کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی لاوێکی دیکه‌ی کورد له‌لاین رژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌.

Saturday, 09/01/2010, 12:00


دوای له‌ سێداره‌دانی ئیحسان فه‌تاحیان و ، فه‌سیح یاسه‌مه‌نی ، پارێزه‌ری فه‌رزاد که‌مانگه‌ر که ‌به ‌له ‌سێداره‌دان سزا دراوه ڕایگه‌یاند که‌ ‌ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی وه‌کێله‌که‌ی له‌ئارادایه‌.

خه‌لیل به‌هرامیان ڕایگه‌یاند سیسته‌می ده‌زگای داد له‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌کان فه‌رمان وه‌رده‌گرێت.

پارێزه‌ری فه‌رزاد که‌مانگه‌ر خه‌لیل به‌هرامیان ڕایگه‌یاندووه ‌له ‌کرده‌وه‌دا ته‌نیا ناوێک له‌ده‌زگای داد ماوه‌ته‌وه ‌و دادوه‌ره‌کان بوونه‌ته ‌باڵی کرداری هێزه ‌سه‌ربازی و ئاسایشیه‌کان.

سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ئیستا و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ماموستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر وتی: به‌و ڕه‌وشه‌ی ئیستا له‌ ئارادایه‌، شیمانه‌ی هه‌موو شتێک ده‌کرێت.

فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،چه‌ندین جار له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی پارێزگای سنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جێبه‌جێکردنی سزاکه‌ی لێکراوه‌.

ئه‌و یه‌که‌ماوه‌ی دوو ساڵه ‌پێڕاگه‌یه‌ندراوه‌، له‌م دووایانه‌شدا به‌ موه‌‌کیله‌که‌میان ڕاگه‌یاندووه‌ که ‌هیچ شتێک دیار نیه ‌و له‌وانه‌یه ‌له‌سێداره‌ بدرێ.

به‌هرامیان به ‌ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که‌ دۆسیه‌که‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ون بووه ‌وتی: هه‌رچیه‌ک ده‌گه‌رین ، دۆسیه‌ی فه‌رزاد نادۆزنه‌وه‌ ، له‌کاتێکدا من ناڕه‌زایه‌تیم ده‌ربڕیوه‌ و داوای پێداچوونه‌وه‌م کردووه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 18.
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی 2 ساڵ و نیو ئاشکرا نه‌بووه‌که‌ماده‌ی 18 به‌رێوه‌چووه‌یان نا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە