که‌ناڵی کوردسات چۆن ڕیسوا کرا!
Thursday, 16/07/2009, 12:00
ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی 15/07/2009 که‌ناڵێ کوردسات که به سه‌ردانێکی چاوه‌ڕوانکراو و به‌رنامه ژاڕێژراو پلان تاشراودا، سه‌ردانی شاری هۆل کرد له به‌ریگانیا، بۆ مه‌به‌ستی چاوپێکه‌تن له گه‌ڵ کورده ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ره‌کانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دیکاتۆری هه‌ردوو بنه‌ماڵه، هاتبونه شاره‌که‌وه، ئه‌مه جگه له کامێره مانه‌که سێ په‌یامنێری له گه‌ڵدا بو بریتیبون له مه‌نسول کۆمیته‌و مه‌نسول مه‌ڵبه‌ند و مه‌نسولی شاری هۆڵ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه نه‌یانتوانی چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ چوارله دانیشتونی شاره‌که بکه‌ن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له قه‌ره‌باڵه‌غترین و سه‌ره‌کی تری شارعی ئه‌م شاره دهستیانکردبو به پڕوپاگه‌ندی بۆ لیستی یه‌کێتی و بارزانی، و سه‌ردانی سه‌رجه‌م مه‌تعه‌م و چایخانه‌و دوکانی کورده‌کاندا کرد، هیچ که‌سێک ئاماده نه‌بوو قسه‌یان له گه‌ڵدا بکات و ده‌نگیان بۆ بده‌ن، ناچار وایان لێهاتبو ڕویان کردبوه ئه‌و که‌سانه‌ی که ئقامایان نیه‌و بێ شوێن و جێگان، تا به بیانوی ده‌عوه‌ت و به سهرکردنهوهیان بۆ ئه‌وه‌ی قسه بکه‌ن بۆ که‌ناڵه‌که‌یان نانیان بۆ ده‌کڕن و پاره‌یان ده‌ده‌نێ، به داخه‌وه ئه‌وه‌ی جێگای خه‌فه‌ت خواردنه توانیان 5 که‌س هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن به نان کڕینێک بۆ ئه‌وه‌ی که قسه بۆ کامێرهکهیان بکات و باسی لیسته‌که‌یان بکات، به ده‌ستی به تاڵ نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ له‌نده‌ن، ئه‌وه‌ی که ئێمه حه‌زمان لێیه باسی بکه‌ین ئه‌وه‌یه ڕویان له هه‌ر که‌سێک ده‌کرد، پێیان ده‌گوتن بڕۆن بۆ حه‌لاوی باس بکه‌ن، و له زۆر ژێگا مافی چونه‌ژوره‌وه‌یان هه‌ر پێنه‌درا و له لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه قسه‌یان پێگوتراو ئیهانهکران، ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه گه‌نجێکی شاری هۆڵ جگه له‌وه‌ی پاڵپشتی له لیستی گۆران ده‌که‌ین و بیر‌و باوه‌ڕمان به گۆرانه، پێمان خۆش بو ئه‌م بابه‌ته بۆ کوردستانی پۆستی خۆشه‌ویست بنێرین، هیوادارین ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ بڵاو بکه‌نه‌وه، هه‌تا خه‌ڵکی له هه‌موو کوێێهکی ئه‌م جیهانه‌دا بزانن که چۆن له ئه‌وروپاش ئه‌مانه ڕه‌زیل و ڕیسوا ده‌کرێن، وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێمان خۆشه که ئه‌وه‌تان پێڕابگه‌یه‌نین که ئه‌م کاره‌ی که کوردسات کردویه‌تی، له ڕقی ئه‌وه‌یه که هه‌فته‌ی پیشو کۆمیته‌ی پشتیوانی گۆران له شاره‌که‌مان کۆڕێکیان بۆمان گرت و خه‌ڵکیکی زۆر له شاره‌که ئاماده‌ی کۆڕه‌که بون و پشتیوانی خۆیان وه‌ک کورده‌کانی هۆڵ بۆ لیستی گۆڕان نیشاندا، ئه‌مانیش هاتن کارێکیوا بکه‌ن، به‌ڵام له بیریان چوبو مریشک لای قازی کردوه، وه‌ک عه‌زیز وه‌یسی لێهات. بو به ئێستر... هه‌ر کاتێک کوردستان پۆست ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی ویست که قسه‌یه‌ن کردوه بۆیان ئه‌وا ئێمه ناوه‌کانییان بڵاو ده‌که‌ینه‌و هه‌تا هه‌موو خه‌ڵکی بزانن کێن و چی کاران له شاره‌که‌یه)
ئیتر زۆر سوپاس بۆ کوردستان پۆست و هه‌مو لایه‌ک
برادارانی هۆل له چایخانه‌که‌ی میسته‌ر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست