کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


له‌ ناو وه‌زاره‌تی به‌ناو پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا چی ده‌گوزه‌رێت!!

Thursday, 28/10/2010, 12:00




به‌رێزان ئه‌وه‌ی که‌ من لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م قه‌تره‌یه‌که‌ له‌ ده‌ریای لیخن و بۆگه‌ن کردوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ و پۆخڵه‌ی پارتی و یه‌کیتی.
هه‌تاوه‌کو ئه‌م چرکه‌ساته‌ی من ئه‌م چه‌ند دێره‌ ده‌نوسم سیسته‌می دوو ئیداره‌ی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا به‌ریوه‌ده‌چێت.
پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7/3 بۆ خۆڵکردنه‌ چاوی خه‌ڵکی کوردستان پارتی و یه‌کێتی هه‌ستان به‌شێوه‌یه‌کی گاڵته‌ ئامێز هه‌ردوو وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ که‌ سه‌ر به‌ پارتیه‌ و وه‌زاره‌تی هه‌ریم بۆ کارو باری پێشمه‌رگه‌ که‌ سه‌ر به‌ یه‌کێتییه‌ یه‌کیان خسته‌وه‌ و جه‌عفه‌ر شێخ موسته‌فای گه‌نده‌ڵ و داوێن پیسیان کرده‌ وه‌زیر،له‌ پاش تیپه‌ڕبونی چه‌ند مانگ له‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ بێسه‌رو به‌ره‌دا تازه‌ له‌ژێر په‌رده‌ی چه‌واشه‌کاریدا هه‌ستاون به‌ کردنه‌وه‌ی نوسینگه‌یه‌کی نوێ به‌ناوی (نوسینگه‌ی تایبه‌ت داش س)واته‌ سلیمانی ،که‌ به‌رێوه‌به‌ره‌که‌ی لیوا سه‌لاح عیزه‌دین خورشید بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوکاره‌کانای ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی به‌رێوه‌ی ده‌بات و لیوا عه‌زیز ئه‌نوه‌ر ڕه‌شید ئیشوکاره‌کانی هه‌ولێر به‌ریوه‌ ده‌بات،
به‌رێزان ئه‌وه‌ی من لیره‌دا ده‌مه‌وێت ئیشاره‌تی پێبده‌م تا هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌ئاگابن له‌وه‌ی چۆن داهاتی ئه‌و خه‌لکه‌ ره‌شو روته‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت، له‌م وه‌زاره‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌دا بۆ زانیاریتان، زیاتر له‌ 10000 که‌س موچه‌ وه‌رده‌گرن به‌ناوی ده‌سته‌ی پارێزگاری له‌ مه‌سول و سه‌رۆک خێڵ و موسته‌شاره‌ به‌عسیه‌کا‌ن،ئه‌وانیش هه‌روه‌ک فه‌وجه‌ خه‌فیفه‌کانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس هه‌ستاون کوڕ و براو خزموو که‌سه‌ نزیکه‌کانی خۆیان داناوه‌ به‌ناوی پاسه‌وان.
بۆ نمونه‌ ئێوه‌ هه‌موتان یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق (هاوار مه‌لا موحه‌مه‌د) باش ده‌ناسن! مه‌لا موحه‌مد باوکی هاوار و هه‌ڵگورد له‌م وه‌زاره‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌ یه‌کیکه‌ له‌مانه‌ هه‌موو مانگیک موچه‌ی 15 پێشمه‌رگه‌ وه‌رده‌گرێت بیئه‌وه‌ی یه‌ک چرکه‌ ده‌وام بکه‌ن، هه‌وار و هه‌ڵگورد هه‌ردوکیان له‌سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌موو مانگێک وه‌ک ده‌سته‌ی پاریزگاری لای باوکایان موچه‌یان پیده‌درێت له‌کاتیکدا هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن ئه‌م دوو ناوبراوه‌ به‌تایبه‌ت هاور مه‌لا موحه‌مه‌د له‌ساڵێکدا 1 مانگی له‌ کوردستان ناژی و سه‌رگه‌رمی یاری کردنه‌ له‌ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ،
ئه‌مه‌ی من لیره‌دا ئیشاره‌تم پێداوه‌ ته‌نها مشتێکه‌ له‌ خه‌رمانی گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌تی به‌ناو پێشمه‌رگه‌،که‌ مانگانه‌ سه‌دان ملیۆن دینار به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت،هه‌ر بۆیه‌ هه‌قی خۆیه‌تی خه‌ڵکی کوردستان ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ له‌م چه‌ته‌ و دزانه بکاته‌وه‌.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە