ئازاد جندیانى لەنێوان سیاسەت وبازرگانى كردندا
Friday, 02/10/2009, 12:00
لاى هەموو سەركردایەتى وبەشى زۆرى كادیرانى ئەو حیزبە دەمێكە روون بۆتەوە كە (ئازاد جندیانى) لە ناو كارى سیاسەتدا بازرگانى بە داهات وسەرمایەى حیزبەوە دەكات.
جندیانى لە ژیانى خۆیدا سێ پێوەرى كردۆتە بنەما ولەسەر ئەو بنەمایانە دەروانێتە ژیان وئایندەى خۆى ئەوانیش بریتین لە:
*خۆ بەگەورە تەماشاكردن وچەكەرەكردنى روحى زەعامەت لە مێشك ودەرونى خۆیدا،واتا بەردەوام دەیەوێ خەلك بە گەورەوسەركردە بیبن وبناسن وحیمایەى بەدواوەبێ وخەلك داواى یارمەتى وهاوكارى لێبكەن وبەردەم مەكتەب ومالىەكەى پڕبێ لە خەلك وهیچیشیان بۆ نەكات!!ئەوەش گەرانەوەیە بۆ رەچەلەكى پێشوى خۆى كە (ئاغیى ونۆكەرى)یە.دەیەوەێ بە هەمان تەرزوبیرى پێشو كاربكات ورەفتار بنوێنى.
*تێركردنى شەهوتى جنسى ورابواردن لە دوورى خێزان ومندالەكانى!!بۆیە جندیانى هەركە كچێك یا ژنێك لە دەرەوە یا لە راگەیاندن دەبینێ دەكەوێتە مجامەلەكردنى وسەدان جار خۆى بە قوربانى دەكات وبە درۆ دەكەوێتە مەتح وسەنایى ئەو مێینانەى كە دەنوسن یا تایپ دەكەن یاكارمەندن ..............تا
* هیوایەتى كۆكردنەوەى پارەیە!!كە چاوى بە وفەردە پڕلەپارانەدەكەوێ لە ژوورى ژمێریاریەكان لە خۆشیاندا دەكەوێتە شایى وهەڵپەركێ.بۆ دزیكردنیش جندیانى بەردەوام نێوانى لەگەڵ هەموو ژمێریاریەك خۆش بووەوهاورێى گیانى بەگیانى بوونە .تەنیا نێوانى لەگەڵ یەك ژمێریارى (هەڤال)باش نەبووە چونكە ئەو دەرفەتى دزیكردنى پێنەدەداودوایش ئەو هەڤالە قوربەسەرەى دەركرد ودەیان ناوناتۆرەى بۆ دروست كرد وتەنانەت پێیدەوت پاراستنە.لە شوێنى ئەو هەڤاڵە (بەختیار)ى دامەزراند كە ئێستا لەگەڵ ئەودا نێوانیان هێندە خۆشە وەك وعاشق ومەعشوق دەبینرێن ودیارن.
سەبارەت بە كارى بازرگانى جندیانى دەمانەوێ ئاماژە تەنیا بە(تەلەفزیۆنى هەولێر)بدەین ،ئەو تەلەفزیۆنە ناوەندێكى بازرگانیە بۆ ئازاد جندیانى .بۆنمونە ماوەیەكە زنجیرەیەكى تەلەفزیۆنى توركى بەناوى (میرناوخەلیل) لەو تەلەفزیۆنە پەخش دەكرێ ئەو زنجیرەیە بە بڕى (15)ملیۆن دیناركڕدراوە لەسەر بودجەى تەلەفزیۆن كەچى هەر ئەو زنجیرەیە بە (23)ملیۆن دینار فرۆشراوە بە سەنتەرەكانى كۆپیكردنى سیدى لە هەولێر!!وە بەبڕى (44)ملیۆن دینار هەمان زنجیرە فرۆشراوە بە تەلەفزیۆنە ناوخۆیەكانى یەكێتى لە (كۆیە ورانیەوكفرى وكەركوك و......تا لەپاڵ ئەوەشدا شەوانە لە ناو زنجیرەكە ریكلام بلاودەكاتەوە كەتا ئێستا (9) دەفتەر دۆلار لە ریكلام پەیداكراوە.
جا دزیەكە لەوەدا روون دەبێتەوە ئەو (15) ملیۆنەى كە زنجیرەكەى پێكڕدراوە نەسریەى تەلەفزیۆنەودەچێتە بابى (سەرف) بەلام ئەو پارانەى كە بەهۆى ئەو زنجیرەیەوە پەیداكراون دەچێتە بابى (داهات) سەرپەرشتى تەلەفزیۆن (لاوەند) كە بە دەسگیرانى جندیانى ناسراوە ئەو داهاتە وداهاتەكانى تر مانگانە دەخاتە پشتى ئۆتۆمبێلەكەى كە هى (كۆریەكان) بوو درا بەتەلەفزیۆن بەلام ئەو بۆ خۆى داگیرى كرد ودەیبات بۆ جندیانى !!لەوەشدا ژمێریاریەكە هاوكارى بۆ دەكات وپینەوپەڕۆى یاسایى بۆ تەرتیب دەكات وپاشان جندیانى پشكى ئەوانیش دەدات.
جا ئێمە ویستمان خەلك بزانێ ئازاد جندیانى سیاسەت دەكا یا كارى بازرگانى ؟ئەوە خەلك وكادیران زانیان ئەى ئەبێ جەلال تالەبانى چى بلێ چونكە ئەو دزوداوێن پیسە خۆى بە پیاو تەكەتولى جەلال دەزانێ؟
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست