وه‌ڵامێک بۆ(گه‌نده‌ڵیه‌کانی دکتۆر تایه‌ر هه‌ورامی)
Thursday, 04/08/2011, 12:00
به‌ڕاستی جێی شه‌رمه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به ڕۆشنبیر ده‌زانن توهمه‌ی نابه‌جێ بۆ که‌سانی دڵسۆز و کورد په‌روه‌ر دروست ده‌که‌ن..
من لێره‌وه شایه‌ت حاڵی نه‌شته‌رگه‌ری کردنی (کۆزان) ی کچی دکتۆر تایه‌رم که له ساڵی 2008 له به‌رلین ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا بۆی کراوه له‌سه‌ر حسابی باوکی خۆی نه‌وه‌ک وه‌زاره‌ت!! بۆ زیاتر دڵنیایشتان جه‌نابی دکتۆر تایه‌ر له‌و کاته‌یا هێشتا نه‌ببو به وه‌زیر..
له کاتێکدا له هه‌موو وڵاتانی جیهان هه‌وڵ ده‌ده‌ن وشه‌ی نه‌شیاو ته‌نانه‌ت وشه‌ی که‌م ئه‌ندامیش بگۆڕن بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت وه هه‌وڵیش ئه‌ده‌ن به شێوه‌یه‌کی مرۆڤانه‌تر بوترێ و هه‌موو دنیا هه‌وڵ ده‌دات تاکه‌کانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هان بدات له ناو کۆمه‌ڵدا کار بکه‌ن و جێ ده‌ستیان دیار بێ کاکی نوسه‌ر(سه‌رخێڵ هه‌ورامی) باسی (کچه که‌ڕه‌که) ده‌کات و باوکی کچه‌که تاوانبار ده‌کات که هاوکاری و چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی بکات..به‌داخه‌وه که ئه‌و کچه نازداره‌تان به‌و شێوه‌یه ناوبرد ئه‌و کچه زانکۆی ته‌واو کردوه و ئێستاش خزمه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌کات!!
به نسبه‌ت (شه‌م) ی کچی به‌ڕێز دکتۆر تایه‌ر هه‌ورامی که گوایه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ت نێردراوه بۆ وڵاتی به‌ریتانیا لێره‌شه‌وه پێتان ده‌ڵێم به‌ڕێزان
(شه‌م) کۆلیجی پزیشکی ڤێتێرنه‌ری ته‌واوکردوه و یه‌کێک بوه له ده یه‌که‌مه‌کانی کۆلێجه‌که‌ی..و ئێستا پزیشکه له نه‌خۆشخانه‌ی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی و به مۆڵه‌تی بێ موچه و له‌سه‌ر حسابی باوکی چوه بۆ له‌نده‌ن و له‌وێ له ماڵی پوری ماوه‌ته‌وه !!
(کاردۆ) ی کوڕی دکتۆر تایه‌ر هه‌ورامی که ئێستا له زانکۆ ئه‌رده‌ن له کۆلێجی ده‌رمانسازی ئه‌خوێنێت له‌سه‌ر حسابی باوکی له‌وێ یه و له هه‌مان زانکۆشدا زیاتر له 50 خوێندکاری کورد ی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک له‌و زانکۆیه ئه‌خوێنن و ئاگاداریشن که کاردۆ له‌سه‌ر حسابی کێ ئه‌خوێنێ بۆ زانیاریش هیچکام له‌و خوێندکارانه‌ی ئه‌وێ کوره وه‌زیریش نین و له‌وێش ئه‌خوێنن
(ئاواره) ی خوشکه‌زای دکتۆر تایه‌ر هه‌ورامی که له زانکۆی میسر ده‌خوێنێت له ساڵی 2006 کۆلێجی پزیشکی زانکۆی سلێمانی ته‌واو کردوه به پێی ڕێنماییه‌کانی خوێندنی باڵا هه‌مو که‌سێ که پتر له 2 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و له زانکۆیه‌کی جیهانی قبول وه‌ر بگرێت بۆ دکتۆرا حکومه‌ت مۆڵه‌تی خوێندنی پێ ده‌دات
وه له‌سه‌ر گرتنی چه‌می ته‌وێڵه ده‌ڵێم هه‌رکه‌سێک نه‌ختێک ویژان و ڕۆشنبیری هه‌بوایه و خه‌ڵكی ته‌وێڵه بوایه ئه‌بوایه ده‌رکی به تێکچونی ژینگه و جوانی شارۆچکه‌ی ته‌وێڵه‌ی نه‌خستایه‌ته ژێرپێی بیر ته‌سکی خۆیه‌وه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی چه‌ندساڵه‌یی ناوچه‌ی هه‌ورامانه به تایبه‌ت شارۆچکه‌ی ته‌وێڵه که ساڵی 1936 لافاوه گه‌وره‌که‌ی ته‌وێڵه ناوبازاری ئێستای ته‌وێڵه که قه‌یسه‌ری و بازار و دوکان و حه‌مامی قادر به‌گ هه‌بوه ڕاپێچی کردوه له بن‌و بنه‌واوه ده‌ری هێناوه ئێستاش چه‌می ئه‌و لافاوه به بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌و پرسکردنێک کراوه به زێرابی سندوقی و بیریان له‌وه نه‌کردۆته‌وه ڕۆژێ له ڕۆژان ئه‌م لافاوه دوباره ببێته‌وه به‌ده‌ر له مه هه‌مو کانیه‌کانی ته‌وێڵه تێکه‌ڵ به زێرابه‌که کرا که زۆربه‌ی شارۆچکه‌ی ته‌وێڵه به‌ڕه‌نگاریان ئه‌کرد له کردنی چه‌می ته‌وێڵه به سندوقی زیرابی کۆنکرێتی..و دکتۆر تایه‌ر هه‌ورامی وه‌ک شه‌خسی خۆی که خاوه‌نی باخی وه‌ره‌سه‌یه و له حه‌وت پشته‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه توانی ئه‌و کاره سه‌ر نه‌گرێ له سنوری باخه‌که‌ی خۆیدا و ساڵی 2006 ته‌واو بوه دووباره بیرتان دێنمه‌وه که دکتۆر تایه‌ر هه‌ورامی له‌و کاته‌یا وه‌زیری ده‌وڵه‌ت نه‌بوه!!!
له کۆتاییدا ده‌ڵێم شه‌رمه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌یانه‌وێت راستی بخه‌نه ژێر پێی خۆیان و په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر ناو زراندن سوپاس بۆ سایتی کوردستان پۆست بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست