کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌رجه‌کانی خۆ کاندید کردن بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم و کۆمسیوینی پالای بارزانی یه‌کان

Friday, 22/05/2009, 12:00


سه‌رۆکی لیژنه‌ی هه‌ڵپژاردنه‌کان بارزانیه‌کان رایگه‌یاند که‌ "بارزانی‌ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌ یاساییه‌كانی‌ تێدایه‌‌و سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌ یاساییه‌كانیش بۆ تۆماركردنی‌ ناوه‌كه‌ی‌ گیراوه‌ته‌به‌ر".

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا سه‌رۆکی لیژنه‌ی هه‌ڵپژاردنه‌کان گێله‌ و هیچ نازانێت ده‌رباره‌ی بارزانی یان گه‌ڵی کورد به‌ گێڵ ده‌زانی و واده‌زانێت گه‌ڵی کورد سه‌رۆکه‌ خائینه‌ که‌ی خۆی ناناسێت.

عمر قادر سه‌رۆکی لیژنه‌ی هه‌ڵپژاردنه‌کان سوێندت ده‌ده‌م به‌ خۆێنی شه‌هیده‌کان ه‌ به‌ خاك و گه‌ڵه‌که‌ت که‌ وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ به‌راستی بده‌ره‌وه‌.

ئایا مه‌سعود بارزانی مه‌رجی خۆ هه‌ڵپژاردنی تیادایه‌؟ یان درۆ ده‌که‌یت. یان تۆش وه‌ك فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمیسوینی هه‌لپژاردنه‌کان بارزانیت و له‌قسه‌ی بارزانی ده‌رناجیت. روون و ئاشکرایه‌ فه‌رج حه‌یده‌ری ئه‌ندامی پارتی بنه‌ماله‌یه‌ و کاتی خۆی دیفاعی له‌ 31 ئابی 1996 ده‌کرد.

به‌بروای من مه‌سعود بارزانی یه‌ك مه‌رجی خۆ کاندید کردنی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم تیادا نیه‌ بۆیه‌ هه‌ر که‌سێک ده‌نگی بۆ بدات له‌ مه‌سعود بارزانی خائین تره‌. مه‌سعود بارزانی ودام وده‌زگاکه‌ی ده‌ستیان سووره‌ به‌ خۆێنی گه‌له‌که‌مان و رێگره‌ له‌ دروست بوونی ده‌وله‌تی کوردی و هه‌میشه‌ هاکاری دوژمنانی گه‌ڵی کوردو داگیرکه‌رانی ولاته‌که‌یان کردووین.
هاوکاری رژێمی تاریکستانیانی خومه‌ینان کرد بۆ داگیر کردنی کوردستانی رۆژهه‌لاتی ئازادکراو و 600 بارزانی دایه‌ کوشتن.
هاکاری رژێمی سه‌دام و داڵده‌ی جاشه‌ خۆفرۆشه‌کانی داوه‌ وه‌ك ته‌حسین شاوه‌یسی داوه‌و به‌ شه‌هیدی سه‌نگه‌ر خانه‌نیشین بۆ بنه‌ماله‌که‌ی بریوه‌ته‌وه‌ له‌کاتێکدا پێشمه‌رگه‌ قاره‌مه‌ناکانی کوردستان له‌پرسانه‌ ده‌مرن.

1994 شه‌ری ناخووی هه‌ڵگیریساند و که‌ ئێستاش پێوه‌ی ده‌ناڵێنین.

1995 هه‌وله‌کانی فه‌رانسۆ میته‌ران بۆ دروستکردنی ده‌وله‌تی کوردی ئاشکرا کرد به‌ رژێمی فاشستی تورك.

31/8/1996 داوای له‌سه‌دام کرد کوردستان داگیربکات و هه‌زاره‌ها له‌ ئه‌ندامانی ئۆپوزیسیونی ئه‌وکاته‌ی رژێم ته‌سلیم به‌ سه‌دام کرانه‌وه‌.

1997 داوای له‌ دوژمنی هه‌ر سه‌ر سه‌ختی کوردو کوردستان ئه‌رته‌شی تورك کرد بێن کوردستان داگیربکه‌ن و هه‌زاره‌ها پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی کوردستانی باشوور و باکوور شه‌هید کران.

له‌ ژیانیدا سه‌ده‌ها کادرو پێشمه‌ره‌که‌ی پارته‌ سیاسیه‌کانی کوردستانی گه‌وره‌ ته‌سلیمی رژێمه‌ داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانی کردووه‌.

1994 وه‌ تاکو ئه‌مرۆ واته‌ 2009 پاره‌و بولی ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌دزی.
ئیستاش سه‌ده‌ها کوردی بێتاوان له‌ زیندانه‌ نهێنه‌کانی بارزانیدا ته‌نها له‌به‌ر یه‌وه‌ی قسه‌یه‌کیان کردووه‌ به‌ دڵی بارزانی نه‌بووه‌.
من ئه‌پرسم له‌ فه‌رج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسیونی پالای هه‌ڵپژاردنه‌کان و علی قادر سه‌رۆکی لیژنه‌ی هه‌ڵپژاردنه‌کانی کوردستان
ئایا مه‌سعود مه‌رجه‌کانی خۆ کاندید کردنی بۆ سه‌رۆکی هه‌ڕیم تیادایه؟ ئه‌گه‌ر تا ئه‌مرۆ نه‌تانزانی خۆ ئێستا زانیتان.
ئه‌گه‌ر تۆزقالێك شه‌رف و که‌رامه‌تان هه‌یه‌ یان ئه‌گه‌ر تۆزقلێک بیلایه‌نن له‌ کاره‌کانتاندا .
جه‌واشه‌کردنی گه‌ڵه‌که‌مان له‌ لایه‌ن ئێوه‌وه‌ به‌رپرسیایه‌تی ئێوه‌و له‌ دوا رۆژدا ئه‌بی موحسابه‌ بکرین له‌ سه‌ری.
چاوه‌روانی ووه‌لامین له‌لایه‌ن فه‌رج حه‌یده‌ری و عه‌لی قادر ئایا ئه‌م مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌ ئێوه‌ ده‌تانه‌وی له‌سه‌رۆکی هه‌رێمدا هه‌بێت. ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ ده‌ڵێم ته‌نها له‌ مه‌سعود بارزانی و موراهیق نیجراوان ئه‌م مه‌رجانه‌ به‌دی ده‌کرێن.

جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردستان، که‌س وکاری به‌شه‌رفی شه‌هیدان ‌ ئه‌نفالکراوه‌کان ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌ مه‌سعودی خائین.

ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌ بگوژانی گه‌له‌که‌مان و به‌ دزه‌کان. ده‌نگ مه‌ده‌ن بۆ گه‌رانه‌وه‌ بۆ تاریکستان .
ده‌نگ مه‌ده‌ بۆ خائین و سه‌رشۆره‌کان.

ده‌نگ بده‌ بۆ گۆران و لیستی گۆران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە