کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌ناڵی 4 کارتی سور ئه‌م جاره‌یان

Sunday, 17/01/2010, 12:00


به‌ڕێزان ،مناڵپارێزان ، مافپه‌روه‌ران، هه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ته‌سکه‌کانی خۆیان خه‌ویان لێکه‌وتووه‌و نایه‌نه‌وێ به‌ خه‌به‌ر بێن هیوادارم بۆ ساتێکی که‌میش بێت خه‌به‌رتان بێته‌وه‌ و چاوێک له‌ فیلمه‌ ترسناکه‌کانی که‌ له‌ که‌ناڵی 4 ده‌ په‌خشده‌کرێ بگێرن ئه‌گه‌ر بۆ خۆشتان نه‌بێت بزانن که‌ مناڵه‌کانتان له‌ ماڵه‌کانی خۆتان فێری چی توندووتیژت ده‌بنه‌وه‌ له‌ رێگای که‌ناڵێکی کوردیه‌وه‌ ‌تکا ده‌که‌م ئێوه‌ بۆ خۆتان ویژده‌نه‌کانتان بکه‌نه‌ پێه‌وه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌.
ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ به‌رواری 17 ئه‌م مانگه‌ مانگی یه‌ک کاتژمێر 11.30 به‌ کاتی هه‌ولێر به‌ نوێژی نیوه‌ڕۆ که‌ناڵ 4 یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ ترسناکترین فیلمه‌ بازراگانیه‌ هه‌رزان به‌هاکانی په‌خشکرد که‌ به‌ڕاستی من وه‌کو که‌سێکی گه‌وره‌ نه‌متوانی سه‌یری هه‌موو ڵه‌ته‌کانی یان له‌قگه‌کانی بکه‌م ، هه‌ر له‌ به‌کارهێنای ته‌ور وچه‌قۆ کوشتنێک که‌ به‌ڕاستی ته‌نها که‌ناڵ 4 ده‌توانێ خاوه‌ن ئه‌م هه‌ست وزه‌وقه‌یه‌ له‌ نماێش کردنی ئه‌م جۆره‌ فیلمه‌ ناسروشتی ودوور له‌ هه‌موو به‌هایێکی ئه‌خلاقی، هه‌ر چه‌ند خوله‌کێک پێش ئه‌م فیلمه‌ ئه‌ڤین ئاسۆ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک پسپۆڕی داوه‌تی به‌رنامه‌که‌ کردبوو تاوه‌کو باسی توندو تیژی بکات له‌ ڕیگایی به‌ هه‌ڵه‌ به‌کارهێنانی مۆبایل ، به‌ڵام هه‌ر پاش ته‌واو بوونی به‌رنامه‌که‌ ڕووی خۆیان ڕه‌ش کرد و قسه‌کانی خۆیان به‌ درۆ خسته‌وه به‌ نیشاندانی ئه‌م فیلمه‌ ترسناکه‌ که‌ پێم وایه‌ کۆمه‌ڵگایی کوردی پێش هه‌موو که‌سێک زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت پێش هه‌مووشمان مناڵه‌ وجگه‌رگۆشه‌که‌نمان کاریگه‌ری زۆریان لا درووست ده‌بێت ، به‌ هه‌موو پێوه‌ریکی جیهانی ئه‌م جۆره‌ فیلمانه‌ ده‌بێت له‌ درانگانێکی شه‌و نمایش بکرێن تاکو مناڵانی ژێر ته‌مه‌ن 15 وزیاتریش نه‌بنه‌ بینه‌ری ، به‌ڵام ئه‌وه‌ته‌ که‌ناڵ 4ی ئارامۆ وئه‌ڤین ئاسۆ دێن ئه‌م ڕێچکه‌یه‌ ده‌شکێنن به‌ ناوی کۆمیدیاوه‌ مناڵانمان و کۆمه‌ڵگا فێری هونه‌ری کووشتن ڕێگری وچه‌ته‌ی ده‌که‌ن هه‌ی ئافه‌رێن بۆ خۆتان وئه‌قڵتان ئافه‌رین بۆ لایه‌نی به‌رپرس که‌ خه‌وی لێکه‌وتوه‌وه‌و هه‌ڵناسێ ، ئه‌ڤێن ئاسۆ به‌م جۆره‌ ده‌یه‌وێ به‌رگری له‌ ئافره‌ت وژن ومناڵی کورد بکات ، ئه‌وه‌ی من و جه‌ڵکی تر له‌ کاته‌دا بینه‌ری ئه‌م که‌ناڵه‌ بوو ده‌زانێ چی مه‌زهه‌له‌ێکی فیلمی یابانی وچینی بینی هه‌رزان له‌ ڕووی ئه‌خڵاقی خۆ ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر حوکمی به‌عس بایه‌ ده‌مان گووت سه‌دامیه‌کان به‌ پلان دانا نو پیلانگێری ئه‌م جۆره‌ فیلمانه‌ بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان په‌خش ده‌که‌ن تاوه‌کو تاکی کورد فێری ته‌ندوتیژی بکه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ته‌ با چاوی خۆتان بینیتان کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م دیاریانه‌مان بۆ ڕه‌وانه‌ی منداڵه‌که‌نمان ده‌که‌ن، لێره‌ زۆر به‌ جورئه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌ڤین ئاسۆ ده‌پرسم تکات لێده‌که‌م گه‌ر بۆ خۆت توانیت 10 ده‌قه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م فیلمه‌ دانیشت باڵێنت پێ ده‌ده‌م جارێکیتر منیش بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرم به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانتانم به‌ڵام تکایه‌ ڕاستگۆبه‌ له‌ وه‌ڵام.

چاودێرێکی هونه‌ری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە