ده‌توانن له‌ڕوی یاساوه‌ سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین (احمد دزه‌یی) بده‌نه‌دادگا

Sunday, 16/05/2010, 12:00



پارتی دیمۆکراتی کوردستان هه‌میشه‌به‌رنامه‌ی داڕێژراوی هه‌بوه‌بۆ له‌ناو بردنی هزری تازه‌، یه‌کێک له‌ستراتیژییه‌کانی پارتی ئه‌وه‌یه‌و هه‌میشه‌که‌هه‌وڵی بۆ داوه‌ئه‌ویش تیرۆرکردنی ئه‌و که‌سانه‌یه‌که‌نه‌هێنیه‌کانیان ده‌زانن و له‌به‌رده‌میان ده‌وه‌ستن وه‌ک ستالین ته‌سفییان ده‌کات و به‌یانیش ده‌چێته‌پرسه‌که‌یان ، بۆ نموونه‌تیرۆرکردنی فه‌ره‌نسۆ حریری و سامی عبدالرحمان و کوشتنی ته‌واوی بنه‌ماله‌ی فاخیر مێرگه‌سۆری و حسین سورچی و به‌ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی و رۆژنامه‌وان و ...هتد
تیرۆرکردنی رۆژنامه‌وانان بوه‌به‌پیشه‌ی پاراستن و له‌مێژساڵه ده‌نگه‌ئازادییه‌کان ناهێڵن هه‌ناسه‌بده‌ن ، پاراستن له‌ناو زانکۆکان و قوتابخانه‌کاندا پێگه‌یه‌کی زۆر به‌هێز‌و تۆکمه‌ی هه‌یه‌وه‌به‌ده‌یان که‌سی سیخوڕی وه‌ک سه‌رۆک زانکۆی (احمد دزه‌یی) هه‌یه
احمد دزه‌یی سه‌رۆکی زانکۆی سه‌لاحه‌دین ، به‌هۆی سه‌فین دزه‌ییه‌وه‌ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ، هاته‌پێشه‌وه‌ و بوه‌نزیکترین که‌سی ناو پاراستن له‌مسرور بارزانیه‌وه‌،
احمد دزه‌یی به‌هۆی مسرور و پاراستنه‌وه‌، توانی پێگه‌ی دکتۆر (محمد خۆشناو) سه‌رۆکی زانکۆی پێشو لاواز بکات و خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی پاراستنی له‌که‌له‌که‌ی بدات و به‌یه‌ک ته‌له‌فۆن له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لاببات خۆی جێگاکه‌ی بگرێته‌وه‌!
احمد دزه‌یی ده‌رچوی په‌یمانگای مامۆستایان بوه‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دڵسۆزی به‌عس بوه‌به‌که‌س و کاره‌و و عه‌یار 24 بونه‌له‌به‌عسیایه‌تی ، به‌وهۆیه‌وه‌چۆته‌زانکۆ و له‌سه‌ر قوتابیه‌کانی زانکۆ دیسان رۆلی سیخوڕی بینیوه‌ بۆ رژێم و چۆته‌پێشه‌وه‌، احمد دزه‌یی زانکۆی کردوه‌به‌لانه‌ی پاراستن و رۆژ به‌رۆژ نفوزیان له‌زیاد بوندایه‌،
احمد دزه‌یی سه‌رۆکی زانکۆ هاوکاری ته‌واوی پارستنی کردوه‌له‌کوشتنی رۆژنامه‌وان (سردشت عوسمان) ، احمد دزه‌یی جنسیه‌ی ئوسترالی هه‌یه‌و کابرایه‌کی ئوسترالیه‌و هه‌موو یاساکانی ئوسترالی له‌سه‌ری ده‌چه‌سپێ و شمولی ده‌کات ،
که‌س و کاری ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ده‌توانن له‌ڕێگای یاساوه‌، احمد دزه‌یی بده‌نه‌دادگاوه‌،چونکه‌به‌‌ماده‌ی 406 که‌ماده‌کی یاساییه‌، هه‌رکه‌سێک هاوکاری و کار ئاسانی بکات بۆ کوشتنی یه‌کێک ئه‌وه‌له‌روی یاساوه‌هیچ جیاوازی نییه‌له‌گه‌ڵ بکوژ و یه‌ک سزا ده‌درێن ،
ئینجا که‌س وکاری ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌، ده‌توانن له‌رێگای دادگاوه‌سکاڵایان تۆمار بکه‌ن له‌سه‌ر سه‌رۆکی زانکۆ ، یان به‌هۆی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌و دامو ده‌زگا رۆشنبیریانه‌وه‌که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و به‌تایبه‌تی له‌وڵاتی ئوسترالیاوه‌، چونکه‌احمد دزیی کابرایه‌کی ئوسترالیه‌و ده‌توانن احمد دزه‌یی سه‌رۆکی زانکۆ په‌لکێشی دادگای بکه‌ن و دان به‌و تاوانه‌بنێتوو په‌رده‌له‌سه‌ر نه‌هێنیه‌کانی پاراستن لادات و بۆ دادگا ئاشکرا بکات که‌ئه‌م تاوانه‌چۆن روی داوه‌و به‌فه‌رمانی کێ بووه‌؟!

یاساناس و مافپه‌روه‌ر
کاکۆ دزه‌یی
هه‌ولێر






 








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە