بابەتی تر



لاپەڕە 1/841: 1 2 3 4 5 ... :: »

وەزیری خوێندنى باڵا، پێی وایى قبول خاس ئاساییە، بەلام عبوربۆ 2 وانە نایاساییە

Sunday, 09/01/2011, 12:00


ئێمە وەكو ئەو قوتابیانەى كە دوو وانەمان ماوەتەوە دلمان بەوە خۆش بوو كە ئەم ساڵ جەنابی مەعالى وەزری خوێندنى بالا دلاوەر كەسێكى تێگەیشتوو گەورەبووى ئەوروپایە و دانوستان لەگەلى ئاسان و خۆشترە پێمان وابوو ئەو هەلانەى كە د.ئیدریس هادى گەندڵ و دز جەردەكەى پارتى ئەو وەزیرە د.دلاوەر دووبارەى ناكاتەوە و چاوەرێی ئەوەبووین كە جەنابی یەك لایەنە دێت و پێمان دەلێ با سالێك لە ژیانتان نەفەوتێ لە پێناو دوو وانە و برۆنە قۆناغێكى نوێوە، بەلام بریا ئەو دلاوەرەمان هەر لە لاپەرەكانى رۆژنامە بدیبوایە و وەك وەزیر نەما ناسیبایە چونكە خەریكە یەك ساڵ لەتەمەنى گەنجێتیم دەروات لە پێناو دوو وانە كە دلنیاو ئەگەر كورەكەى ئەو بێتە كوردستان و وەك من لە یەكێ لە چێشتخانەكانى كوردستان كار بكات بەشە و بە رۆژیش بچێتە كۆلێژ ئەو دلنیام ئەوكاتە د.دلاوەر یش لە جیاتى دوو وانە 4 وانەى عبور دەگەراندەوە ، بەلام حەیف بۆ وەزیرێك قبولى خاسەكەى كۆلێژى سەیدەلیەى پێ ئاسایی بێ بەلام گەراندنەوەى دوو وانەى پێ نایاسایی ئەمەش تەنها لەەر ئەوەى كورە بەرپرسێكى تیا نیە ئەم چەند قوتابیە .

لە كۆتاییشدا تكا دەكەین ژیانمان بەكەم سەیر مەكەن گۆشارى ماددیمان زۆر لەسەرە و كێشەكانیشمان هێندە كەم نیە تاوەكو ئەمەشمان بۆ زیاد بكەن و داواش لە قوتابیان دەكەم ئەگەر چارەسەرى شتێكیان پێناكرێ با خەریكى دزیەكەى خۆیان بن لەو 400 ملیۆنەى بۆ سكرتاریەت دانراوە باشترە لەوەى درۆ لەگەڵ قوتابیان بگەن و كێشەكەشمان ببێتە قوربانى ململانێكانتان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help