چیتان کرد و چی ئه‌که‌ن ؟
Saturday, 19/06/2010, 12:00
له هه‌لبژاردنی ئه‌م ساله‌دا نێزیكه‌ی 60 کورسی له لایه‌ن لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان به ده‌ست هاتووه ، له به‌ر چه‌ند روژێكیش یه‌که‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق کوبوتهوه ، پرسیار لێره ئه‌وه‌یه ، ئایا سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له پێشتر چی کردووه ، له پاشتر چی ئه‌که‌ن ؟ به ڕای گه‌لێك که‌سان پارتی و یه‌كێتی رولێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له ئازادی كردنی کوردستاندا به‌ڵام کوردستان هێچ ئازادی نهبینیروه له به‌ر ئه‌وه هێگسا له ژێر ده‌ستی ئه‌مریکا و وهلاتهکانی تره ، بارزانی و تاله‌بانی ته‌نیا ههیکهلێكن له کوردستان و له لایه‌ن هه‌ندێكی تریان دێنه به‌رێوه‌بردن . ئه‌مه راسته و هیچ خه‌یالێك تیا نیه . دێنه‌وه بو مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و بهرسڤدانی ئه‌م پرسیاری سه‌ره‌وه ، هیچ شتێك ناکه‌ن ته‌نیا ئه‌وان ده‌رونن و له نێوانیاندا دهدهون . و هیچ شتێك ناکه‌ن که له به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کان بێت له به‌ر عه‌ده‌تی ئه‌وان نیه خزمه‌ت بو گه‌ل بکه‌ن ته‌نیا چاویان له سه‌ری مانگ ئه‌بێت بو وه‌رگرتنی مووچه‌ی خویان جێگه له پاره‌کانی تر که به ملیون دینار ده هژمێرێت . ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌کی تره‌وه لاوازبوونی یه‌كێتی له هه‌لبژاردنه‌کان که تایبه‌ت له ناوچه بادینیه‌کان به یه‌کجاری لاواز بووه‌ته‌وه ئه‌مه کارتێكهر بووه و دیسان مه‌سعود بارزانی فوئاد مه‌عسوم نارد بو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که ده‌یویست که‌سێك نه‌مینێت له سلێمانی بو به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتی له‌م كاره‌شدا بارزانی گولێكی تر له یه‌كێتی كرد ، پیروزه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست