سه‌رمایه‌گوزاری نه‌وت له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ته‌نها ڕێگایه بۆ سه‌پاندنی فیدرالیزم
Sunday, 11/04/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر چی هۆکاره ناوخۆی‌و ئه‌قلیمی و جیهانیهکان بونه هۆی داممهزراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق، به هه‌مه‌موو ئه‌وکێشه‌و گرفتانه‌ی که هه‌ماهه‌نگ بون له نا سه‌قامگیری ئه‌م ووڵاته. ئه‌م نائارامیه‌ی که به‌رۆکی زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی پێکهاتوو له فره نه‌ته‌وه‌و فره ئایینی گرته‌وه تا ئێستاش به ده‌ستیه‌وه ئه‌ناڵێنن، وه زۆرجاران ئه‌بێته هۆی چرهنوسێکی ترسناک
هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م کێشه‌یه ئه‌گه‌رێته‌وه سه‌ر جیاوازی ئاره‌زوو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوردی ورامیاری میله‌تانی جۆراوجۆر له ئاستی یه‌ک ووڵاتد
زۆر له‌نه‌ته‌وه‌کانی جیهان که له ژێر سایه‌ی سیاسه‌تی چه‌وتی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوخۆیدا له هه‌ردوو بواری سیاسی و ئابوری‌دا ئهچهوسانهوه دوای داڕمانی حوکمی مه‌رکه‌زی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند. وه توانیان له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا له هه‌موو بواره‌کانی پێشکه‌وتنی ژیان،خۆیان له ووڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهان که‌م یا زۆر نزیک بکه‌نه‌وه.
عێراق به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕوداوانه‌ی که له ڕوسیای یه‌کگرتوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا و یوگۆسلاڤیا ڕویدا، به‌و هۆیه‌ی که زۆر له هۆکاره ئه‌قلیمی و جیهانیهکان ڕێگر بوون له پارچه بوونی عێراق بۆ چه‌ند ئهقلیمێک، دوای داڕمانی خوێناوی ترین ڕژێمی دیکتاتۆری له‌و وڵاته‌دا له ساڵی 2003،
زۆر له بۆچونه سیایه‌کان گه‌یشنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتی و فیدراڵی پێویستیه‌کی سیاسی و سه‌رده‌میانه‌یه بۆ ده‌رچون له‌و کێشه‌و گرفتانه‌ی که ئه‌م ووڵاته به ده‌یان ساڵه به‌ده‌ستیه‌وه ئه‌ناڵێنێ. ئه‌م شێوه سیستێمه سیاسیه ته‌نها ڕێگه‌یه‌که بۆ کۆردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچۆنه جیاواز‌و فره لایه‌نه‌کان. هه‌ر سه‌رپێچیه‌ک بۆ له‌باربردنی ئه‌م سیسته‌مه سیاسیه ئه‌بێته هۆی کاره‌سات و نائارامیه‌کی وه‌ها که سه‌ره‌نجامی شه‌ری ناوخۆیی به‌ربڵاو ووی وه ئاکامی نادیاری کراو.
ڕوداوه‌کانی ئێستا و ڕابوردوو به‌پێچه‌وانه‌ی ئاواته‌کانی ئێمه بوون ، هه‌م له‌سه‌رده‌می حکومه‌تی عه‌لاوی وه جه‌عفه‌ریدا
وه هه‌روه‌ها ئێستاش له سه‌رده‌می حکومه‌تی مالکی به هه‌مان شێوه، ئه‌وکات وئێستاش هه‌وڵدانێکی زۆر ئاشکرا ڕوون به‌دی ئه‌کرا بۆ
له‌ناوبردنی ڕه‌وتی سیاسی چاوه‌ڕوانکراو له عێراقدا، له سه‌رو هه‌مویانه‌وه له بار بردنی فیدرالیزمه ، ئه‌مه‌و به
ئاشکرا ویستی ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ گێژاوی حوکمی مه‌رکه‌زی و ده‌سه‌ڵاتی ئاگرو ئاسن، وه‌ک کحومهتهکانی یه‌ک له دوای یه‌کی به‌غداد ئه‌یان سه‌پاند به‌سه‌ر خه‌ڵکدا،ئه‌مه‌ش هۆکاره‌کانی ئاشکران.
وه‌ک ئه‌وه‌ی که ڕابه‌رانی حیزبه سیاسیه‌کانی ناو مه‌یدانی ده‌سه‌ڵات په‌روه‌رده‌ی سیاسه‌تی ووڵاتانی ئهقلیمین وه ملکه‌چی ئه‌و په‌یمانانه‌ی که لێیان وه‌رگیراوه ئه‌ویش به‌رامبه‌ر به یارمه‌تی دانیان له بواری ئابوری‌دا، یاخود په‌روه‌رده‌ی فکری ناسیونالیزم و حیزبی تاک ڕه‌وین.
ئێستا فیدرالیزم به تێگه‌یشتنی بنه‌ڕه‌تی له ململانه‌یه‌کی سه‌ختدایه بۆ به‌ره‌و پێش چوون یان له ناوچون له میانی گروپێکی دیموکراتی خواز یا ئیرهاب. بۆ سه‌رکه‌وتن له‌م ململانه‌یه چه‌ند خاڵێکی گرنگ هه‌یه ئه‌بێ له به‌رچاو بگیرێ.
- وه‌ک ئاشکرایه ئابوری به‌ردی بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاته، وه له‌و ڕێیه‌وه ووڵاتان و نه‌ته‌وه‌کان ئه‌توانن سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بپارێزن. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا به‌تایبه‌ت له ئه‌قلیمی کوردستاندا جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که سیاسه‌تی حکوموتی مه‌رکه‌زی به‌و ئاقاره‌دا ئه‌ڕوا که ده‌سه‌ڵاتی ئابوری له ئهقیلم به‌روه لاوازی و له پاشانیش به‌ره‌و نه مان به‌رن.
که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا له ناو بردنی فکری فیدرالیه له ئاینده‌دا.
- په‌ره‌پێدان و ئاماده‌کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ به‌ره‌نگاری له‌خۆی و نیشتمان، ئه‌مه‌ش کاتێک ئه‌بێ که کۆمه‌ڵگا هه‌ست بکات که خۆی به‌شێکه له سیسته‌می به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ووڵاتدا ، ئه‌مه‌ش کاتێک دێته دی که سیسته‌می به‌ڕێوه بردنی ووڵات دیموکراسی بێت. یه‌کسانی کۆمه‌ڵگا بناغه‌ی دیموکراسیه، وه هیچ سیسته‌می سیاسی دیموکراسی نابێت ئه‌گه‌ر یه‌کسانی کۆمه‌ڵگا له‌به‌ر چاو نه‌گرێ.
پێشکه‌وتن داخوازی هه‌موو میله‌تانه، ئه‌م داخوازیه به ئاسانی نایه‌ته دی ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا ئاماده نه‌بێ پایه‌کانی سیسته‌می دیموکراسی جێبه‌جێ بکات.
فیدرالیزم چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ووڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌کات. وه ئامانج و ئاره‌زوی گشت کۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه، هه‌ر به‌ر ئه‌م هۆیه به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و ڕه‌شه بایانه ئه‌بێ که له وڵاتانی ده‌وروبه‌رو
هه‌ڵئه‌که‌ن، که له‌لایه‌ن چه‌ند کۆنه‌په‌رسته‌وه ڕیبه‌ری ئه‌کرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست