نامه‌یه‌ك له بن عه‌لییه‌وه بۆ بارزانی وتاله‌بانی
Saturday, 29/01/2011, 12:00
براده‌ران ئه‌م كاته‌تان باش
بۆیه به ووشه‌ی براده‌ران ده‌ستپێده‌كه‌م چونكه به برای ڕاسته‌قینه‌ی خۆمتان ده‌زانم و له زۆر ڕووه‌وه ده‌ڵیی سیانه بووین وبه یه‌ك سك له‌دایك بووین.
ئه‌م نامه‌یه وه‌كو ئاگادارییه‌ك بۆ ئێوه ده‌نێرم پاش ئه‌وه‌ی من ده‌ستم له بنی هه‌مانه‌كه دهرچووو زۆر ئاگاداری حوسنی برادهرمم كرد به‌ڵام به‌داخه‌وه گوێی لێنه‌گرتم هیوادارم ئێوه ده‌رسی لێوه‌ربگرن وخۆتان وه‌ك ئێمه لێنه‌كه‌ن ووه‌ك ئێمه خۆتان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنن به‌ڕاستی سوودم له‌و هه‌موو په‌نده كۆنه‌ی لای ئێوه وه‌رنه‌گرت كه ده‌ڵێت (تا نهینێنه ته‌به‌ق ناڵێن الله سه‌ده‌ق) بۆیه ئێستا من پێتان ده‌ڵێم ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر شه‌ڕی خۆتڕێنه ، ئه‌مه‌ی به‌سه‌ر ئێمه هات وخه‌ریكه به‌سه‌ر ئێوه دێت هه‌مووی خه‌تای خۆمان وچواردهورهكهمانه به‌تایبه‌تی چواردهورهكهمان ئه‌و چوارده‌وره‌ی كه هه‌رگیز ڕاستییه‌كانیان پێنه‌وتین ئه‌وانه‌ی ئێمه‌یان به‌م ڕۆژه گه‌یاند، ئه‌وان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له میلله‌ت دووریان خستینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگامان له دزییه‌كانیان نهبێپ چاویان گرتبوین و گوێیان كپ كردبووین هه‌میشه هه‌واڵی باشی خه‌ڵكیان بۆ ده‌گواستینه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی گه‌مژه ڕۆژێك بێت وبڵیین با ئێمه ڕۆژێك خۆمان بچینه ناو خه‌ڵك وبزانین ئه‌و شتانه ڕاسته كه بۆمان باس ده‌كه‌ن . یان نا....به‌ڕاستی گێل بووین و ئه‌وانه‌ی چوارده‌ورمان زۆڵ بوون سه‌یر كه ئه‌وه‌تا ئێمه ماڵ‌وێران بووین وئه‌وان نیازیان هه‌یه ژیانی ئاسایی خۆیان بژین له ووڵاتدا به‌ڵام به‌خوا به خۆشی نایخۆن و ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌گیرێم و نزیكی مه‌رگ ده‌بمه‌وه هه‌موویان به‌دوای خۆمدا ڕاده‌كێشم كه نه‌بێ ساڵانێك شه‌ریكه دز وشهریكه شتی ترم بوون.
جا وه‌كو من بیستوومه ئێوه له من باشتر نه‌بوون له زۆر شت‌دا له انتخابات ته‌زویرتان كردووه و به‌ڕه‌نجی شانی خۆتان نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم دوای هاتنه سهرحوكمیش ناعه‌داله‌تیتان كردووه له‌گه‌ڵ خهڵكداو ته‌نانه‌ت زۆر جار ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی پارته‌كه‌ی خۆشتان زویر كردووه له پێناو هه‌ندێ مهسلهحهتدا.
بۆ سه‌ردانی خه‌ڵك وگوێگرتن لێیان و به‌تایبه‌تی نه‌گبه‌ته‌كان من وه‌كو بیستوومه ئێوه خراپتربوون له‌من ئه‌ڵێن جارێكیش سه‌ردانی خێزانه ئه‌نفاله‌كانی شۆڕش وسمودو گهرمیانتان نه‌كردووه ئه‌و جاره‌ی سه‌ردانیشت كرد ئه‌وه بوو یه‌كێك له‌و نه‌گبه‌تانه‌ی ئه‌وێ پۆرتی شكانی ، خۆ لایه‌نی خزمه‌تگوزاری ئه‌وه‌ی بیستوومه زۆر دڵخۆشكه‌ر نییه ئاخر نه‌فامانه ئێوه ئه‌گه‌ر ئه‌تانویست بمێننه‌وه هیچ نه‌بوایه ئاو‌و كاره‌باتان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه دابین بكردایه ئه‌وه باسی ڕێگاوبانتان ناكه‌م وه‌ك بیستوومه ئه‌ڵێن تا ئێستا جاده‌ی خۆڵتان ماوه له هه‌ندێ شوێن، چوون وه‌كو من هه‌موو خزم‌و كه‌سوكاری خۆتان له شوێنه موهیممهكاندا داناوه، ناعه‌داله‌تیتان كردووه له دابه‌شكردنی هه‌لی كار ، فه‌رقتان ته‌نانه‌ت له مووچه‌ی شههیدهكانتاندا كردووه، یا ده‌ڵێن سجنی سیاسیتان هه‌یه ئه‌ی ئێوه اتفاقیه‌ی ستراتیجیتان نییه؟ به‌ڵام من باوه‌ڕم نه‌كرد و ووتم ئه‌مه درۆی ئۆپۆزیسیۆنه.
ئه‌وه باسی دزی وفزییهكهتان ناكه‌م چونكه كابرای ئیتالی كه له‌م ئاخره‌دا سه‌ردانت كرد هه‌موو شتێكی بۆ باس كردووم كه چۆن ئێوه گوێ ناده‌نه ملیۆن و '''هه‌رچه‌نده وه‌ختی گله‌یی نییه به‌ڵام ئه‌و گله‌یی له من كرد‌و ووتی ئێوه زۆر دڵ سه‌خی تر بوون له‌من بۆیان''' و زۆر هه‌واڵی تری كۆنتۆكانتانم لایه ئه‌گه‌ر فریای نه‌كه‌ون له دواییدا هه‌مووی بلۆك ده‌كرێت ....نه‌ڵێی ئێمه نهمانكردووه به‌ناوی خۆمانه‌وه منیش وام ئه‌وت به‌ڵام ئه‌وه‌تا با پیاوباشیك دۆلارێكم باتێ ...خێری ئه‌م كابرایه‌ی سعودیه بنووسیت ئه‌گینا نان نه‌بوو بیخۆین.
جا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مێژوو نه‌ڵێن من خیانه‌تم له ڕێبازی دكتاتۆران كردووه ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ ده‌نێرم و پێت ده‌ڵێم كه ئه‌م بانگه‌وازه‌ی ئاخیری ئه‌م حه‌ره‌كه تازه‌یه‌ی لای خۆتان كه به تغییر ناسراوه به‌هه‌ند وه‌ربگره‌و به لووت به‌رزییه‌وه سه‌یری مه‌كه ئه‌مانه نه عه‌شره‌ته‌كه‌ی خۆتن ونه ئه‌و ڕهعیهتهن كه وابزانی تۆ هه‌رچی بڵێی ئه‌وان وه‌ك ده‌روێشه‌كانی خۆت سه‌رت بۆ ئه‌له‌قێنن، سه‌رده‌م سه‌رده‌می ووتووێژه دانیشه له‌گه‌ڵیان خۆ ئه‌وان هیچ شتێكی شه‌خسیان نییه سه‌یری خاڵه‌كان بكه..... ببوره نه‌مزانی ناخوێنیته‌وه ئه‌وه هه‌موو جارێ ده‌كه‌ومه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه ..هه‌مووی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه و چه‌ند خاڵێكی داواكارییه‌كانیان خۆشتان باستان كردووه به‌و كابرا وورگنهی به‌غا بڵی ئه‌و زۆر باسی ئه‌و شتانه ده‌كات به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئێوه ته‌نها باستان كردووه و قه‌ت بیرتان له ته‌تبیقكردنی نه‌كردۆته‌وه........ هێشتا زۆری ماوه بۆ دووشه‌ممه من كه‌سێكی دڵسۆز نه‌بوو ئاوا نه‌سیحه‌تم بكا ئه‌گینا وه‌ڵڵا هه‌زار جار ......ده‌خوارد به‌ڵام شتی وام نه‌ده‌كرد، به‌ڵام تازه هیچ به‌كه‌ڵكی من نایه‌ت هیوادارم ئێوه به‌و ده‌رده‌ی من نه‌چن و تا زووه به هۆش خۆتان بێنه‌وه هه‌رچه‌نده دوو ڕۆژ بۆ من كه‌م بوو ئه‌گینا دوایی كاڵه‌ك به ئه‌ژنۆ ده‌شكێنن هه‌رچه‌نده لای من كاڵه‌كیش ده‌ستناكه‌وێت له‌م سه‌حرایه
بیرت نه‌چێت ئه‌م نامه‌یه به گه‌لالی براده‌ریشت بڵێی با دوایی گله‌یی له من نه‌كات.
له كۆتاییدا پێت بڵێم ئه‌مه هه‌مووی شه‌قی ئه‌مریكایه بهقنی ئێمه‌وه نازانم ئاگاداری یا نا ئه‌مریكا چیتر پاڵپشتی ئێمه‌ی دكتاتۆر ناكات و پشتیوانی خه‌ڵك ده‌كات خۆت گوێت لێ بوو بۆ حوسنی ووتیان چی ....... ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست