کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌مێ ساڵه‌، که‌ مێگه‌لتان به‌ گورگه‌ شوان ئه‌سپاردووه‌

Thursday, 01/12/2011, 12:00


ئەم هۆنراوەیە هی خوالێخۆشبوو رەمزی مەلا مارفە، ناوەرۆکەکەی بۆ ئەمڕۆ گونجاوە، بۆیە بە باشمانزانی بڵاوی بکەینەوە




ئیش که‌ هات و که‌وته‌ ده‌س نائه‌هلی جاهیل وا ئه‌بێ
تێگه‌یو مه‌هتووک و زانا سووک، حیز ئازا ئه‌بێ
حورمه‌تی ناکه‌س به‌چه‌ی سازنده‌ تابێ، زیاد ئه‌کا
ژیری خاوه‌ن بیری که‌م دووی تێگه‌یو ڕیسوا ئه‌بێ
ڕێ و ڕه‌وشتی به‌رزی ئینسانی له‌ناوا هه‌ڵئه‌سێ
قاعیده‌ و قانونی حه‌یوانی حوکم فه‌رما ئه‌بێ
سه‌فسه‌ته‌ی ئه‌حکامی بێ دینی، بره‌و په‌یدا ئه‌کا
ده‌بده‌به‌ی ئایاتی ده‌ستووری خودا مولغا ئه‌بێ
زوڵمی حه‌ججاجی به‌ عه‌دل و دادی فاروقی ئه‌چێ
جه‌نگزی خونخواری بێ مروه‌ت له‌ جێی کیسرا ئه‌بێ
گۆرگی زاڵم چاوه‌دێری مێگه‌لی مه‌زڵووم ئه‌کا
یه‌عنی وه‌ک مه‌شهۆره‌ "حامیها حه‌رامیها" ئه‌بێ
سه‌د ئه‌دیبی پایه‌ به‌رزی ژیر و زانای به‌ڕێز
ملکه‌چی به‌ر ده‌ستی که‌مفامێکی بێ بڕوا ئه‌بێ
له‌قله‌قی بێ فه‌ڕ له‌ ناوا لافی بازی لێ ئه‌دا
داڵ ساڵێ نێر و ساڵێ مێ، هوما ئاسا ئه‌بێ
هه‌ڵ ئه‌گیرێ و پێوه‌ ئه‌درێ مه‌حکه‌مه‌ و قاپی سه‌را
دادگه‌ به‌ر ماڵی خاوه‌ن زۆری ده‌سباڵا ئه‌بێ
ژووری به‌ندیخانه‌ پڕ ئه‌کرێ له‌ بێ سووچ و گوناح
ڕێگریش سه‌ربه‌ست و قاتیل حوڕڕ و بێ په‌روا ئه‌بێ
با وجوودی قووه‌تێکی زۆری پۆلیس و ده‌ره‌ک
هه‌ر له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رادا زرموهوڕ په‌یدا ئه‌بێ
حه‌ق کونی مشکی له‌ ترسا لێ ئه‌بێته‌ قه‌یسه‌ری
زوڵم و زۆر و شه‌ق سککه‌ی بازاڕی دارۆغا ئه‌بێ
خۆزگه‌ ئه‌مزانی له‌ ئیقلیمی ئێمه‌دا تاکو که‌ی
دائیما به‌م پێیه‌ هه‌ر شه‌و دێت و ڕۆژ ئاوا ئه‌بێ
یا له‌ شاری بۆ نه‌هاتووی هه‌ڵمه‌ت و قوربانیا *
تاکو که‌ی به‌م چه‌
خۆ له‌ خۆکردن له‌ عاله‌مدا که‌ چه‌ن ڕیسوا ئه‌بێ
یا له‌ ڕێی ئازادی ئه‌م کورده‌دا حاڵی نه‌بێ
کێ فیداکارانه‌ هه‌ر وه‌ک شێری سه‌ر ڕێگا ئه‌بێ
یا له‌ مه‌یدانی ئیباده‌ی هۆزه‌که‌یدا تێ ئه‌گا
کێیه‌ ئیمڕۆ وه‌ک هه‌لاکۆکه‌ی سبه‌ی به‌غدا ئه‌بێ
خۆ به‌ پێی بڕیاری یا کوردستان و یا نه‌مان
خه‌ڵق ئه‌ڵێن شۆڕش له‌ مه‌ولا گه‌رم و شه‌ڕ به‌رپا ئه‌بێ
ڕۆژی ئه‌ووه‌ڵ هه‌ر که‌ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌رچوو من وتم
یانه‌مان ئاوا نه‌بێ، که‌ی یا نه‌مان ئاوا ئه‌بێ
بۆ شه‌ڕی پاشی خه‌رابی به‌سره‌ی ئه‌مجاره‌ش ئه‌ڵێم
هه‌ر ئه‌بێ، ئه‌مما له‌ به‌ینی کورد و گۆرانا ئه‌بێ
پێ په‌تیش ئه‌وسا خه‌ریکی به‌ندی ده‌رپێکه‌ی ئه‌بێ
چونکه‌ هه‌ر لایێ که‌ که‌وت ئه‌و سواری هه‌ر دوولا ئه‌بێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە