گرته ڤیدیۆیه‌که‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ زۆر شتمان پێ ده‌ڵێت!
Wednesday, 05/09/2012, 12:00
چەند ڕٶژێک لەمەوبەر راگەیاندنی مەکتەبی کۆسرەت رەسول وەلامی هەوال و فلیمێکی ڤیدیۆیی کوردستانپۆستی دایەوە، که بۆ من جێگای گالتەجاری بوو، چونکە ئه‌وان پێیان وابوو خوێنه‌ره‌کان به‌م روونکردنه‌وه‌یه ئاستیی بیرکردنه‌وه‌یان هێنده نزمه زوو به‌و وه‌ڵامه قایل ده‌بن، هه‌رچه‌نده کوردستانپۆست وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، دوایی که به‌دواداچوونم له‌سه‌ر هۆکاره‌که‌ی کرد، ئه‌وه‌م بۆ ده‌رکه‌وت، که ئه‌وان وتیان ئه‌و وه‌ڵامه وه‌ڵامی خۆشیانه، که له نائاگاییدا خۆیان به‌درۆ خستۆته‌وه ئێمه وه‌ڵامی درۆ ناده‌ینه‌وه. لێ من دەمێکە دەبینین، هەرچی بەرپرسی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌یه، کاتێک تاوان و ناپاکییه‌کی لێ ئاشکرا ده‌بێت، دوو قەوانی سواویان هەیە، به‌رده‌وام لێی ده‌ده‌نه‌وه، یه‌که‌میان گوایه ئه‌و هەواڵە سەرلەبەری ناراستە، دووه‌میش ئەمە پیلانە دژی ئه‌م سه‌رکرده و به‌رپرسه تێکۆشه‌ره ده‌کرێت، ئیتر به‌بێ ئەوەی هەست بەوە بکەن، که دنیای ئه‌مڕۆ و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا جگە لەوەی دیواری ترسی دەسەڵات و بەرپرسە دیکتاتۆریەکانی تێک شکاندووە، هاوکات چەواشە و درۆکانیشیان، بە کامیرایەک کۆتایی پێ دێنێ، دەبینین رۆژ لەدوای ڕۆژ بەرپرسان تاوان و ناپاکیەکانیان لێ ئاشکرادەبی . ئەگەر دوێنێ کامیرایەک لەکۆچرەو، کێشەی کوردی بەجیهان ناساند، ئەوا ئەمرۆ بە کامیرایەکی زۆر بچوکتر (مۆبایل) دەیان گوتنی بەردەوامی نێو ماڵان و چایخانە و تەلەفۆنی خەڵک لەوەی ئەم بەرپرسانە دزە، قومارچییە، پارەی میللەت لە سۆزانی سەرف دەکات و ئاودیوی بانقەکانی دەکەن .... ئەو ا وێنە و زانیاری زۆر دەخاتە بەردەست.
بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ڤیدیۆیی کۆسرەت رەسول، یان کوڕه هەرزەکارەکانی بارزانی کە قومار بەپارەی میللەت دەکەن، گەرچی بە فلیم و لینکی مالپەری ئیماراتی و بۆسنیش بێ، ئەوا لای ئەو چەتەو دزانە و هەوادارەکانیان هەوالی نادروست و پیلانە لەسەر شکۆییان . باشە ئەگەر کوردستانپۆست ئەم لینک و فلیمانەی بڵاویش نەکردایەتەوە، خۆ ئەوە ووتەی ناو خەلکە کە ئەمانە پارەی میللەت دەدزن، داوێنپیسی ده‌که‌ن، سۆزانی عه‌ره‌ب و تورک و کورد و ئه‌وروپی ده‌هێننه لای خۆیان، قومار ده‌که‌ن، هه‌رچی به‌دکارییه ده‌یکه‌ن، هه‌رچیی خۆشی ژیانه بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵی خۆیان ته‌رخان کردووه و دەکەن ئیتر ئەوەی میدیاکان دەیکەن، ته‌نها ئه‌وه‌یه که بەلگەکان بلاو دەکەنەوە، بۆیە ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کۆسرەت و نەفی کردنی لای مەکتەبەکەی راگەیاندنی و هەوادارەکانی، دۆسیەی فایلدارەکانی بەبیرم هێنایەوە کە سەرەتا کوردستانپۆست بڵاوی کرده‌وه، به دوایدا هاوڵاتیی و ئاوێنه، زۆرخەلکیش بەتوندی نەفی هەواڵ و زانیاریەکانیان دەکرد، یان ژەهر خواردنی جەوهەر نامیق و کارە سێکسیەکەی مەسعود و کورەکەی کە لە گۆڤارێکی سیکسی هۆلەندی بلاو کراوەتەوە، سەرەتا خەڵکی توشی شۆک کرد، چونکە هه‌ر هەواڵێک بۆ یه‌که‌م جار بێت و سەرەتایی ئه‌وه بێت که ده‌ستی پیسی به‌رپرسێک ده‌که‌وێته روو، ئه‌وا له‌لایه‌ن زۆر که‌سی هه‌واداریانه‌وه نه‌فی ده‌کرێت و تووشی شۆکیش ده‌بن، چونکه ئه‌مانه بڕیاریان داوه وه‌کو ده‌روێش چاو له راستییه‌کان بپۆشن، هەموو ئەو هەوالە نوێێانە سەرەتا هەزمکردنی قورسە . بۆیە لەوەلامی کۆسرەت رەسول کە لای من کۆسرەت لێرەدا نمونەی مشتێک لەخەرواری بەرپرسانی مافیای پارتی و یەکێتیە، چونکە زۆرینەیان پارەی خەلکی کوردستان دەدزن و قومار دەکەن و شەوانی سور بەسەر دەبەن، له وه‌ڵامدا دەلێم:
1- زۆرم پێ سەیرە بەئاشکرا و بەبەلگەیەکی یەکلاکەرەوە پەردە لەسەر تاوانێکی قێزەوەنی هەلدراوەتەوە، کەچی بەپێی رونکردنەوەکەی دەیەوێ نەفی تاوانەکە بکات بێ ئەوەی بەلگەیەک یان پاساوێکی بەهێز بهێنێتەوە وەک وتمان تەنیا دەڵێ ئەمە راست نیە و به‌ڵکو پلانە لەسەر هەلوێستە سیاسییه‌کانی دروست کراوه، لەکاتێکدا ئەمە نە نوسین نە بەلگەی دۆکۆمێنتیە، بەلکو فلیمێکی ڤیدیۆیی 82 چرکەیە، ئەگەر لەو 82 چرکەیە بەشێکی نارونی تیایە، ئەوا نیوەی زیاتری بە روونی دیارە کۆسرەت رەسول و کورەکەیەتی . ئاخر لەکوێ دەتوانرێ دووکەسی لە باوک و کوڕی لەهەمان تەمەنی ئەوان نزیک بدۆزرێتەوە، بەنهێنیش لەترسی ئاشکرا نەبوون وێنەیان بگیرێ و سیناریۆی وا دروست بکرێ؟ بۆیە ئەگەر لەبەلگە و نووسین دا هەلە و ساختەکاریەک هەبێ، ئەوا لە فلیمی زیندودا کە لەچەندین چرکەی دا بەرونی وێنەکەیان دیاردەخات و ناتوانرێ فێلی لەگەلدا بکرێ. تەنیا یەک حالەت لەنەفی کردن نزیک دەکاتەوە کە دەم و چاوی کۆسرەت و کورەکەی لە کارگەیەکدا دروستکرابێ و خرابێتە سەر دوو کەس کە لە لەش ولار و تەمەنی ئەوان نزیک بێ.
2. ئەو شوێنەی لێی دانیشتون، هۆلێکی قومارکردنە له کازینۆیه‌کی ئه‌وروپیی، که دواجار کوردستانپۆست به هه‌واڵیکی سه‌ربه‌خۆ رایگه‌یاند که له پایته‌ختی سلۆڤاکیابووه، ئەم شوینانە خەلکی ئاسایی ناتوانی سەردان و یاری تیابکات، یان به ماسکه‌وه له‌وێ دابنیشن و به‌وانه بوترێت رۆڵی کاک کۆسره‌ت و کوره‌که‌یامن بۆ ببینن، هه‌روه‌ها بەتەنیا یەک مێزیان گرتوە، بۆیە تەنیا سەرمایەدارە گەورەکان کەخاوەن پارەیەکی چەور بن دەتوانن وابکەن . وەک وتمان ئەمە نە نووسین وچیرۆک هۆنینه‌وه نییه، یان وێنه‌یه‌کی فۆتۆگرافی نییه، بەلکو فلیمێکی زیندوە، بۆیە ئیمە دەپرسین ئایا مەنتقە یەکێک یەکەم جاری بێ، سەردانی قومارخانه‌یه‌ک بکات و مێزیكی تایبەت بەتەنیا بگرێ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ده‌بانگه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی که کۆسره‌ت ره‌سوڵ دەیان جاری تر سەردانی ئەو شوێنانەی کردووه، دەبوایە کۆسرەت رەسول چیتر نکۆلی لەو راستییە نەکردایە بەتایبەتی کە فلیمێکی وازیندو بەڵگەدار بڵاوبۆتەوە خەلک ئاستی عەقلی بری ئەوە دەکات راستیەکان ببینێ، کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌بێت بزانێت که به جووڵه‌ی ده‌ست و شان و قۆڵیشی که زۆر تایبه‌ته، من له‌وێوه زیاتر ناسیشمه‌وه، بۆیە باشترین کار کۆسرەت رەسول بیکردایە دەبوو لە بڕی پاکانە هێنانەوە بۆ ناراستی هەواڵەکە داوای لێبوردنی بکردایە کە ئەو چۆن دوای رووباڕیک لەخوینی خەلکی هەژار و هاوڕێکانی ئاوا به خوێنی ئه‌وان و مێژووه‌که‌یان ئه‌م قوماری پێده‌کات، کۆسره‌ت ره‌سوڵ پێی خۆش بێت، یان نا، ئیستا وەک ڕۆژ نوری ساویش و مناڵە هەرزەکارەکانی بارزانی و نێهاد بارزانی ئاستی هاته خوارێ و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی وعه‌سکه‌ریشی به‌ره‌و له‌قین چوو، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵک و که‌سه نزیکه‌کانی پێویستییان به‌م ڤیدیۆیه نییه، چونکه له مێژوه ده‌زانن که ئه‌م سه‌ری کردۆته سه‌ر قومارکردن و رابواردن و له خه‌می کوردا نییه، ئه‌وه‌ی خه‌می بێت، ئه‌وه‌یه که کوڕه‌که‌ی پۆستێکی گه‌وره‌ی له ناو یه‌کێتیی و ده‌سه‌ڵاتدا بۆ بپچڕێت.
3. بەرای من کوردستانپۆست یان هەر مینبەرێکی تری راگەیاندن ئازادە لەبەدەستهێنانی زانیاری و بەلگە لەهەر شوێنێک بێ، بەدەستهێنانی زانیاری لە نیو دەزگا سیخوریەکان دەیان کەنالی جیهانی CNN و BBC دواتر ویکلیکس باشترین نمونەیە، چونکە ئەوانیش لەلایەن دەزگا سیخوری و کەسایەتی و ناوەندی جیهانی بەلگە و دۆکۆمینتیان پێدەگات، بەلام هەر مینبەرێکی راگەیاندن ئەو بەلگانە بەپێی باوەر و بەرژوەندییەکانی خۆی هەڵدەسەنگێنێ، کە ئایا لەخزمەت باوەڕ و بەرژەوەندیەکانی دایە یان نا ؟ هه‌موو ده‌زانین، که بەلگەی هەستیار و گرنگ بەردەوام لە نیو دەزگا سیخوریەکان دزە دەکات . دواتر لە کوێی مەنتقدایە که بگوترێ نا ئەو تاوان و ناپاکییه نابێت له‌و شوێنانه‌وه بێنه ده‌رێ، ده‌بێت لای خەڵکانی دەست پاک بێنه ده‌رێ تا بروایان پێ بکرێت و نابێ بلاو بکرێتەوە؟
4. رونکردنەوەکەی کۆسرەت رەسول دەلێت کەلەکوردستان کەس ناتوانێ لە دەهەزار دۆلار زیاتر پارەی کاش ببات و کۆسرەت رەسول لەئەورپا هیچ ژمارە بانقێکی بە ناو نیە! ئه‌مه ئه‌گه‌ر گاڵته‌کردن و خه‌ڵک گه‌وجکردن نه‌بێت چییه؟ ئایا بەراستی ئەو قسەیەی کۆسرەت رەسول لە نوکتە ناچێ ؟ برا رۆ بەملیارەها دۆلاری ئەم میللەتە ئاودیو دەکرێ، تازە کۆسرەت دەیەوێ پێمان بڵێ، کە نەخیڕ کوردستان ولاتی یاسایە، کە یه‌که به یەکەی بەرپرسان سەرجەم کەل و پەل و جانتاکانیان وەک خەلکی هەژار لەفرۆکەکان دەپشکنرێ و داهات و مولک و مالیان وەک بەرپرسە ئەورپیەکان لەنێو کۆمپیوتەردا تۆمارکراه، ئەمە جگە لەوەی هەموو لایەک دەزانێ، که به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردسان، هاوتان به مافیا و به دز و به پیاوخراپ و جاسووس و خائین، که‌سێک ئه‌م خه‌سله‌تانه‌ی تێدا بێت، چۆن ده‌توانێت به پێی یاسا ره‌فتاربکات و له ژێر فه‌رمایشته‌کانی دادگا و عورف و ره‌وستی کۆمه‌ڵایه‌تییدا لانادات؟
ماوەیەکە لەکوردستان و عێراق لەژوری بازرگانی عێراقی کارتی ڤیزە کارت هەیە خەڵک دەتوانێ لەکوردستانەوە بانقی تایبەت بەخۆی هەبێ و لە ئەورپاوە دەری بهێنێ ئەگەر ئەو وتەیەی من نادروستە، با کۆسرەت رەسول بوێر بێ سامان و داهاتی خۆی بۆخەلک ئاشکرا بکات .
کۆسرەت بەپێی وەلامەکەی بەئاشکرا دانی پیا دەنێ، کە ئەوە ململانێکانی سیاسی نیوان خۆیەتی نهینیەکانیان ئاوا دەخرێتە روو، بۆیە ئەوەی بەوردی رونکردنەوەکەی بخوێنێتەوە دەزانێ کەخۆی باش دەزانێ، کێ و لەچ دەزگایەکەوە ئەو نهێنێەی چۆتە دەرەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست