ڕوونكردنەوەیەكى پێویست بۆ سەربازى نائەمین!!!

Tuesday, 14/07/2009, 12:00


زۆرم پێ سەیر بوو كەلەسایتى كوردستان پۆست بابەتێكم خوێندەوە لەژێر ناونیشانى ئافەرین مەڵبەندى هەشت عومەر قادر دەمڕاستە،بەداخەوە ئەم كەسە جگەلەوەى نەیتوانیوە ناوى تەواوى خۆى بنوسێت بەڵكو هەستاوە كۆمەڵێك درۆى جۆراوى هۆنیوەتەوە و كەوتۆتە وێزى مام قادر خۆشناو باوكى كاك عومەر من دەڵێم ڕۆڵە گیان تۆ زۆر نەزانیت و چاوت ڕاستیەكان نابینێت بۆ مێژوو من دەڵێم عومەر قادر هەشتێك بووبێت هیچ كاتێك دەسەڵاتى بنەماڵەى قبوڵ نەكردووە هەردەم ڕەتیكردۆتەوە خزمەتى بنەماڵەى ئەنوەربەگ بكات سەبارەت بەباوكیشى ئەوەندەى من بیرم بێت باوكى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلول بووە نەك ئەوەى تۆ ووتووتە كەپێم وایە هەر لەخۆت دێت بۆ ئەوەى ناوبراو دەمڕاستە یان دەمخوار ئەوەیان پەیوەندى بەوەوە هەیە كەناوبراو تەنیا بەهەوڵ جوهدى خۆى توانیویەتى خۆى بگەیەنێتە ئەم پلەیە و هیچ كاتێك لەسەر بەرژەوەندى خەڵك خۆى نەبردۆتە پێشەوە لەئێستا یەكێیتیە بۆ ئەوەشیان نائەمین بیروباوەڕ ئازادە یەكێتى دەبیت پارتى دەبیت گۆڕان دەبیت بەڵام وەكو ئەوەى من مامۆستا عومەر قادر بڕۆ لەگەڵى دابنیشە هەرگیز ماف بەخۆى نادات بەرخراپ باسى دوژمنەكەى بكات بۆیە پێویستە كەمێك بەخۆت بچیتەوە جارێكیتر نەكەویتە ئەم هەڵەیەوە،
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە