کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازادی عەقل بەر لە ئازادی جەستە

Monday, 13/07/2009, 12:00


مرۆڤ كاتێك هزری ئازاد بێت ئەگەر لەناو زیندانیش دابێت ئەوابەئازادی ئەژیێت وئازادە چونكە لەپێناوی ئازادیدا ئامادەیە قوربانی بدات،بەڵام كاتێك بیری ئازاد نەبێت ئەگەر لەخۆشترین شوێنی سەرزەوی بێت ئەوا وا هەست دەكات كە لەناو زینداندایە،ئەوانە زۆرن كەلەپێناوی ئازادیدا ئامادەن بكەونە زیندان ولەژێر قامچی جەلادەكان دا بانگی ئازادی ئەدەن بەگوێی نەوكانیان،هەروەكو ماندێلا27زیندانی كرا تەنها لەپێناوی نەتەوەكەیدابوو ئنجا لەبەر ئەوەی كە عەقلی ئازادبووئامادەبوو تەنها دوو سال حوكم بكات ولەسەركورسی دەسەلات بێت وئیتر ووتی من ئەمەوێ وڵات بەدیموكراتیەت بروات بەرێوە ئینجا خۆشی هەلنەبژارد بۆ سەرۆكایەتی بۆئەوەی خەلك یەكێكی تر هەلبژێرێ ئەمەیە سەركردە،لەپێناو نەتەوەكەیدا زیندانی كراو دواتریش كاتێك خەونەكەی هاتەدی وئەپارتایدنەما ئیتر بۆچی خۆی بكات بەبت لەسەر سینگی ئەم میللەتە ببێتە مۆتەكە،لای خۆمان زۆر لەگەنج وكوردپەروەران لەسەردەمی رژێمدا ئامادەبوون لەپێناوی ئازادیدا گیانی ومالی خۆیان ببەخشنەوەوپێیان باشتربووەلەژێ پۆستالی بەعسدا نەبن بەلكو لە زینداندا پیاوانەومەردانە بژین یان بمرن ،بەڵام داخەكەم ئێستا ئەوەندەیان پێ رەوا نابینن كە موچەیەكیان بۆ ببرنەوە شایستەی خۆیان بێت ئەگەرچی ئەوەی ئەوان كردیان لە پێناوی ئازادیدا بەهیچ شتێك قەرەبوو ناكرێتەوە بەڵام بۆچی ئەوانەی تا دوا هەناسە لەگەلە بەعس بوون ئێستا خزمەتیان دەكرێت؟ ،یەكێك لەو سەرۆك جاشانە دەناسم كەوا تاوەكو سالی 2003تاوەكو سەددام تەواو رووخا لەگەلیدا بوو دواتر كە نەیتوانی لە عیراق دەربچێت ،لە جیاتی ئەوەی بگیرێت ولێپێچینەوەی لەگەل بكرێت كەچی هەرچی مولك وخانووی هەبوو دایانەوەوئەو خەلكەش كە لەناو خانوەكانی ئەو بوون بەپارەوزەوی قەربووكرانەوەئێستاش مووچەی دیوەخانی هەیە كەلە 30 گەلا كەمتر نیە لە پێناوی تەنها بەرژەوەندی حیزبدا نەك حوكومەت،ئەگەر ئەو دەستی ئێوە بووە دەی بەلگەمان نیشان بدەن ئەگەریش نا بۆئاوەها بەرزی دەكەنەوە ولاتان بەرێزترە لە زیندانیەسیاسی وپێشمەرگەدێرینەكان.

عەقلی ئازاد بەرهەمی بارودۆخێكی ئازادە ئەبێت بۆ هێنانەدی ئەم عەقلە ئازادە چەندین مەرج هەبێت ئەگینا بەپێچەوانەوە عەقلی دۆگما وداخراو پراگماتی وكۆنەپەرست پر بەمانای ووشە دێتە بوون،مەرجەكان ئەوانەن:

1-ئازادی لەبیركردنەوە،نەوەك كۆت خستنە سەر بیروهزر ئەمەش بەترس تۆقاندن ورێگەنەدان بەهزری ئازاد،ورێزنەگرتن لێی بەبیانووی نەگونجاوەوە.

2- ئەزموونی ئازاد واتە ئەو كەسەی هزرێكی ئازادی هەیە ئەبێت لێی بگەرێیت تاوەكو بیكات بەئەزمون ئینجا دواتر حوكمی لەسەربدەیت.

3-دەرنجامی ئازادكاتێك تۆ ئازاد بیت لە بەدەستهێنانی زانیاری وگەیشتن بەسەرچاوەكانی وتوانیت ئامارەكان تەواو بەجێ بگەیەنیت ئەوكات دەتوانیت خزمەت بەكۆمەلگا بكەیت.

4-چارەسەری ئازاد واتە دوای ئەوەی ماندوو بویت وگەیشتیت بەدەرنجامێ بۆكێشەیەك یان قەیرانێك ئەو كات چارەسەری خۆت پێشكەش بكەیت وئازاد بیت وكەس نەبێت بەهەربیانوویەك بتخەنە ژێر پرسیارەوە.

5- رەخنەی ئازاد،كاتێك تۆ رەخنە بگریت بەئازادی ورەخنەكانت رێزی لێ بگیرێت ،ئەوكات بیرت زیاتر دەجولێت ودەگەیت بە وەی كە بەلێ من دژی كۆمەلگا نیم بەلكو من لەسەنگەری ئەوم چونكە ئازادی ئەوم دەوێت.

ئەگەر ئەم مەرجانەنەبوون بەلكو پێچەوانەی ئەوانە هەبوون ئەوكات بێگومان بەرهەمێكی تاڵمان دێتە دەست بەبوونی نەوەیەكی بیرتەسك وهەلپەرست وترسنۆك بەمانای ووشەونەزان ودۆگماوودواكەوتوو ،كەنەلەدیمكراسیەت تێدەگات نە رێزی بیرورای جیاواز دەگرێت نە مرۆڤایەتی بەلایەوە گرنگە چونكە ئەوكەسانە دۆرراون بەڵام وانیشانی خەلك ئەدەن كەسەركەوتوون ئەگەر لەدەسەلاتیش بن وەكە كۆیلە بیر دەكەنەوە ئەگەر بەرپرسیش بن وەكو سەرباز رەفتار دەكەن چونكە سەركردە بەزەیی دێت بەخەلكا كاتێك برسی بن بەڵام ئەو خۆشی پێ دێت،سەركردە خەمی كێشەكانی میللەتی خۆیەتی كەچی ئەم خەمی كورسی خۆیەتی،سەركردە بۆكارە هەلەكانی بیانوو ناگرێت چونكە كاتێك هەلەت كردوودانت پێدا نەهێنا كەهەلەیت ئەوكات ئەخلاقی میللەت ئەكەوێتە ژێرپرسیارەوە ئایا ئەگەر سەركردە هەلەش بكات هەرراستە؟! بۆیە ئەبێتە كلتوروخەلك لەسەری پەروەردە ئەبێت.كاتێك غاندیان ئەبردبۆزیندان بەر لەوەی سواری شەمەندەفەر ببێت یەكێك داوای لێكرد ووتی پەیامێك بۆ ئەم خەلكە بلێ .ئەم لەولامدا ووتی: من خۆم پەیامم.بەراستی ئەبێت سەركردەزۆر نەدوێت چونكە قسە فەقیرە هەموو كەس پێی دەوێرێت،ئینجا چ جای كەسی سەركردە.لێرەیە كە فاروق تۆفیق دەلێت نەتەوەی داگیركراو هیچ باوەری بەخۆی نیە بەلكوبۆ هەموو شتێك پشت بە داگیركەر دەبەستێت.كاتێك عەقلت داگیر دەكرێت پشت بەعەقلی بێگانە وداگیركەر دەبەستی ووەكو ئەو بیر دەكەیتەوە،ئەگەر عەقلی ئێمە داگیرنەكرابێت لەلایەن رژێمەكانی ترەوە بۆچی وەكو ئەوان بیر دەكەینەوە كەهەرچی رەخنەمان بكات دژمانە باش بێت یان خراپ.بەڵام ئەگەر بێگانەیەك رەخنەمان لێبگرێت ئەوا لەژێردەستی دلەرزین.

ئەوەی ئەمرۆ لە گۆرەپانی سیاسی كوردستان گوزەر دەبێت دوور نیە لەم شتە كەنەبوونی ئازادیە. بەلێ ئازادی جەستەوخاكمان هەیە بۆ17سال دەچێت بەڵام ئایا بیركردنەوەمان ئازادانەیە،لای هەندێ كەس ئازادی لە پۆشاك فرێدانی ئافرەتدایە لای هەندێك لە وەدایە پیاوچی بیەوێت بیكات بێ سنوورلای هەندێكی تر ئازادی بەخۆی زیندانی كراوەوبەڵام بەناوی ئەم ووتار دەدەن و حوكم دەكەن.ئێمە چەندین سالە ئازادین لەم هەرێمە بەڵام كوا بەرهەمی ئەم ئازادیە ئەگەر بەبوونی چەند حیزبێك وچەند كەنالێكی راگەیاندن وبوونی چەند رۆژنامەیەكی ئازاد دەم كووتی خەلك بكەن ئەی كاتێك رەفتاری ناشایستە بەرامبەر ئازادی دەكرێت لەلایەن بەرپرسە گەورەكان وسامانی گشتی دەخەنە گەر بۆتاكەكەسێك وحیزبێك وبنەمالەیەك ئەوكات چی دەلێن ئەگەر بەبەرچاوی ئەم خەلكە ئێوە كورستان دابەشكردووەبەسەر دووحیزبدا.. خەلك ئەوە نەبینێت ئەی چی دەبینن،ئەم پارتیستان ئەمەش یەكێتیستان،ئەمە چ یارەیەكە بەعەقلی ئەم خەلكە دەیكەن،ئەمەچ چاوبەستنێكە ،ئەوانەش كەوا بەخۆیان دەلێن رۆشنبیروشتی لەم جۆرە ئەگەر بۆپارووە نانێك نەبێت هیچتان بۆ نانووسن وپێتان هەلبلێن .پێهەلگوتنی بۆچیە كە تۆ خۆت وەكو غاندی دەلێت پەیام نەبیت چ پەیامێكم پێ دەلێیت.كاتێك نەتتوانی لەماوەی حەڤدە سال تەنها كارێكی ئاسان بكەیت كەنەبووجەی دەوێت ونەبەگەمارۆی ئابووری رێگای دەگیرێت كە نەتوانیت بیری ئازاد بهێنیتە كایەوە بۆئەوەی كاتێك هەلەیەك دەكرێت رەخنەی لێبگرێت وهەلوێستی بەرامبەر بگرێت،بەلكو ئەوانەی رەخنە دەگرن ونارازین لە حكومەت وحیزبە تێكەل بووەكەتان بە خۆفرۆش خائین ئەدەنە قەلەم. كێ باشە ئەوانەی ستایشتان دەكەن وئێوەش دەمیان چەور دەكەن.ئێمە تەنها داوای ئازادی راستەقینە دەكەین وچیترمان ناوێت ئازادی لەهەموو شتێك نەك بەرەلایی وبێ یاسایی نەك ستایشی دەسەلات چونكە دەسەلات ستایشی ناوێت وا لەپێگەی هێزدایە،بەلكو بەهێزكردنی بەرەی رەخنەگرتن چونكە رەخنە گرتن لەبەرژەوەندی هەموولایەكدایە چ دەسەلات چ میللەت.بەهێزكردنی ئازادی تاك وگروپە چاكسازوبەرژەوەند ویستەكانی گەل نەك خۆویستی وحیزب ویستی، هێنانە كایەی دەسەلاتێك كۆیلەی خەلك بێت نەك پێچەوانە وەكو مەكفێرسۆن دەلێت ئێمە بەدەنگەكانی خۆمان دەسەڵات دەكرین .نەوەك دسەلات دەنگ بكرێت ،ئەبێت دەسەڵات هی خەلك بێت لە دیموكراسیەتی راستەقینە، پەرلەمان نوێنەری خەلكە ئەگەریش تۆ زۆرینەت هێناو بوویت بەدەسەڵات تۆ حكومەت بۆ هەمو خەلك دەكەیت ئەوانەی دەنگیان بۆ دایت وئەوانەش كە دەنگیان بۆ نەدایت ،كەخۆت بەدیمكراسی دەزانی دەبێت بەیەكسانی خزمەتی هەموویان بكەیت.ئەی ئەوەی چەندین ساڵە بۆ خەلكی ئێمە بەتەواوی لە دیموكراسیەت تێنەگەیشت ئەم خەلكە ئەگەر فێركرابا وراهێنرابا زۆر بەئاسانی پەیرەوی دەركرد وئێستا دەبووین بەخاوەنی گەلێكی ئازاد لەبیركردنەودا ،خەلكێك ئامادە نیە پارچە كاغەزوپۆستەری لایەنێكی تر قبول بكات ئەی ئەمە تۆ چیان فێردەكەیت حیزب لە بنەرەتدا بۆ پەروەردەوپێگەیاندنی ئەندامی سیاسی كارامەو لێهاتووە بۆئەوەی خزمەتی كۆمەلگا بكات،ئەگەر وا نەبوو دیارە ئەم حیزبە دەكەوێـتە ژێر پرسیارەوە ؟!ئەم ئەندامانە بۆ وا رەفتار دەكەن كەچی لەناو حیزبێك دان خۆی بە رێبەری دیموكراسی ومافی مرۆڤ وئازادی دەزانێت.

ئەگەر ئێمە چەندین سالە تەنها بیرمان لەو بكردایەتەوەكە چۆن عەقلی ئازاد بنیات بنێین بێگومان لەزۆر شتدا پێشی زۆر ولاتان دەكەوتین ،لەزۆر شتدا رابەر دەبووین ئێمە دەمانتوانی بەوە قەرەبووی خەلكی خۆمان بكەینەوە كاتێك لەژێر چەپۆكی رژێمی دیكتاتۆر رزگاری بووئینجا دەمان دیت چ بەرهەمێكی دەبوو!بەراستی ئەركی ئێمە زۆر قورسە بەرامبەر نەوەكانی داهاتوو،كاتێك پرسیارمان لێدەكەن بۆكوربەدەستی سەددام كوژرا ئەوا وەڵام ئاسانە،بەڵام كە دەپرسن بۆكورد یەكتریان كوشت چی وەلام دەدەینەوە،ئەی بۆئێستا یەكتری قبول ناكەن ،بۆیە دەوتوانم بلێم نەوەی داهاتوومان دەمانخاتە ناو قەفەسی دادگاییەكی ویژدانەوە ،ئینجا ئەگەر تۆسقالێك ویژدانمان ماوەئەوا باشەودەتوانین لێرەو بەدوا چاكی بكەین.. ئەگینا با مەرگی ویژدانی خۆمان نەتەوەی خۆمان بەیەكەوە بنێژین،تەنها فرسەتێك كە لەبەردەمماندایە ئەوە دان بەهەلەی خۆماندا بنێین وبەرەو راستكردنەوە هەنگاو بنێین بەڵام بەمەبەستێكی تەواونەك هەلخەلەتێنەر چونكە مەبەستی ناتەواو هەلخەلەتێنەر یەكسانە بەكوشتنی مرۆڤایەتی ،ودژەلەگەل ئازادی ومافی مرۆڤدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە