ئەوەى ماڵى لە شوشەیە بەردنەگرێتە ماڵى كەس...........
Monday, 23/11/2009, 12:00
وەك هەموو لایەك ئاگادارن بەتایبەتى فەرمانبەرانى وەزارەتى داد , ماوەیەكە لەپاڵ ئەو نا یاسایى و نا عەدالەتیەى كە جەنابى رووف رشید دەیكات لە وەزارەتى داد كە بەرنامە بۆ دارێژراوە پێًشتر كۆمەڵێك قەڵمى رەش و كاسە لێس كەوتوونەتە وێزەى وەزارەتى داد وەك بڵێى تكاساس بووە و ئەوان هاتوون كردویانە بە مەككە.
دەمەوێت ئەوە بڵێم خزمەتم لە وەزارەتى داد نزیكەى 13 ساڵبوو لە سەرەتایى وەرگرتنى وەزارەتى داد لەلایەن فاروق جمیل من لە میلاكى وەزارەتى داد نەماووم بەڵام برادەر و دۆستم یەكجار زۆرە لە هەموو لایەكى وەزارەت پێشتریش زۆر بەووردى ئاگام لە ووردو درشتى بەڕێوەبەرەگشتیەكان بوو , بە دیوان و تاپۆ و داواكارى گشتى و سەرۆكایەتى دادگاى تێهەڵچوونەوە.
بەخوودى وەزیرى داد دەست پێدەكەم كە ئەو كات لەساڵى 1997 كە هاتە وەزارەت و دامەزرابوو بە دادوەرى خۆى باشى بیرە چۆن دامەزرا باشى بیرەكە دواتر پاش ماوەیەك ژوور بەژوور بەداوى كچى جوان و فەرمانبەرى ناسك دەگەرا بۆ ئەوەى لە چواردەورى خۆى كۆى بكاتەوە ئەمە راستەیكە كە هەموو فەرمانبەرانى وەزارەتى داد و داداگا لە وكات دەیى زانن تەنانەت زۆر لە فەرمانبەرە نزیكەكانى ئەوكاتت ئاگادارى ئەو پەیوەندییە مەشبووهانەت بوون كە لەگەڵ كەسانى زۆر لە خوار خۆت هەت بوو وایە یان نا؟ جەناب. بەخوایى كار وابڕوات فایلەكانت هەموو یەك بەیەك هەڵدەدرێتەوە بەڕێز چونكە ئەو كات كە ئەو كارانەت كردووە قەد بە خەیالت نەدەهات كە ببیتە وەزیرى بەسدفەش .
لە مەڕ چەواشەكاریەكانى كە بڵاوكلاراوەتەوە لەسەر وەزارەتى داد كە زۆر گوناهە پێى بڵین بابەت چونكە خۆى لە چوارچێوەى (ماستاو چیەتى و خۆفرشى و درۆ) دەبینێتەوە زۆر باسى 2 بەڕێوەبەرى گشتى دەكرێ كە بەراستى كاتى من ئەوانە لەوێ نەبوون بەڵام بەپێى ئەو قسانەى كە لە كۆنە برادەرەكانى خۆم كە لە خودى فەرمانبەرانى چ پارتى چ یەكیتى هەمە دەڵێن ناوبراوان وایە كەسى زۆر زیرەك نین بەڵام تواناى فێربوونیان زۆر زۆرە و وابزانم كەسیش لە سكى دایكى فێرى هیچ نەبووە . دیارە گلەیى ئەوە دەكەن ئەو برادەرانە گوایا ئەوانە كە دەسڵاتیان لە مەێلەحەتى خۆیان بەكارهێناوە خەریكى مۆنیكا كڕین و ئەساسى ناو ژوورەكەى خۆیانن من چەند راستیەك بۆ هەموو لایەك روون دەكەمەوە ئەوەى پەیوەندى دارە ئەگەر وانیە بانكۆلى بكات نەك تەنها قسە فڕێدا .
لەناو وەزارەتى داد تا ئەو ساتەى من لەوێ بووم كەسێك هەیە بەناوى(هادى على) كە دەرچووى زراعەیە و شارەزایە و بەڕێوەبەرى كارگێرى(قۆڕ بەسەر ئەو وەزارەتە) لە ساڵى 1997تاكو ئەمرۆ ئەو زاتە پەنجا حكومەت گۆرا ئەو هەر لە جێگاى خۆى بوو تەنانەت لە زەمانى وەزیرى یەكگرتوو عەسران دەچوو حەدیقەچى لە گەڵ خۆى دەبردە ماڵى وەزیرى داد (هادى على) و باخچەى بۆ پاك دەكردووە , نوێژى جەماعەتى دەكرد كەچى ئێستا وەك دەڵێن نوێژو شتى وا تەرك كراوە تەنانەت دەڵێن رۆژێك لە قاتى سەرەوە هاتۆتە خوارى زۆر هیلاك بووە ووتویەتى لەگەڵ جماعەت ریقنەى سەرەوەمان هەموو پاك كردووە ,تاكو برادەرێك پێى ووتوە عەیبە تۆ خەبیریت چۆن شتى وادەكەى (تووخوا ئەوە لەگامیی و ماستاو چی و كاسە لێسیە) یان حاجى ادریس كە كۆڕێكە لە پەڕى گۆڵ ناسكتر و پاكتر عەیبە بەدرێژایى تەمەنى نووسینگەى وەزیر لە هەموو كابینەكان كەسێكى واپاك و جێگاى متمانەى هەموولایەك دروست نەبووە بەسە بۆتان لەسەر حسابى ئەم و ئەو خۆتان شیرین دەكەن لەلاى ئاغاكانتان ئەوانەى خۆیان بە كاسە لێسى دانراوون لەو شوێنانە..
دەڵێن گوایا فاروق جمیل كورى خوشكى لە وەزارەتى داد دامەزراندووە و پلەو پایەى پێ داوە ئەى جەنابى هادى على كورەكەى خۆى بەنایاسایى دامەزراندووە لە دیوانى وەزارەت كە دەستى راستى لە مەچەكەوە بڕاوەتەوە كە ئەمە خۆى بە (عاهە مستدیمە)دادەنرێ كە نابێ فەرمانبەر دامەزرێت چونكە ناتوانێ خزمەت بكات , وەك جاسووسیش دایناوە رۆژانە ژوور بەژوور دەگەرێ .بەراستى ناوى نازانم بەڵام ئەوەى لە ناو دیوانى وەزارەت بێ دەزانێ ناوى چیە.بەڕیز وەزیرى داد ئەمە كەم كورتى نیە ئەى بۆ لاى نادەیى زیادەرۆى نیە بۆ راستى ناكەیتەوە یان بەرنامەكەت شتێكى ترە.
بۆ مەسەلەى ئۆتۆمبیلى برادۆ و وەنەوشە كە كڕاوون نموونە بەبیر هەموو وەزارەتى داد دەهێنمەوە كە خۆیان لە خوانەكەن و راست بڵێن كاتێ بەڕێوەبەرى گشتى تاپۆ بەناوى(لقمان عمر حسین) پارتیشە لە زەمانى فاروق جمیل نەبوو برادۆى 2007 بۆكرا كە بوو بە عەجایب لە لاى هەموو لایەك كە ئەوكات بەس بەڕێوەبەرى گشتى دیوان لاى بوو ئەوە چى یە یان هى پارتیە قەیناكە .
ئەو لقمان ناوە كە وەك هادى على جەنابى لە 1998 وە ئەویش بەڕێوەبەرى گشتى تاپۆیە دەرچووى یاسایە و یەكێكە لەو كەسانەى كە لە شیراتۆن گیرابوون , ناوبراو كاتى خۆى لە ماڤ پەروەرانى پارتى شەرى كردبوو لەگەڵ یەكێك لە هەڤاڵەكانى خۆى دەمانچەى لێ دەرهێنابوو تاواى لێهات تاكو ئێستا دەركراوە و رووى نیە بچێتە ئەوێ سڵاو لە مەعریفەت و بڕوانامەكەت چاوەرێى چى لە تۆ دەكرێ...
دەڵێن كاتى خۆى كە لەماستەر وەرگیرا كۆرسى یەكەم بەواستە ناحج بوو بوو , كاتێ لە ماستەر وەرگیرابوو (دادوەر هادى اسماعیل) لە جێگاكەى دانرابوو بەڵام كە تەواوى كردبوو بەڕێگایى فاروق جمیل نووسراوى بۆ كرا بۆ ئەنجوومەنى وەزیران تاكو بگەرێتەوە بۆ جێگاكەى خۆى تاكو ئەو نوسراوەى بۆكرا بۆ ئەنجوومەن هەموو رۆژى لە نووسینكەى وەزیر كەوتبوو.ئەى وەزیرى داد ئەمە زیادە رۆیى نیە بۆ راستى ناكەیتەوە كاتێك دادوەرى(هادى على) بە نووسراوى ئەنجوومەنى وەزیران بە تەوقیعى نێچیرڤان دانرابوو لە جێگاى لقمان كەچى بەواستە و ماستاوچیەتى جێگاكەیان بەناوبراو چۆڵ كردو جووەوە جێگایى خۆى .فەرموو پیاو بە قسە لەسەر ئەو ناعەدالەتیى و زیادەرۆییە بكە.
هەروەها كاتێك كە (لقمان عمر) لەوێ نەبوو بەڕێوەبەرى ژمێریارى تاپۆ كەناوى(نشوان) زۆر قسەى لەدواكردبوو شتى زۆرى لەسەر باس كردبوو لە هەموو شوێنێك, دواى گەرانەوەى ناوبراو لقمان هیچى لەگەڵ نەكردبوو ئەگەر تۆزێك بیر بكەیتەوە دەزانیت ماناى ئەمە چیە(واتا ملى ناوبراو لە ژێر چەقۆى ژمێریار بووە) ئەى باشە كەس هەیە لە فەرمانبەرانى تاپۆ لە لێژنەى كڕین تاكو ئیستا وەێلى ناوبراوى تەوقیع نەكردبێ هى دعوەتەكانى ماڵەوەى هى شەربەت و ئاوى مقەتەر كە كەس نازانێ كەى وچۆن كراوە ,باشە بۆ كەس باسى لقمان عمر حسین ناكات كە تاكو ئیستا ژمارەى كاتى بە ئۆتۆمبیلە پرادۆكەیەتى تەنها لە كاتى دەوامى فەرمى 6دادى پێوەیە ,ئەى بۆكەس باس ناكات كە بە ئاشكرا 6داد بكاردەهێنیت بۆ هێنان و بردنى منداڵەكەى بۆ داینگەو قوتابخانە ئەى بۆ باسى ئەوە ناكەن خۆ وابزانم لە كاتى فاروق جمیل بوو تاپۆى گشتى كرایەوە و نووسیگەى لقمان عمریش نزیكەى دەفتەرونیو بەس ئەساسى بۆ كراوە كە خوودى وەزیریش دەڵێن ژوورى وایى نیە .ئەى بۆ باسى ئەوە ناكەن كە دەڵێن لقمان عمر كوڕى خوشكێكى لە لاى خۆى داناوە كردەویەتى بە بەرپرسى it لە ئەلف و بێى ئەو زانستە نازانێ , بەسە زۆر عەیبە بۆتان بەسە سوومعەى لەخۆتان گەورەتر لەكەدار مەكەن تكایە ......
لە بابەتەكە ناوى كچێك هاتووە كەناوى رووخرشە ناوبراو كاتى خۆى كەلە سەرۆكایەتى بوو پارتى بوو تەنانەت هاتوو چۆى ناوچەشى هەبووە,كاتى من قەد نەم زانیوە رۆژێك لە رۆژان ئەوە یەكێتى بوو بێت, خۆشى كە هاتە وەزارەت زۆر جێگاى گومان بووە جەنابتان واتان باس كردووە كە فاروق جمیل خۆى بەدواى كەسى وا گەراوە كە تێكدەربێت و كار نەكات لە وەزارەت , نەفرەت لەوەى كە ئەوى هێنایە وەزارەت سەبارەت بە دەركردنى ناوبراو زۆر جوان دیارە لەسەر چى دەركراوە حورمەتى لەخۆى گەورەترى رانەگرتووە ئەوە مەسیریەتى ,دەگەرێتەوە بۆ باوەشى خۆتان باشتر پەروەردەى كەن.نەوك بێت نامووسى خەڵك لەكەداربكەن تاوانە تاوان ئەى هاوار
لەكۆتایدا ئەوندە بە وەزیرى دادى تازە دەڵێم جەنابى روف رشید كاتى خۆى مانگانەى پاكردنەوەى وەزارەت و باخچەكەى نزیكەى 3ملیۆن بوو كە بەڕێوەبەرى كارگێرى وەزارەت هادى گرتبووى ئەمە لە 2007 نازانم ئێستا بەو بێ بەهایەى پارە دەبێت هادى مانگانە چەند لووش بكات , بۆزانین نابراو بە پارەى كرینى ئەساسى وەزارەت خانوویەكى كڕى.
ئەوەندە بەو قەڵەم شكاوانە دەڵێم تكایە ماڵتان لە شوشەیە بەرد مەگرنە ماڵى خەڵكى تر ئەو زەمانە گوزەشت كە خەڵكى لە باس كردنى راستەیكان بترسێ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست