بەشی دووەمی: گەندەڵێكی تازە بابەت لە وەزارەتى تەندروستی!

Saturday, 17/10/2009, 12:00


لە بەشی یەكەمی ئەم بابەتە كە دەربارەى گەندەڵیەكانی بەڕێوەبەرى بەشی هێنانی دەرمان بوو لە وەزارەتى تەندروستی (نوێنەرى مەڵبەندى سێی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان) دەرمانسازی گەندەڵ نازم عبدالله ، زۆر بە توانایە لە خۆگونجاندن لەگەڵ زرووف وكاربەدەستان وحیزبی دەسەڵات لە هەموو سات وزەمانێك. لە بیرمە كاتی خۆى چۆن نازمە كۆنە بەعسی بە بەدلە زەیتوونیەكەى پۆزى لێ ئەدا وچاوی لە خەڵكی سوور ئەكردەوە. ئێستاش پۆز بە مەڵبەند وپشتگیری مەڵبەند و وەزیرى تەندروستی لێ ئەدا. ئەگەر بیر لەم گۆڕانكارییەى دكتۆر زریان ومەڵبەندی سێ بكەینەوە بە لابردنی دەرمانساز مووژدە ودانانی نازم عبدالله لە پۆستى بەڕێوەبەری بەشی هێنانی دەرمان بە تایبەتی لەم ساتە ولە بەرەبەرى گۆڕانی كابینەى حكومەت ئەوا بۆمان دەردەكەوێت كەوا د. زریان ومەڵبەند دەیانەوێت دەستیان لە ناو وەزارەتى تەندروستى بمێنێت تا زۆرترین ماوە كە بتوانن چونكە دەزانن د. زریان لا دەبرێت و وەزارەتی تەندروستى نادرێتەوە بە یەكێتی. هەروەها دەیان گرێبەستى دابین كردنی دەرمان وپێداویستی پزیشكی لە ژێر جێ بەجێ كردندایە وبەس خۆیان دەزانن لە هەر گرێبەستێك چەندیان بەردەكەوێت پاش تەواو بوونى گرێبەستەكان. بەڵام چش لەوەى دزى وگەندەڵی دەكەن بەس خۆزگە ئەم زاتە یان دانەنابا چونكە بوونی ئەم كابرایە لەو شوێنە ئیهانەیە بۆ هەموو دەرمانسازە بە شەرەفەكان. دەبوو لە پاش گرتنی دەرمانی ئێكسپایەر لە دەرمانخانەكەى نازم دەرمانخانەى هیوا لەلایەن لێژنەى وەزارەتەوە وئاشكرا بوونى دزییەكی زۆر گەورەى نازم لەو كاتەى كە بەڕێوەبەر بوو لە كۆگاى ژمارە 18ى دەرمان وپێداویستی پزیشكی سەر بە وەزارەتى تەندروستى ئەوا دەبوو ناوبراو ریسوا كرابا وبخرایە لیستی ڕەشەوە بە لایەنى كەمەوە. نەك بەرزبكرێتەوە لە وەزیفەكەى. بەڵام وادیارە ئەوان پێویستیان بە دزى شارەزاو خاوەن ئەزموون هەیە لەو شوێنە چونكە ئەوێ باشترین پۆستە بۆ دزینی پارەى وەزارەت وگەندەڵی تەبعەن لە پاش پۆستی وەزیری تەندروستى!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە