من خاوه‌نی چوار نازناوم
Tuesday, 13/08/2013, 12:00
من ساڵانی 1977 له هه‌ولێر له کۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژه‌ی کوردی
له‌گه‌ڵ کاک فه‌رید زامدار له به‌شی ڕۆشنبیری شیعر
کار مان ده‌کرد.
دیار بو ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ش کۆمه‌ڵێک له گۆرانی بێژی
به‌تواناو میوزیک ژه‌نی به توانای له‌خۆی گرت بو
یه‌کێک له‌و که‌مانجه ژه‌نه به‌توانایانه ناوی قه‌مبه‌ر بو
خه‌ڵکی سوله‌یمانی بو زۆر جار ئه‌کته‌ره‌کانی ته‌مسیل و
شانۆ له‌وێ ئاماده باشیان ده‌بو وه‌کو کاک خه‌لیل یابه
یه‌که‌م به‌رهه‌می شیعری گۆرانیم سه‌نگه‌ر بو
که مامۆستای به توانا جه‌میل سنجاوی ئاوازی بۆ دانا بو
به‌ده‌نگی خۆشی تۆماری کرد بو
ڕۆژێکیان من له کۆمه‌ڵه دانیشتبوم به ته‌نیا
گه‌نجێک هاته وێ یه‌که‌مجارم بو بیبینم
گۆتی تۆ له‌به‌شی شیعر ئیش ده‌که‌یت گوتم به‌ڵێ
گوتی بێزه‌حمه‌ت ده‌توانم بزانم
ناز ناوی شاعیراتیت چیه پێم گوت:
ناوم ((هاوتایه)) گوتی به‌و خوایه له مڕۆوه
ئه‌و ناز ناوه‌ی تۆ بو به‌هیمن . گوتم کاکه ڕاوه‌سته
وا نابێت کوڕه گوتی گه‌ر تۆ ده‌زانی
ناوه‌که‌ی من چیه زگت پێم ده‌سوتێ و
ناوه‌که‌ی خۆتم ئه‌ده‌یتێ گوتی ناوم کاکه ڕه‌ش عاره‌به
مننیش پێم گوت مادام ئه‌و ناوه قۆڕه‌ت هه‌یه
ناوه‌که‌ی من ببه گوتی مامۆستا من برای
((زیاد ئه‌سعه‌دم)) بینییم ئه‌و ناوه‌ی خۆم زیاتر
له خۆم شوهره‌تی وه‌رگرت به‌ڵام بوه ناوی
کاک ((هاوتا ئه‌سعه‌د)) وه‌ڵاهی زۆر خه‌مم خوارد‌و
گوتم ئه‌مجاره ناوێکی وشک هه‌ڵده‌بژێرم
که هیچ که‌سێک ته‌ماحی تێدا نه‌بێت
ئه‌وه‌بو ناوی ((بێ دڵ)) م هه‌ڵبژارد
هه‌ر دوایی نازناوی ((بێ دڵ)) تۆزێک شوهرهتم په‌یدا کرد و
چومه‌وه کوردستان دوو پهڕتوکم چاپ کرد له ژێر ئه‌و ناوه یه‌کێکیان به‌ناوی
زاخی گۆرانی و ئه‌و تریان به ناوی به‌نده‌ری گوڵ ئه‌وه بو ڕۆژێکیان
له چایخانه‌ی مه‌چکۆ چاوم به‌خوا لێخۆشبو
کاک ((مه‌حمود زامدار)) که‌وت
داوای چه‌ند به‌رهه‌مێکی شیعری منی کرد‌و
وتی بابه‌تێکت له ((نوسه‌ری کورد)) له‌سه‌ر ده‌نوسم و
دوای که بڵاوم کرده‌وه نوسخه‌یه‌ک ده‌ده‌مه
((د۰ئیبراهیم حاجی))
ڕواندزی تا له که‌نه‌دا پێتیی بدات وتی
مامۆستا بابه‌ته‌که‌ت وه‌ک هه‌مو جارێک له ژێر
ناوی ((شێروان حوسنی)) بڵاوی بکه‌مه‌وه گوتم نه‌خێر
من ئێستا ناز ناوێکم هه‌یه((بێ دڵ))
گوتی به‌ڵام مامۆستا ئه‌مه ناوی شاعرێکه
له گونده‌که‌ی ئێمه بو دیوانیشی هه‌یه
ئه‌ی گوتم من تازه شوهرهتم به‌و ناوه وه‌رگرتوه
چی بکه‌م باشه
گوتی ناوت بگۆڕه بیکه به ((شێروان بێ دڵ))
ئه‌وه بو دو پهڕتوکهکهشم چاپ
نه‌کرابو بۆیه گوتمه د۰شوان یابه
بۆیه پهڕتوکهکانم له ژێر ناوی ((شێروان بێ دڵ)) چاپ كرد
به ڕاستی دوای وه‌به‌رهه‌م هێنانی
چه‌ند کلیپێک له شیعره‌کانی من وه‌کو شادم و ڕێبواری
ماندوی ڕێی دورم و چه‌ندین کلیپی زیوه‌ر هه‌ولێری و کاکه فه‌ره‌یدون هه‌ولێری
شوهره‌تێکی باشم پههیدا کرد
ئه‌وه بو چه‌نده‌ها کۆڕی شییعریم
بۆ گێڕدرا له ژوری پاڵتاک و
ژوری هونه‌رمه‌ندان و کوردستان یونایتد و
زۆر ژوری تریش شه‌وچره‌ی شیعری شێخه
ڕۆژێکیان کابرایه‌ک به زمانێکی تۆزێک زبر
له ژوری پاڵتاکا بۆی نوسیم :
قه‌ت شه‌رم ناکه‌یت ناوی باوکی ئێمه‌ت دزیوه
ئێمه پێنج براین و زۆریشمان له بواری
شیعر و مۆسیقاوه ئیش ده‌که‌ین ئه‌وه بو
ته‌نها له ناو فێس بوکما یه کێک له کوڕه‌کانی
مامۆستا ((بێ دڵ)) هه‌ری کوتا سه‌ر سینگم
بۆیه من ناوی خۆم گۆڕی و کردمه
((شێروان مه‌خموری )) به‌ڵێنم داوه
که هیچی تر ئه‌م نازناوه نه‌گۆڕم !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست