ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
Tuesday, 05/05/2009, 12:00
ماوه‌یه‌که و به‌تایبه‌تیی له سه‌روبه‌ندی خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنی پارله‌ماندا ، هه‌ندێک لایه‌ن له ڕۆژنامه و سایتهکانیاندا وێنه‌کانی خۆپێشاندانه‌کانی ئێمه له‌م چوار ساڵه‌ی ڕابوردوودا ، بڵاوئه‌که‌نه‌وه ، له کاتێکدا که ئه‌و کاتانه ئاماده‌نه‌بوون نه‌ک هه‌ر به‌شداریی له خۆپێشاندانهکانماندا بکه‌ن ، ته‌نانه‌ت ئاماژهیهکیشیان بۆ خۆپێشاندانه‌کان نه‌ئه‌کرد.
له کاتێکدا که کادێرانی پارتی چه‌پ ، یه‌کیه‌تی چه‌پ ، هاواری خه‌ڵک و خوێندکاران و چالاکانیان له لایه‌ن ئاساییشه‌وه له خۆپێشاندانه‌کاندا ئه‌گیران ، زۆربه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه و سایتانه بانگهوازهکانیشمانیان بۆ ئازادکردنیان بڵاونه‌ئه‌کرده‌وه و به هه‌موو شێوه‌یک تاریکاییه‌کی ڕاگه‌یاندنیان خستبووه سه‌ر بانگه‌واز و ڕاگه‌یاندن و چالاکییه‌کانمان.
وا ئه‌مڕۆش له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا وێنه‌کانی خۆپێشاندانه‌کانمان بڵاوئه‌که‌نه‌وه و به حسابی خۆیان ئه‌یانه‌وێت وا پێشانی جه‌ماوه‌ری بده‌ن که ئه‌وانیش به‌شداربوون له‌و خۆپێشاندانانهماندا! به‌ڵام جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌کی کوردستان ئه‌و ڕاستییه باش ئه‌زانێت که کاتێک ئێمه‌ی چه‌په‌کان ، زیندانییانی سیاسی ، کارگه‌ران ، ئافره‌تان ، خوێندکاران ، به‌شخوراوان ، ڕۆشنبیران ، بێ ئاو و کاره‌با و سوته‌مه‌نی ، کرێچی و جه‌ماوه‌رێکی بێزاری گه‌ل ، خۆپێشاندانمان ئه‌کرد ، هه‌ندێک له‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ وێنه‌کانی خۆپێشاندانه‌کانی ئێمه له سایت و ڕۆژنامه‌کانیاندا بۆ پروپاگه‌نده‌ی خۆیان بڵاوئه‌که‌نه‌وه ، هێشتا له باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتدا بوون و خۆیان لێ نه‌کردبووین به به‌رهه‌ڵستکار! و دواتریش و تا ده‌ستپێکردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ، ئاماده نه‌بوون وێنه‌یه‌کی خۆپێشاندانه‌کانمان بڵاوبکه‌نه‌وه!
داوا له جه‌ماوه‌ری به‌ئه‌مه‌کی کوردستان ئه‌که‌ین ئه‌و ڕۆژانه‌یان له یاد نه‌چێت که بۆ یه‌که‌م جار ڕژاینه سه‌ر شه‌قامه‌کان و بێ مۆڵه‌ت و بێ گوێدان به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران خۆپێشاندانمان کرد.
جه‌ماوه‌ر باش ئه‌زانێت که ئه‌وه ئێمه‌ی خۆپێشانده‌ران بووین بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی سیاسی کوردستاندا ، دروشمی (ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێ ، ئه‌دۆڕێ)مان هه‌ڵگرت. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ وێنه‌کانی ئێمه ئه‌که‌ن به سنگی ڕۆژنامه و سایتهکانیانهوه و پۆزی به‌رهه‌ڵستکاریی لێئه‌ده‌ن ، ئه‌و کاته نه‌یانئه‌وێرا ئه‌و دروشمه‌مان بۆ بڵاوبکه‌نه‌وه!
ئێمه دژی دزیی و گزیی ده‌سه‌ڵاتداران خۆپێشاندانمان ئه‌کرد ، وا ئه‌مڕۆش ئه‌وانه‌ی خۆیان به به‌رهه‌ڵستکار ئه‌زانن ، هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات و هه‌ر وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران ، دزیی و گزییمان لێئه‌که‌ن و مافه‌کانمان ئه‌خۆن!
هه‌وڵ و خه‌بات له‌پێناوی گۆڕانی ده‌سه‌ڵات و نه‌مانی گه‌نده‌ڵیی و دزیی و جه‌رده‌یی و تاڵان‌کردنی سامانی گه‌ل و سه‌روه‌ریی یاسا و جیاکردنه‌وه‌ی خێڵ و بنه‌ماڵه له حیزب و ده‌وڵه‌ت ، ئه‌رکی هه‌موو هاونیشتمانییه‌کی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌که و تاپۆ نیه له‌سه‌ر که‌س ، به‌ڵام ڕه‌وا نیه و جه‌ماوه‌ریش به‌وه ڕازیی نابێت که لایه‌نێک یان زیادتر دروشم و خه‌بات و تێکۆشانه‌کان ، ته‌نانه‌ت وێنه‌ی خۆپێشاندانهکانیشمان بدزن و له‌و خه‌ڵکه‌ی بکه‌ن به هی خۆیان!
له لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌وه‌ی که باشه ئه‌و سایت و ڕۆژنامانه ئه‌و وێنانه بڵاوئه‌که‌نه‌وه ، ئه‌وه‌یه که جه‌ماوه‌ره‌که خۆپێشانده‌ران ئه‌ناسنه‌وه و ئه‌زانن هه‌ڵسوڕێنه‌ران و چالاکانی کام لایه‌نن.
کاتێک که سایتی پارتی چه‌پی کوردستان باکگراونده‌که‌ی به وێنه‌کانی خۆپێشاندانه‌کان و دروشمه مه‌زنه‌که‌ی ڕازانده‌وه ، هه‌زاران هاووڵاتیی به ئیمهیل پشتگیریی و پێخۆشحاڵییان ده‌ربڕی ، بۆیه ئه‌زانن ئه‌و خۆپێشانده‌رانه کێن.
به‌ڵێ بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن
نا بۆ دزینی ڕه‌نج و خه‌باتی خه‌ڵک و لایه‌نه‌کانی تر و گزیی و فزیی
پارتی چه‌پی کوردستان
04-05-2009
p-c-k.org
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست