کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونى باندیكى تەزویرى دراو كە بەرپرسێكى بالاى هەوالأگرى مه‌سعود بارزانی سەرپەرشتى كردوون!

Monday, 24/01/2011, 12:00


ئێوارەیى دوێنى ئەو هەواڵە بلاو بوەوە، كە باندێكى تەزویرى دراو لەناو لەشكرو سوپاكانى پارتیدا بوونى هەیەو، ئەو هەواڵە جۆرێك لە شۆك بوونى لەناو فەرماندەى لەشكرى كوردستانى پارتی لە پیرمام و سەرى سوور دروست كرد، ئەوەبوو لەلایەن بەرێوەبەرایەتى نەهیشتنى تاوانى هەولێرو دەزگاى مادە هۆشبەرەكانەوە سەرەداوى ئەو باندەیان بۆ ئاشكرابوو كە ئەفسەرێكى هەواڵگرى بە پلەى رائید لە فەرماندەى سوپاى سلێمانى سەرپەرشتى ئەو باندەى كردووە، دواى وەرگرتنى جێپێى و زانیارى وورد، 3 كەسیان دەستگیر كردووە، كە زیاتر لە 10 دەفتەر دۆلاریان پیوە گیراوە كە هەمووى ساختەو تەزویر بووەو، دواى ئەوەى پیاوانى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان بۆ ماوەى نیوكاتژمێر ئەوانەى خستۆتە ژێر لێكۆڵینەوە، دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوەو، ناوى گەورەترین بەرپرسى هەواڵگری گشتى نێو بارزانیەكانیان ئاشكرا كردووە، كە شەریكیان بووەو، ئەویش محەمەد ئەمین بارزانى جێگرى هەوالأگرى گشتى لەشكرى پارتى یە لە پیرمام و سەرى سۆر!
هەروەها دانیان بەوەشدا ناوە، كە ئەمە 4 هەمین جارە كە ویستویانە كاربەو دۆلارە تەزویرانە بكەن و، 3 هەمین جاریشیانە دراوى بریمەرى عێراقى تەزویر بەكاربهێنن، كە نزیكەى 500 ملیۆن دیناریان لەناو بازارەكانى هەولیر و دهۆك سەرف كردووە!
ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، كە 2 جاریش مەوادى تلیاكیان لە ئیرانەوە بە سەیارەى سەربازى جام رەش لە حاجى ئۆمەرانەوە گەیاندۆتە هەولێر، بەڵام تا ئیستا محەمەد ئەمین بارزانى لەبەر ئەوەى بارزانیە دەستگیرنەكراوەو، مەكتەبى مەسعود بارزانى ناوى ئەویان لاداوەو، بەنیازن تا كیشەو تاوانەكە زیاتر بلاونەبێتەوە، ئەوانیش لە پۆلیس وەربگرنەوەو لە پاراستن زیندانیان بكەن!
هەر لەم روەوە بوارى كورى محەمەد ئەمین بارزانى، ئەوەى دركاندووە كە باوكى بریارى داوە گەر لێكۆڵینەوەى لەگەڵدا بكرێت، ئەوا ناوى هەموو ئەو بەرپرسانەى كە بارزانین ئاشكرا بكات، كە سەهمیان لە ساختەكارى دراو قاچاخچێتى مەوادى هۆشبەرەكان دەكەن، لەوانە سیامەند حالى براى نەزهەت حالى بەرپرسى پاراستنى پیرمام و شەعبان شەعبان و محەمەد میرزا ئاشكرابكات!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە