کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ 31ی ئابدا مه‌سعود ئاوای به‌ سه‌ددام وتووه‌: (انی ممنون بالخدمه‌)

Thursday, 01/09/2011, 12:00


ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه‌‌موسته‌شار و ئه‌نفالچیه‌به‌ناو کوردانه‌ له‌ئیستایا چێ بیانگرێ؟ ئاخر چێبێ ئه‌مڕۆ له ناو ئه‌م ئه‌زمونی جوت باوک و کوڕه‌یا که‌زه‌ق ده‌سه‌ڵات و ئیراده‌و قوتیان قۆرخ کردوین له پیاوه‌کوردکوژه‌کانی سه‌دام ‌و به‌عسه‌که‌ی شه‌ریفتربێ. مه‌سعودی سه‌رکرده‌ی پارتی بنه‌ماڵه‌، به‌پاشڵه‌31 و 96 ییکه‌یه‌وه‌، خۆی تاقه‌سواره‌و تاقه‌کاندیدی بێبه‌رامبه‌ری پۆستی سه‌رۆ‌کایه‌تی هه‌رێمی ئه‌زمونی باوک و کوڕ بێ، ‌هه‌رێمی بنه‌ماڵه‌ به‌چ ناوڕۆک و فه‌قه‌ره‌ی قانونێ ڕوییه‌ت، ئه‌و کوردکوژانه ‌ڕاده‌ستی لێ پرسینه‌و و دادگا بکا، له‌کاتێکا ئه‌و خۆی له‌ئابا ده‌وری موسته‌شاری بۆ سه‌دام بینیوه‌، له‌و‌به‌رواره‌یا، لای سه‌دام نازی موسته‌شار بووه، بۆ ئه‌بو عه‌ده‌ی، (ئه‌بوو مسرور) له‌هه‌موو موسته‌شاره‌کان موسته‌شارتر بووه‌، ئێستاش کوێی هه‌ولێر به‌رزه له‌وێ لێی داکوتاوه‌. له‌وێوه‌به‌ری هه‌وای ئازادی له‌هه‌ولێر و باشورمان گرتووه‌، بووه‌به‌ڕه‌واڵه‌تێکی شوم و ماخۆلان و نێوان ڕۆژ و مانگی سه‌رفرازیمان که‌وتووه، بێویژدانانه‌هه‌ر وه‌ک ڕه‌فتاری 31ی ئابی، ئاسۆ و زه‌مینی چاره‌نوس و سه‌ربه‌ستیمانی وه‌ک که‌رکوک تاریک کردووه‌!
له‌سیستمه‌فه‌رمانڕه‌وای و به‌ڕێوه‌بردنه‌ته‌ندروسته‌کانی کۆمه‌ڵگا جۆڕاوجۆره‌کانی سه‌رزه‌مینا، ده‌ست و داوێن پیس و ناپاک، ناپال و داوێن پیس له‌به‌ر ڕۆشنای نه‌ته‌وه‌ییه‌وه،‌ یان لوتی ڕش کراوه‌و ئه‌کرێ، یان له‌پێش دیوار سزایا ئه‌وه‌ستێنرێ و به‌خراپه‌ی خۆی له‌گه‌ڵیا ئه‌کرێ و به‌وه‌ئه‌گه‌ینرێ که‌شایسته‌یه‌تی، یان ئه‌وه‌تا وه‌ک هین ئه‌به‌سترێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر نه‌خه‌ڵه‌تێ فرسه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندی و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌وه‌بهێنێ، بوێری نه‌کاته‌وه‌و به‌قه‌پاڵ لاقی ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌که‌ی‌نه‌گرێ. پۆستیش به‌تایبه‌ت پۆستی سیایسی و نه‌ته‌وه‌ی له‌خائین و ناپاک ته‌حریم ئه‌کرێ، له‌و سیسته‌مانه‌یا که‌ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌دیمکرسی مزه‌ور به‌رقه‌رارنییه‌ و بنه‌ماڵه‌بۆی نییه‌توخنی ئیراده و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل بکه‌وێ، ئه‌م سیفه‌ته ‌‌زه‌ق و زیندووه له‌و جۆره‌کۆمه‌ڵگایانه‌یا.
لێ له‌ڕه‌شی به‌ختی کوردا هاوادارانی پارتی بنه‌ماڵه ‌له‌کۆمه‌ڵگاکه‌مانا به‌داروده‌سته‌کانیشیانه‌وه‌به‌چاو و گیانێکی فاناتیکیانه‌ی ڕه‌جعییه‌وه‌، ئه‌وان په‌یکه‌ری گۆج و ڕێباز و هه‌نگاوی شه‌لی پارته‌بنه‌ماڵه‌ییه‌که‌یان ئه‌بینن، ڕه‌جعییه‌ت و کۆنه‌په‌رستی به‌جۆرێکی وا بینای ویژدانیانی ڕه‌ش داهێناوه‌و داگرتووه‌‌، کورده‌ماڵت ئاوابێ، ئه‌و که‌تنه‌ی شه‌رماوییه‌ی 31 ئابیان لا ماییه‌ی شانازییه و تێکه‌ڵی‌ڕێباز و ده‌ستکه‌وته‌کانی بابی ڕۆحی خۆیانیان کردووه‌‌.
موسته‌شاره‌که‌ی 31 ئاب مێشکی سه‌ری به‌وه‌بردوین که‌له‌ساڵییه‌وه‌پێشمه‌رگه‌یه‌. ئاخر بازی بازی به‌ڕیشی بابه‌ش بازی! ئایا یه‌کێ به‌تایبه‌ت کوردیش بێ و نه‌شهێڵێ که‌س خۆی له‌شانی کوردایه‌تی با بچێ خۆش خۆش پاکسازی (پاکسازی به‌عسیانه‌) و بۆ ئه‌تکردن و داگیرکردنه‌وه‌ی باشوری کوردستان بکات و پێش جه‌یشی به‌عسی شۆڤینی، به‌عسێ به‌خوێنی مناڵ و لاو و پیری کورد و ناو و خاکه‌که‌ی چاو پێهه‌ڵنه‌هاتوو و تینوو بێ، بکه‌وێت، سه‌رباره‌ی ئه‌و که‌تنه‌وکه‌تنه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تری بچێ خۆش خۆش ئه‌وا بێ ئابڕویانه‌ له‌ڕوی بێت. که‌ڵه‌گای به‌سه‌ر نه‌ته‌وه خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌که‌مانه‌وه‌به‌تایبه‌ت له‌باشوره‌که‌مانا، به‌ڕاست ئه‌م گێلییه‌چ ڕێباز و ته‌ربییه‌تێکه‌، ئه‌وه‌چ جۆره‌جنسێکه‌له‌جنسی کوردی و کوردستانی، ئه‌وه‌ئاوی کام کانی کوردستانه‌ئاوا تاکی کورد وه‌ک مه‌سعود ئاسا گومڕا ئه‌کا‌؟!
موستاشاره‌که‌ی 96 به‌عسی عه‌ره‌بی و عه‌فله‌قی خۆیمان به‌ کۆنه‌پێشمه‌رگه پیشان ئه‌یا ئه‌وێ که‌ته‌نانه‌ت له‌شه‌ڕه ‌کوردکوژییه‌کانیشا دڕکێ نه‌چووه‌به‌ده‌ستیا، هاوچه‌شنی هه‌وادارانی، هه‌مویان پێکه‌وه‌هه‌ر ئه‌ڵیی نه‌‌بایان دیوه‌و نه‌باران، نه‌ماستیان خواردووه‌و نه‌سمێڵیان تێوه‌ ناوه‌.
گوایه‌ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی 96 کوڕه‌مه‌لایه‌، مه‌لا ئه‌وه‌‌یه قسه ‌و نه‌سیحه‌تی خێر و ئیجابی بۆ خه‌ڵک پێیه‌، به‌گشتی له‌ڕه‌فتارا کوڕه‌مه‌لا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ که‌سانی تری ئاساییا له‌ژیان و ڕه‌فتارا ورد تره،‌له‌هه‌ڵه‌دورتره‌، دوربین تره‌، لێ ئه‌وه‌ی له‌و ما‌ڵه‌و حیزبه‌که‌یا ئه‌گوزه‌ری و ڕوئه‌یا، ئه‌وه‌ئه‌گه‌ینێ و هه‌ڵئه‌هێنجرێ، (بیلامانێ) نه‌بابی مه‌لا بووه‌نه‌ئه‌و مۆرکی کوڕه ‌مه‌لایی به‌ته‌و‌ێڵییه‌وه‌‌دیاره. بابیشی ئه‌و تایتڵی مه‌لایه‌‌ی، له‌پاڵ ئیمتیازاته‌کانی تری که‌حه‌مه‌ڕزاشا بۆی ده‌سته‌به‌رکردبوو، ئه‌میشی هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی که‌ڵه‌گای له‌ناوچه‌که‌له‌خۆی سواندبوو‌. ئاخر خۆ بابیشی که‌می نه‌کوشتووه‌، به‌گشتی گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه‌‌، کورد وا ئه‌ڵێ. ئه‌و و ماڵ و حاشییه‌که‌یان خه‌ڵک برسی ئه‌که‌ن، میلله‌ت فه‌لاقه‌ئه‌که‌ن، سامانمان وه‌ک هی خۆیان بێ ئاوا ته‌سه‌روفی پێوه‌ئه‌که‌ن. دار به‌ڕۆحی میلله‌تا ئه‌یه‌ن، گه‌نجانمان له‌شه‌قام و کۆڵانه‌کانا یا به‌بیکه‌یسی شه‌هید ئه‌کا یا مافیایانه‌ئه‌ی ‌فڕێنێ و له‌دایک و باوک و خۆشه‌ویستانی ئه‌کا، ئنجا یه‌تیش به‌هه‌مو ڕویه‌کییه‌وه‌، کاوه‌خۆ و قنج له ته‌نیشت ئۆردوگانی مه‌حبوب و به‌گیا، گوێ بۆ مه‌قامی عوسمانلی، به‌ سرود و ئاوازێکی جاشایه‌تی ناشاز ڕائه‌دێرێ.
ئافه‌رین کوڕه‌مه‌لا بۆ ئه‌توارت، ئافه‌رین هه‌وادارانی بنه‌ماڵه‌بۆ گیانی نه‌ته‌وه‌یتان، ئه‌وه‌نه‌ی بۆ ئه‌و ماڵه‌خۆتان سه‌غڵه‌ت ئه‌که‌ن، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، نیو ئه‌وه‌نه‌بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مانتان بکردایه‌، کوردستانه‌که‌مان که‌به‌ئێوه‌وه 35‌ملێۆنه‌، ئێستا نه‌بۆنی بارودی تۆپخانه‌و بۆمبی فڕۆکه‌ی سه‌دامی به‌عس و نه‌ئۆردۆگانی سونه‌نه‌خومێنێ شیعه‌ی لێوه‌ئه‌هات. نه‌کۆسۆڤۆ و نه‌سودانی خواروش له‌گه‌یشتن به‌سه‌رفرازی ڕه‌ها، نۆره‌بڕییان لێ ئه‌کردین. 
له‌سه‌روبه‌ری هاتنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رواره‌تاڵه‌مێژووییه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانا، ئه‌پرسم، ئه‌رێ کاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه‌، ئه‌و کوردانه‌ی عاشقی دار‌ی نه‌ته‌وه‌یمان ئه‌بن، لایه‌ن گرنگ بێ و ئه‌و ڕاستییه‌‌‌له‌عاشقبوونیانا به‌هه‌ند وه‌رگرن، ئاخر گرنگه‌بۆ خۆیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی نه‌ته‌وه‌مان،‌که‌داری هه‌ڵبژێردراویان نه‌داری پوچه‌ڵ بێ نه‌داری زه‌قنه‌بوود.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە