بانگه‌واز بۆ: لیست و لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ،کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
سه‌ره‌تا پیرۆزبایی له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ئه‌که‌ین که بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا به ئازادیی و هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌وه چووه به‌ر سنوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن و توانی وه‌رچه‌رخانێک له مێژووی سیاسی کوردستاندا دروستبکات و به شێوازێکی شارستانییانه پروسێسه‌که‌ی به‌ڕێکرد.
له هه‌مان کاتدا ، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره ، چه‌ند ڕاستییه‌کی تاڵیان سه‌لماند و ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کمانه که به شێوه‌یه‌کی هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌ی مێژوویی و هۆشیارانه و بێ دواکه‌وتن ڕه‌چاویان بکه‌ین ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که:
1- ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی کوردستان له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵدا ، چه‌ند ده‌ستپاک بووه له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ بودجه و سامانی گه‌له‌که‌ماندا ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ستپاک بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
2- لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، هه‌ر وه‌ک پێشتر و هه‌موو لایه‌کیشمان باسمانکردووه که به ئاسانیی ده‌ست له ده‌سه‌ڵات به‌رناده‌ن و په‌نائه‌به‌نه به‌ر هه‌موو کرده‌وه‌یه‌ک له‌پێناوی مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا ، بۆیه ساخته‌کارییه‌کانی هه‌ڵبژاردنیش به به‌شێکی ئاسایی و سه‌ره‌کیی سیاسه‌ت و کرده‌وه‌وه‌کانیان ئه‌زانین.
3- ئه‌و ڕاستییه ده‌رکه‌وت که هیچ لایه‌ن و که‌سێک ، ناتوانێت به ته‌نیا به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاتێک ببێته‌وه که تا سه‌ر ئێسک گه‌نده‌ڵ بێت.
4- جه‌ماوه‌ر به ئه‌نجامه شێواوه‌کانی هه‌ڵبژاردن ڕازیی نیه و ئاماده نیه که تا هه‌ڵبژاردنێکی تر له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵدا به کۆڵه‌مه‌رگیی بژی و دور له خزمه‌تگوزارییه‌کان و چاره‌سه‌ری کێشه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیی و ئابورییه‌کان.
به ڕه‌چاوکردنی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ، هه‌موو لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره (ڕاستینه‌کان) ، به‌ره‌و ڕووی هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌یه‌کی مێژوویی ئه‌بنه‌وه و ئه‌بێت له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی پروسێسه دیموکراتییه‌که و به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وڕه‌وه‌ی گۆڕانکارییه هه‌مه‌جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ، بیر له چه‌ند کار و ئه‌رکێک بکه‌نه‌وه که هه‌نوکه‌یین و ناکرێت خۆمان لێیان لابده‌ین وه‌ک:
1- هه‌ر له ئه‌مڕۆوه لیجنه‌یه‌کی هاوکاریی له نێوان لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کاندا دروستبکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕۆڵی کاریگه‌رمان هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی چالاکییه جه‌ماوه‌رییه هه‌مه‌جۆره‌کاندا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر په‌رچه‌کردارێکی ده‌سه‌ڵات.
2- دورکه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیریی ئایدیۆلۆجیی و سیاسی و ئایینیی و خۆبه‌زلزانین ، کارکردنمان هه‌مه لایه‌نه بێت و بۆ سه‌رخستنی پرۆسه دیموکراتییه‌که بێت.
3- کۆنترۆڵکردنی لایه‌نگرانی لیست و لایه‌نه‌کان ، پێویستییه‌کی گه‌وره‌یه ، چونکه هیچ دور نیه که ده‌سه‌ڵات کاری گێره‌شێوێنیی له هه‌ندێک جێ‌دا بکات و به‌رهه‌ڵستکارانی پێ سه‌غڵه‌ت بکات و به‌و بیانووه‌وه بکه‌وێته گیانی هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان.
4- ئه‌بێت هه‌موو لایه‌نێکی به‌رهه‌ڵستکار وانه‌یه‌ک له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه فێرببێت و به گیانێکی زیادتر کراوه‌یی و پڕ له هاوکارییه‌وه ، خۆی ئاماده‌بکات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئایینده‌ی پارێزگاکان و شاره‌وانییه‌کان و پارله‌مانی عێراق.
5- له خراپترین حاڵه‌تدا ، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ر به‌و جۆره بێت که ده‌سه‌ڵاتداران پلانیان بۆ داڕشتووه ، ئه‌بێت لیسته به‌رهه‌ڵستکاره‌کان هاوکاریی ته‌واوی یه‌کتر بکه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ناو پارله‌ماندا و ماوه نه‌دان به تێپه‌ڕاندنی پلانه‌کانیان و گۆڕین و دانانی یاسا له به‌رژه‌وه‌ندی خێڵ و بنه‌ماڵه‌کانیان.
6- لیسته‌کان پێکه‌وه هه‌وڵبده‌ن که لێکۆڵینه‌وه له ساخته‌کارییه‌کاندا بکرێت ، ئه‌گه‌ر نا ، ئه‌وا ئه‌بێت هه‌ڵبژاردن له پارێزگاکانی هه‌ولێر و دهۆکدا دووباره بکرێته‌وه.
بێگومان ده‌یان خاڵی هاوبه‌ش له نێوان هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کاندا هه‌ن و ته‌نیا ته‌بایی و هاوکاریی نێوانمان مایه‌ی سه‌رکه‌وتن و گۆڕانکارییه هه‌مه‌جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه.
ئێمه وه‌ک به‌شێک له هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ، داوای برایانه له سه‌رجه‌می لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ئه‌که‌ین که هێز و تواناکانمان یه‌کبخه‌ین و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌نده‌کانی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ماندا هاوده‌نگیی و هاوکاریی بکه‌ین و پشت بکه‌ینه به‌رژه‌وه‌نده حیزبیی و که‌سییه‌کان و ئه‌م قۆناغه‌ی که گه‌له‌که‌مانی پیادا ئه‌ڕوات ، بیکه‌ین به سه‌ره‌تای خه‌باتی شارستانیی و جه‌ماوه‌ریی به‌رفره‌وان بۆ سنوردارکردن و کۆتاییهێنان به پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات و جیاکردنه‌وه‌ی حیزب و بنه‌ماڵه له ده‌سه‌ڵات.
سه‌رکه‌وتن له یه‌کگرتندایه و هه‌ر بۆ گه‌له.
30-07-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست