یەكێتى قوتابیان لەبەر دزین ئاگایان لە قوتابیان نەماوە
Saturday, 13/11/2010, 12:00
یەكێك نەزانێ و رێی بكەوێتە لا یەكێتى قوتابیان دەڵێ بەراستى رێكخراوێكى ئیشكەر و ماندووە ، هەر كە داواى چالاكیان لێ ئەكەیت لیستێكى 100 لاپەرەییت بۆ دەكەنەوە و هەڵت دەخەلەتێنن ، بەلام گەر یەكێك بە وردى چاودێری ئەم رێكخراوە بكات ئەزانێ ئاستى گەندەلیەكەى چۆنە ، ئەو ستافە مراهیقەى ئێستاش لە سكرتاریەتن و خۆیان پێ شەریفە و خۆیان بە نوێنەرى قوتابیان دەزانن ، هەر لە سكرتێرەوە بگرە گەندەڵ و دز و هیچ نەدیو مەسینە هەڵگرە تا دەگاتە بچوكترین كادیر ، عیرفان ى سكرتێر یەكێك بووە لە دزە گەورەكانى سەنتەرى خامە بە یەك مانگ نزیكەى 10 ملیۆنى بە ناوى مەتبەعە و نان خواردن و هاتوچۆ دزى ، كەسێكە نەمانى كادیری لێهاتوو لە ساحەى یەكێتى قوتابیان واى كردووە ببێتە سكرتێر ، جا هەر باسی توانا عەزیز یش ناكەم كە لە پەناى لقی یەكێتى قوتابیان داواى سێكسی لە كچە رۆژهەلاتیەكەى كۆلێژی یاسا بە ناوى (پ.؟؟؟؟) كردووە ، بژار ی سكرتاریەتش هەر لێگرێ خۆی بەهیچ نادات و لە دانیشتێنێكیش وتبووى كە چووینە لاى كاك مەسرور (كاك مەسرور داواى پێشنیارى لێكردوومە لەسەر رەوشی گەنج لە كوردستان) ئەوە ئەو برژارەیە كە مەسینە هەڵگرى ئەیادى بوو لەسەر دەمى لێژنەى ناوەندیەكان، نامەوێ سرتان بەو كەسە بودەلانە بێشێنم ئەوەى مەبەستە بوترێ ئەوەیە نزیكەى 100 قوتای لەو زانكۆی سەلاحەدینە بەهۆی بریارێكى میزاجیەوەى د.دلاوەر عەلادین دەمێننەوە ناتوانن بچنە قۆناغی دواى خۆیان و لە دوو وانە كەوتوون ، ئەوەى جێگەى سەر سورمانە یەكێتى قوتابیان لە رێگەى كۆڤان ى بەرپرسی لقی زانكۆی سەلاحەدینى یەكێتى قوتابیان درۆی دونیایان بۆ ئەو قوتابیان لێقەوماوانە دەكات و تەنها بە درۆ ئەو خەڵكەیان راگرتووە نەك هەر باسی عبور ى دوو وانەكان نەكراوە بەڵكو وەزیری خوێندنى باڵا یەكێتى قوتابیانى لە هۆلێ كۆبوونەوە دەركردبوو پێی وتبوون رێتان بەم ناوە نەكەوێتەوە و باسی عبور بۆ 2 وانە بكەن.
وەزیریش وەكو ئەوەى خۆی ئەنیشتاین بێت و خەڵكیش گەمژەبێ هەر كە دێتە سەر بابەتێك دەڵێ من لە ئۆروپاوە هاتوومەتەوە سیستەم لەوێ ئاوایە ، بەلام وەزیرە گەندەڵ و دزە كەى یەكێتى ناڵێ كۆمپانیاى برایەكەى كە ئیمتیحانى پاسسوۆرد دەكات (كە ئەم ئیمتیحان كردنە لە هیچ ولاتێك نەماوە) گەندەڵیە و یاسایی نیە .
تێبینى : دواى بێ ئومێدبوونمان نەگەراندنەوەى عبور بۆ 2 وانە ، لەو نزیكانە چەند نوسراو مەلەفێكى نهێنى یەكێتى قوتابیان بڵاو دەكەینەوە ، باسی ئەو پارانەش دەكەین كە نێچیری دز و گەندەڵ داویەتیە كادیرەكانى قوتابیان بەلام جەماعەتى سكرتاریەت بە مۆنیكایان داوە و هەروەها ئەو پارەیەش ئاشكرا دەكەین كە عرفان بەناوى سەفەر بۆ ئەمریكا دزیویەتى.
جگە لەمانەش مەلەفی وەزیر د.دلاوەر عەلا دین و برایەكەى بلاو دەكەینەوە كە چۆن دزى دەكەن قۆلی خەڵك دەبڕن. چاوەروان بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست