‌وێته‌وه و بێته ناو کۆبوونه‌وه‌کانه‌وه و با ئه‌و شانازییه بۆ خۆی دابینبکات که به‌شدارببێت له دروستکردنی یه‌که‌م به‌ره‌ی فره‌وانی چه‌پ له کوردستاندا.
هه‌روه‌ها داوا له‌و ئه‌ندامانه‌ی حیزبی شیوعی ئه‌که‌ین که به هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی حیزبه‌که‌یانه‌وه ، دورکه‌وتوونه‌ته‌وه ، با له بزوتنه‌وه‌که دورنه‌که‌ونه‌وه و بچنه ناو لایه‌نێکی چه‌په‌وه و پێکه‌وه کاروانی خه‌باتی چه‌په‌کان و چین و توێژه چه‌وساوه‌کانی گه‌له‌که‌مان ، به به‌رده‌وامیی بهێڵینه‌وه و بیگه‌یه‌نینه شوێنی مه‌به‌ست.
به هیواین کۆبوونه‌وه‌کان به‌رده‌وام ببن و چه‌په‌کانی کوردستان یه‌کبگرن.
26-04-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست