کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریه‌ک بۆ بینه‌رانی رۆژتیڤی و هه‌ڵوه‌داوانی ئاشتی و ئازادی

Tuesday, 09/03/2010, 12:00


دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان رۆژتیڤی له‌ لایه‌ن سه‌دان پۆلیسی به‌لژیک و ، تیمی تایبه‌تیی تورکه‌وه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی 4 مارت دا په‌لاماردرا و زیانێکی زۆری مادی و گیانیان له‌ که‌ره‌سته‌کانی رۆژتیڤی و کارمه‌ندانی دا.
له‌ ئامارێکی گشتی زیانه‌کان دا ، زیانه‌کان به‌ زیاتر له‌ 1 ملیۆن و  100 هه‌زار یۆرۆ ده‌قه‌بلێنرێ ، ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که‌ به‌ که‌ڵکی په‌خش بێ له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان و ، ئه‌وه‌شی که‌ ماوه‌ته‌وه‌ تێک شکێنراوه‌ هه‌ر بۆئه‌وه‌ش رۆژتیڤی که‌ ده‌نگی و ڕه‌نگی ئازادی گه‌لی کورده‌ چاوه‌ڕێی هاوکاری و داکۆکی ئێوه‌یه‌.
بینه‌رانی رۆژتیڤی و گه‌لی کورد و ئازادیخوازان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌ ، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 11.03.2010 له‌ که‌ناڵی ئاسمانی رۆژتیڤیه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌ کاتژمێر 7 ی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌ تا 2 ی نیوه‌ شه‌و پیشكه‌ش ده‌کرێ بۆ ماوه‌ی 19 کاتژمێر له‌ رێی ئه‌و پرۆگرامه‌وه‌ ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێکی هاوکاری ده‌کرێ بۆ ڕۆژتیڤی ، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا هونه‌رمه‌ندان ، که‌سایه‌تی ، ڕۆشه‌نبیر ، نوسه‌ر و ، رۆژنامه‌وان و نوێنه‌ری ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی کوردان به‌شداری ده‌که‌ن و ، ژماره‌یه‌کی زۆر بینه‌ری رۆژتیڤی له‌گه‌ڵمان ده‌بن له‌ ستودیۆ ، بینه‌رانیش به‌ رێی ته‌له‌فۆن به‌شداری ده‌که‌ن ، هه‌م هه‌لوێستی خۆیان و هه‌م ئاستی هاوکاریان بۆ رۆژتیڤی ڕاده‌گه‌یه‌نن ، به‌رنامه‌که‌ به‌ هه‌موو زاراوه‌کانی کوردی ، زمانی تورکی و عه‌ره‌بی پێشکه‌ش ده‌کرێ. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌ر له‌ به‌رنامه‌که‌ ، له‌ کاتی به‌رنامه‌که‌ و دوای به‌رنامه‌که‌ش هاوکاری بۆ ڕۆژتیڤی بنێرن ئه‌وه‌ ده‌توانن به‌م ژماره‌ بانکیه‌ هاوکاریه‌کانیان بنێرن و ، چاوه‌ڕوانین گه‌لی کورد داکۆکی له‌ رۆژی خۆیان بکه‌ن:

ROJ TV A/S
IBAN: DK 3530003543913855
SWIFT/BIC:DABADKKK
Danske Bank

له‌گه‌ڵ رێزی زۆرمان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژتیڤی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە